ناوهڕۆك
سەرەتا
چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی سپی گەورە (بە عەرەبی: بعض الحقائق عن القرش الأبيض العظيم، بە ئینگلیزی: some facts on great white shark) قرشی سپی یەکێکە لە ماسییە دڕەندە و گۆشت خۆرەکان کە لەنێو زەریاکاندا دەژی و بە یەکێک لەو چەشنانەی قرشەکان دادەنرێت کە لە دوورییەکی زۆرەوە شوێنی نێچیرەکەی دەدۆزێتەوە لە ڕێگەی بۆن کردنەوە. لێرەدا ئاشناتان دەکەین بە کۆمەڵێک ڕاستی سەرسوڕهێنەر لەسەر قرشی سپی.
چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی سپی
- گەورەترین دڕندەی نێو ئاوە کە بە کەللە سەرێکی گەورە و کلکێکی درێژ ناسراوە.
- لە ڕاستیدا قرشی سپی ڕەنگی خۆڵەمێشییە، بەڵام ڕەنگی سکی سپیترە لەچاو تەواوی جەستەی.
- درێژی قرشی سپی دەگاتە ٤٫٥ مەتر بەڵام هەندێکیان تا ٦ مەتر درێژ دەبن.
- قرشی سپی خاوەنی ٣٠٠٠ ددانە. کە درێژی هەندێک لە ددانەکانی دەگاتە ٧٫٥ سانتیمەتر.
- قرشی سپی پێچەوانەی هەر جۆرێکی ماسی هەرگیز ناتوانێت لە جووڵە بوەستێت بەردەوام دەبێت بجوڵێت، چونکە ئەگەر بوەستێت دەمرێت.
- ماسییەکان پەردەیەکی پارێزەر دەوری چاویان دەدات، بەڵام قرش ئەم پەردەی نییە بۆیە کاتێک هێرش دەبات چاوەکانی دەنوقێنێت بۆ ئەوەی زیانی پێنەگات.
- قرشی سپی ناتوانێت زۆر بچێتە قووڵایی لەبەر ئەوە بە زۆری لە نزیک ڕووی ئاوەکان گوزەر دەکات.
- قرشی مێینە وەچە دەخاتەوە، بە پێچەوانەی هەندێک جۆری تر کە نێرەکە بێچووەکان لە سکیدا هەڵدەگرێت.
- قرشی سپی کاتێک زیانی پێبگات لەلایەن هەر کەسێک یان ماسییەکی تر، هەستی تۆڵە کردنەوەی لا دروست دەبێت.
سەرچاوەکان
74 بینین