ناوهڕۆك
سەرەتا
چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی سپی گەورە (بە عەرەبی: بعض الحقائق عن القرش الحوت، بە ئینگلیزی: some facts on great whale shark) قرشی نەهەنگ ناوێکە بۆ یەکێک لە نامۆترین جۆرەکانی قرش، لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی نەهەنگ کە تووشی سەرسوڕمانتان دەکات.
چەند ڕاستییەک لەسەر قرشی نەهەنگ
- قرشی نەهەنگ یان Whale Shark گەورەترین ماسییە لە جیهاندا، ڕەنگە بڵێیت ئەی نەهەنگ گەورەترین ماسی نییە؟ وەڵام نەخێر چونکە نەهەنگ شیردەرە و لە چەشنی ماسی هەژمار ناکرێت بەڵکو بە گیانەوەری ناو ئاو هەژمار دەکرێت.
- ئەم قرشە بێ زیانە بۆ مرۆڤ و هێرش ناکاتە سەری.
- پێچەوانەی قرشەکانی تر ئەم جۆرە قرشە لە ئاوی گەرمدا دەژی لە هێڵی کەمەرەیی زەوی.
- درێژی ئەم قرشە ١٤ مەترە بەڵام تا نزیکی ١٨ مەتر گەشە دەکەن.
- بارستایی پێگەیشتووەکانیان ١٥ تۆنە.
- توانایان نییە بە خێرایی مەلە بکەن لەبەر زۆری بارستایی، ناتوانن بۆ پێشەوە مەلە بکەن، لەبری ئەوە پاڵ بە لەشیانەوە دەنێن لە تەنیشتەکانەوە بە شێوەی پێچاو پێچ مەلە دەکەن لەبری ئاڕاستەی ڕێک.
- کاتێک لەدایک دەبێت پێویستە لە باوانیەوە فێری مەلە کردن و شێوازی ژیان بێت. کە ساواکانی ئەم جۆرە قرشە وەک بڵێی لە قوتابخانەن پێویستە ڕێساکان فێرببن.
- لە کاتی مەلەکردندا پێویستە دەمی بکرێتەوە و ڕیشووەکانیشی چالاکبن بۆ وەرگرتنی ئۆکسجینی تواوە گەر دەمی دابخات ئەوا لێدانی دڵی زیاد دەکات و دەبێتە هۆی خورپەی دڵ.
- سەیرترین شت لەم قرشانە ئەوەی تێبینی کراوە کاتێک نەخۆش دەکەون وازدەهێنن لە خواردنی ماسی و ڕووەکەکانی ناو ئاو دەخۆن کە یارمەتی زوو چاک بوونەوەیان دەدات.
- هەر سەبارەت بە خاڵی پێشوو کاتێک نەخۆش دەکەوێت زۆر جار هێلکەی ماسییەکانی تر دەخوات چونکە ماددەی چارەسەری تێدایە و یارمەتی دەدات لە چالاک بوونەوەی.
سەرچاوەکان
210 بینین