فێرکردنی کەسانی نابیست

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-01-31-00:49:00 - کۆدی بابەت: 11911
فێرکردنی کەسانی نابیست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فێرکردنی کەسانی نابیست (بە عەرەبی: تعليم المصابين بالعأقة السمع، بە ئینگلیزی: learning peoples with hearing disorder)، نابیستی بریتییە لە بێتوانایی تاک لە بیستنی دەنگەکان بە شێوەیەکی گونجاو، ئەمەش ڕەنگە بەهۆی گەشەکردنی نادروست، تێکچوون یان نەخۆشی هەر بەشێکی پێکهاتەی بیستن بێت، بیستن مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ گەشەکردنی قسەکردن و زمانی ئاسایی.

نیشانەکانی نەبیستن

زۆربەی خەڵک وردە وردە توانای بیستنیان لەدەست دەدەن، تەنانەت لەوانەیە هەست بەوە نەکەن کە ڕوودەدات، بەگشتی لەوانەیە تووشی لەدەستدانی بیستن ڕووبدات ئەگەر:

  • زۆرجار داوا لە خەڵک دەکەن خۆیان قسەکانیان بۆ دووبارە بکەنەوە 
  • کێشەیان هەیە لە بەردەوام پێدانی گفتوگۆیەک، بە تایبەت کاتێک بە تەلەفۆن قسە دەکەن یان لە ژینگەیەکی ژاوەژاودا وەک چێشتخانە.
  • پێیان وایە خەڵک (مینگە مینگ) دەکەن
  • ناتوانن گوێیان لە هەندێک دەنگی بەرز بێت، وەک دەنگی باڵندەکان.
  • پێویستە دەنگی تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر یان تابلێت بەرز بکەنەوە.
  • گوێیان ئازاری هەیە
  • هەست دەکەن وەک ئەوەی فشار یان شلە لەناو گوێچکەیاندا هەبێت.
  • کێشەی هاوسەنگی و سەرگێژخواردنیان بۆ دروست دەبێت.

نیشانەکانی لەدەستدانی بیستن لە کۆرپەلە و منداڵدا چین؟

ئەو کۆرپلانەی کە لەدەستدانی بیستنیان هەیە لەوانەیە وا دەرکەوێت کە گوێیان لە هەندێک دەنگ بێت بەڵام هەندێکی تر نابیستن، لەوانەیە:

  • سەرسام نەبوون بۆ دەنگە بەرزەکان.
  • ئاوڕ نەدانەوە بۆ سەرچاوەی دەنگێک دوای تەمەنی ٦ مانگی.
  • تا تەمەنی ١ساڵی تاکە وشەی وەک “مامە” یان “دادا” نەڵێت.
  • کاردانەوەیان نەبێت کاتێک ناویان دەڵێیت.

منداڵانی گەورەتر کە لەدەستدانی بیستنیان هەیە لەوانەیە

  • زۆر بڵێت "ها"
  • خاوتر بن لە فێربوونی قسەکردن لە چاو منداڵانی تری هاوتەمەنی خۆیان.
  • قسەی ناڕوونیان هەبێت
  • ڕێنماییەکان جێبەجێ نەکەن
  • دەنگی تەلەفزیۆن یان تابلێتەکان بەرز بکەنەوە

ڕێگاکانی دەستنیشانکردن و پێوانەکردنی پەککەوتەیی بیستن

چەندین ڕێگا هەیە بەکارهێنراون بۆ دەستنیشان کردن:

ڕێگای باوی کۆن

دەنگی زەنگۆڵە لێدەدرێت بۆ منداڵ تاوەکو لە ڕووی کاردانەوە بۆ سەرچاوەی دەنگەکە بزانرێت ئایا نابیستە یاخود نا، هەروەها چەندین ئامڕاز بەکارهاتووە کە دەنگی لێوە دێت لە ڕووی کاردانەوەی منداڵەکە بۆ دەنگەکە وەک ئاوڕدانەوە بۆ سەرچاوەی دەنگ یان چاو داخستن یان جووڵەی دەست و قاچەکانی. لە گرینگترین ڕێگای باوی کۆن:

١- شێوازی بیستنی چرکەی کاتژمێر: داوا لە منداڵ دەکریت یەکێک لە گۆێکانی بە دەست دابخات و ڕووی لە دیوارەکە بکات بە دووری ٥ مەتر لە دووری منداڵ دەوەستێت کاتژمێرەکە لە گوێی منداڵ نزیک دەکرێتەوە داوا لە منداڵ دەکرێت دەستێکی بەرز بکاتەوە کاتێک گوێی لە چرکەی کاتژمێرەکە بوو وردە وردە لە منداڵەکە دوور دەکەوینەوە تا ئەو کاتەی منداڵەکە گوێی لێ نابێت و بەو ڕەهەندە پێوانە دەکرێت.

٢- پێوانەی چەتاڵی لەرینەوە: جۆرێکی تر لە پێوانەی کەسانی پەککەوتەی بیستن لە ڕێگای بەکارهێنانی ئامێرێک لە شێوەی چەتاڵە کە دەنگی لێوە دێت لە شێوەی لەرینەوە ژمارەیان ٣ دانەیەو لە قەبارەدا جیاوازن بەکارهێنانی ئەم جۆرە لە کلینکە پزیشکیەکاندا بەربڵاوە لە گرینگترنیان شێوازی ڕینیە و شێوازی بیر کە دوو ڕێگای تاقیکارییە بەکاردێت بۆ دەست نیشانکردنی کێشە لە گوێدا.

٣- شێوازی ڕینییە: ئەم شێوازە ئاستی توانای بیستن لە ڕێگەی هەوایی و ئێسکی پێوانە دەکرێت شێوازی ئەنجامدانی تاقیکارییەکە:

  • چەتاڵەکە دەکێشرێت بە ستاندێکدا تاوەکو لەرینەوەی دەنگی دروست بکات بە ئاستی توندی ٥١٢ هێرتز.
  • داوا لە کەسەکە دەکرێت کەی چیتر گوێی لە دەنگەکە نەما ئاگاداری بدات.
  • دواتر چەتاڵەکە لە دووری ١ سم لەبەردەم کەوانەی گوێدا دادەنرێت کەی گوێی لە دەنگەکە نەما ئاگاداری بدات.
  • کەسی پشکنەر کاتەکە ڕادەگرێت ئەژماری دەکات بەراوردی دەکات بە یەکتری.

شێوازی دەستنیشانکردنی جۆری پەککەوتەکە

  • لە کاتێک ئەگەر کەسەکە گوێی ئاسای بوو ئەوا لەرەو گەشتنی دەنگەکە بە ڕێگەی هەوایی لەڕووی کاتەوە درێژترە.
  • واتا دەنگەکە لە بەردەم گوێدایە زۆرترە و کاتەکەی زۆرتر گوێی لێدەبێت بەهێندەی دوو ئەوەندە کە لەڕێگای ئێسکی گوێی لێ دەبێت.
  • ئەگەر هاتوو کەسەکە لەرەی دەنگەکە درێژتر بوو لە ڕێگای ئێسکی پشت گوێی بە بەراورد بە ڕێگەی بەردەم گوێی، واتای وایە ئەو کەسە جۆری پەککەوتەی بیستنی گەیاندنی هەیە بوونی کێشە لە گوێی دەرەوەو ناوەڕاست.
  • ئەگەر هاتو کەسەکە لەرەی دەنگەکە هەر نابێت لەڕێگەی هەوای و ئێسکی پشت گوێی ئەوا واتای وایە جۆری پەکەوتنی هەستەوەری هەیە بوونی کێشە لە گوێی ناوەوە.

شێوازی زانستی پێشکەوتوو

ڕێگاکانی فێرکردنی نابیست

١- خوێندنەوەی لێو: زانای ئەڵمانی سامویل هانیک بە داهێنەری خوێندنەوەی لێو دادەنرێت بۆ یەکەم جار لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا قوتابخانەیەکی بۆ نابیستان دامەزراند و بڕیاریدا تەواوی کاتی خۆی بۆ پەروەردەو فێرکردنی ئەم منداڵانە تەرخان بکات. خوێندنەوەی لێو بریتییە لە توانای بینین و تێگەیشتن لە گوفتار و دەربڕینەکانی کەسی بەرانبەر لەڕێگای سەرنجدانی هەردوو لێوی کەسی سەرنجدەر تا لە جووڵەکانی دەموچاوی تێبگات بە بێ قسەکردن. چەند هەنگاوێک بۆ کاریگەربوونی خوێندنەوەی لێو:

  • پێویستە جووڵە و گۆڕانکارییەکانی دەم و لێوەکان زۆر ڕوون بن و لەگەڵ جووڵەی چاوەکان یەکسان بن تا منداڵی نابیست تێ بگات بەباشی.
  • کاتی قسەکردنی دایک و باوک و مامۆستا یان ڕاهێنەر گرنگە لەگەڵ ئاگایی منداڵی نابیستدا بێت لەو کاتەدا ئاگاداری قسەکانیان بێت و داڵغەی لە شوێنی تر نەبێت.
  • گرنگە دایک و باوک و مامۆستا بە پیت و ژمارە سادە و ئاسانەکان دەستپێبکەن بە تایبەت ئەو وشانەی بە لێو بخوێندرێتەوە و پەیوەندی بە ژیانی ڕاستەقینەی ڕۆژانەوە هەبێت.
  • کەسی ڕاهێنەر دەبێت خوێندنەوەی لێوی زۆر هێواش و لەسەرخۆ بێت دەبێت بە باشی دان بە پیتەکاندا بنێت.
  • بوونی یەکسانی و هاوتەریبی لە نێوان لێوی قسەکەر و چاوەکانی، بۆ نموونە کە بە ئاماژە بە منداڵێک دەڵێیت بڕۆ دەبێت بە دەستیش ئاماژەی پێ بکەیت.

ئاستەنگیەکانی بەردەم خوێندنەوەی لێو:

  • کەسی نابیست ناتوانێت بەپێی پێویست تەرکیز بخاتە سەر جووڵە و دەربڕینەکانی کەسی قسەکەر و دەرەنجام تێگەیشتن دروست نابێت.
  • هەندێک پیت هەیە گرانن بۆ دەربڕین لەسەر لێوی قسەکەر و کەسی نابیست تێیان ناگات.
  • هەندێکجار بەهۆی دووری نێوان قسەکەر و نابیست و تاریکی شوێنی فێرکردن جووڵە و ئاماژەکانی قسەکەر ناگاتە نابیست.
  • زۆرجار کەسی قسەکەر جووڵە و ئاماژەکانی زۆر خێران و ئاماژەکانی جەستەو دەموچاوی ڕوون نین ئەمەش پڕۆسەی وەرگرتن لاواز دەکات.
  • بەکارهێنانی دەست بۆ نابیست
  • ڕێگای ئەلف و بێی پەنجەکان
  • ڕێگای زمانی ئاماژە 

دواتر لە ساڵی ١٧٩١ ناوی قوتابخانەکە گۆڕدرا بۆ پەیمانگای نیشتیمانی جیونس سۆردس دێ پاریس کە تا ئەمڕۆش بە چالاکی ماوەتەوە .

ڕێگای ئەلف و بێی پەنجەکان

١- ڕێگای بەکارهێنانی پەنجەکانی  دەست لە فێرکردنیان بەکار دێت.

٢- واتا ئەلف و بێی پەنجەکان مانای بەکارهێنانی هەردوو دەست دێت لە گۆکردن و تێگەیشتنی پیتە جۆراوجۆرەکان بۆیە نابیستان لەڕێگای جووڵەی پەنجە و دەستیانەوە پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن و زانیاری دەگوازنەوە بۆ یەکتر. بۆ نموونە: نوشتانەوەی هەر چوار پەنجە جگە لە ئەسپێ کوژە پەنجە گەورە ئاماژەیە بۆ A ئینگلیزی. یان بەرزکردنەوەی هەر چوار پەنجەکە جگە لە ئەسپێ کوژە بەتەنها بۆ ناولەپ نوشتاوەتەوە بە مانای B دێت. بە هەمان شێوەش بۆ پیتە کوردیەکان نوشتانەوەی هەر چوار پەنجە جگە لە ئەسپێ کوژە، پەنجە گەورە ئاماژەیە بۆ ئ ی کوردی یان بەرزکردنەوەی پەنجەی شایەتومان بۆ ئاسمان و داخستنی پەنجەکانی تر کە پەنجەی ئەسپێ کوژە دەکەوێتە سەری بەواتای ب.

زمانی ئاماژە چیە ؟

زمانی ئاماژە پێناسەدەکرێت بە پەیوەندی دەستی و زمانی جەستە بۆ گەیاندنی واتا ئەمەش دەتوانێت لە یەک کاتدا شێوەی دەست و ئاڕاستە و جووڵەی دەست و پەنجەکان یان جەستە هەست و ئاماژەی دەموچاو تێکەڵ بکات تا بیرۆکە و پەیامی کەسەکە بگاتە بەرانبەر، واتا کاتێک نابیست دەست دەخاتە سەر دڵی پەنجەکانی داواکاری و تکا دەنوێنێت، ئەگەر کەسەکە دەستی لەسەر دڵی دانێت بەڵام بە داخراوی ئەوە واتای ببوورە و داوای لێبوردن دەگەیەنێت. یان ئەگەر وەک پردێک دەستی بە شێوازی سێگۆشە دانێت ئەوە مەبەستی خانووە، یان کاتێک دەست بۆ سمێڵی دەبات ئاماژە بۆ باوکی دەکات ،بەڵام زمانی ئاماژە لە کۆمەڵگا و کولتورێک بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت.


سەرچاوەکان



184 بینین