حیزبی بەعس

له‌لایه‌ن: - كارا كوردستانی - به‌روار: 2021-04-18-15:06:00 - کۆدی بابەت: 101
حیزبی بەعس

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی حیزبی بەعس

پارتێکی نەتەوەیی عەرەبییە پەیڕەوی لەبیری سۆشیالیستی دەکات، فەرمانڕەوای دەوڵەتی عێراقی کردوە تاوەکو ساڵی 2003 ئەمریکا کۆتایی پێ هێنا، لەپاش ئەوەی لە 2006 سەدام حسەینی سەرۆکی حیزبەکە و سەرۆکی عێراق لەسێدارە درا حیزبی بەعس سەرباری ئەوەی هەڵوەشابوەوە لەلایەن ئەمریکاوە هیچ کار و چالاکییەکیان ڕێگای پێنەدەدرا بەڵام عێزەت ئیبراهیم وەک سەرۆک ناسێنرا.

دامەزراندن و گەشەسەندن

لە 4/4/1947 لەسەر دەستی میشێل عەفلەق، سەلاح بەیتار، جەلال سەید و وەهیب غانم لە سوریا دامەزرا، پابەندی بیری ناسیونالیستی عەرەبی بوو، لە کۆنگرەی 1947 سێ پەیامی دیار و بەرچاویان هەبو 1- خەبات دژی داگیركاری 2 کارکردن بۆ یەکگرتنی هەمو عەرەب لەژێر چەتری یەک دەوڵەت 3- زیندوکردنەوەی گیانی عەرەبچێتی، وە پەیامەکەیان بڵاوکردەوە: 'یەک نەتەوەی عەرەب خاوەن پەیامێکی زیندوو.

ئه‌زموونی حیزبی بەعس

  1. بەسەرۆکایەتی عەبدولسەلام عارف لە 14ی تەموزی 1958 دا کودەتایان بەسەر پاشایەتی عێراقدا کرد و مەلیک فەیسەڵ و عەبدولئیلای جێنشین و نوری سەعیدیان کوشت و عێراق ئارامی نەگرت و ماوەی نێوان 1958 – 1968 بەسەردەمی کودەتاکان ناسرا.
  2. عەبدولکەریم قاسم کە کەسێکی شیوعی بو دەسەڵاتی گرتە دەست و بوبە زەعیمی عێراق.
  3. 1963 ئەفسەرە بەعسییەکان کودەتایەکی خوێناوییان کرد بەسەر عەبدولکەریمدا و کابینەیان بەسەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف پێکهێنا، عەبدولسەلام کەسێکی میانڕەوبوو ئەحمەد حەسەن بەکری کرد بەجێگری خۆی و توندڕەوەکانی دورخستەوە.
  4. پایزی 1969 بەعسییەکان حوکمی عەبدولسەلامیان لابرد و ئەحمەد حەسەن بەکریان کرد بەسەرۆک کۆمار، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕش و سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەدام حسەین کرا بە جێگری و بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆ.
  5. هاوینی 1979 ئەحمەد حەسەن بەکر دەستبەرداری دەسەلاتەکانی بوو، سەدام حسەین بوو بە سەرۆک کۆمار.
  6. لە عێراق 22 لقی حیزبییان هەبوو، پێکهاتەی حیزبییان ئەندام سەرەتا لەژێر چاودێری و ڕاهێناندا دەبو، دواتر نەسیری پلە 2، نەسیری پلە 1، موئەییەد، هاوڕێ (صدیق) هەبو، هەركەسیش خیانەتی بكردایە لە سێدارە دەدرا.
  7. لە مانگی 5/ 2003 فەرمانڕەوای مەدەنی عێراق پۆڵ برێمەر کە کەسێکی ئەمریکی بوو، هەڵوەشاندنەوەی حیزبی بەعسی ڕاگەیاند، هەمو بەرپرسەکانی لەسەر کارلابرد و لێپرسینەوەی لەگەڵیان دەستپێکرد.
  8. پاش ئەوەی لە بەرەبەیانی 31/12/2006 سەدام حسەینی سەرۆکی حیزبی بەعس و سەرۆکی 24 ساڵی عێراق لە سێدارە درا بەدەستی شیعەکان، عێزەت دوری پەیامێکی دەنگی تۆمارکراوی بڵاوکردەوە بۆ ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و خۆی وەک سەرۆکی حیزبەکە ناساند.
  9. لە مانگی 7/2010 دیسان تۆمارێکی تری دەنگی بڵاوکردەوە کە تەنها حیزبی بەعس پارێزەری ڕاستەقینەی عێراقیەکانە.
  10. لە 2012 دوری بەڵێنی دا حیزبەکەیان خەبات بکات تاوەکو وڵات بەتەواوی ڕزگار دەکەن.


سەرچاوەکان



6057 بینین