ڕانیە

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-04-19-16:55:00 - کۆدی بابەت: 11
ڕانیە

ناوه‌ڕۆك

دەروازەی ڕاپەڕین

ڕانیە شارۆچکەیەکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە. لە مێژووی باشووری کوردستاندا، ڕانیە بە دەروازەی ڕاپەڕین بەناوبانگە کە دەگەرێتە بۆ ڕاپەڕینی 1991 کە لەم شارۆچکەیەوە سەری ھەڵدا. ڕانیە دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانییەوە و نزیکەی 130 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی دوورە. بە شاخەکانی کێوەڕەش و حاجیلە و ئاسۆس دەورە دراوە و لە ڕووی کشتوکاڵیەوە دەشتی ڕانیە بەناوبانگە و خاکەکەی بە پیتە.

ناوەكەی

لەسەر ناوی ڕانیە چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە، بەنمونە لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێڕنەوە کە ناوی ڕانیە لە (ڕانک) و (چۆخە)وە ھاتووە، رانک و چۆخە جل و بەرگێکی رەسەنی کوردیە، گوایە شوانێک لە بەرزایەکی قەندیلەوە ڕانکەکەی لێبە ئاودا چووە، پاشان لە سەرچاوەی ئاوی (قولە) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری رانیە دۆزراوەتەوە، بەمەش ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە ھاتبێت.

  • کەسانی تر پێیان وایە لە ناوی پاشایەکی کۆنەوە ھاتوە بەناوی (رەھانشا).
  • مەلا روف سلێمان حەوێزی پێی وایە ناوی رانیە لە (رۆندیات)ـەوە ھاتووە.
  • جمال بابان رای وایە ناوی رانیە لە (راە+نیاە) ھاتوە بەواتای ڕێ نیشاندەر.
  • مامۆستا شاکر فەتاح ناوی رانیە بۆ (ران) رانەمەڕ، شوێنێکی لەبار بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەوە دەگێرێتەوە.
  • کەسایەتیەکی وەک محمود قادر فەرەج پێی وابوو ناوی ڕانیە لە (ڕەن) ەوە ھاتووە.
  • برایم بەگ کەسایەتیەکی بەتەمەنی ناو رانیە کە ئێستا کۆچی دوایی کردوە پێی وابوو ناوی رانیە لە (رێ+نیە) ەوە ھاتووە، واتە ناوچەی رانیە لە کۆندا بیشەڵان‌ و ناوچەیەکی چڕبووە و رێی کەم بووە.
  • لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ ژمارە(2476) بۆچونێک خراوەتە ڕوو کە ناوی رانیە لە ئۆرانیەوە ھاتوە کە گوایە لە وشەیەکی یۆنانی لە ئۆرانس یان ئۆرانیەوە ھاتوە کە بە واتای ئاسمان دێت، بۆچوونی دیكەش زۆرە.

مێژوو

لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە ڕانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی میر محمدی ڕەواندز، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان. لە ساڵی 1897وە سنجاقێکی سلێمانی سەر بە ویلایەتی شارەزوور بووە کە ناوەندەکەی کەرکووک بووە. لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق ڕانیە قەزایەکی سەر پارێزگای ھەولێر بووە و لە ساڵی 1957 خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی.

شوێنەوارەكان

چەندین شوێنەواری مێژوویی لە دەڤەری ڕانیەدا ھەیە:

  • لە ناوەڕاستی شاری ڕانیە گەڕەکێک ھەیە بە بەری ڕۆژھەڵاتدا بەناوی گەڕەکی قەڵات کە بە کۆنترین گەڕەکی شاری ڕانیە دادەنرێت کە بناغەی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی بووە. مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. مامۆستا عەبدول ڕەقیب یوسف لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری ڕانیەدا دەڵێت: «مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ 9000 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.» «عەلی سەید گەورانی» نووسەر و مێژوونوس، لە ساڵی 1930 لە کتێبی «لە عەمانەوە بۆ ئامێدی»دا لە بارەی قەڵاتی ڕانیەوە دەڵێت: «ڕانیە گردێکی کۆنی تێدایە، گوایە لەشکری ئێرانی لە کاتی خۆی ھەڵیان بەستوە، ئێستا خانووە چین بە چینی بەسەریەوە دروستکراوە بە چەشنی قەڵای ھەولێر.» لە تەنیشت گەڕەکی قەڵات گردێکی مێژووی تر ھەیە بە ناوی «گردە دێمە».
  • «گردی شمشارە» کە لە ساڵانی 1957 بۆ 1959 دا لە لایەن تیمێکی دانیمارێکی و عێراقیەوە پشکینیی بۆ کراوە، بە یەکێک لە کۆنترین گردەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە زیاتر لە 247 نامەی بزماری و میخی و پەرستگایەکی سەردەمی ئاشووریەکان و 7 چینی مێژووی تێدا دۆزراوەتەوە، ھەر سەردەمی پێش فەخفوری و حسونە، ورکا، ئاشوری و ھتد، بۆ دوای ھاتنی ئیسلام.
  • گردەکانی بازموسیان و بوسکێن، دوگرادان، کامەریان و قورەشینە و دێمە.
  • تابلۆ ھەڵکۆڵراوەکەی لای دەستە ڕاستی دەربەند لە خۆرھەڵاتی شاری ڕانیە کە ھەڵکۆڵراوێکی مێژوویی ھەیە کە وێنەی مرۆڤێکە، بە ڕای ھەندێک لە شوێنەوارناسان پاشایەکی گۆتی یان لۆلۆییە، ئەم تابلۆ مێژووییە پانی مەترێک و بەرزی 60 سانتیمەتر و نزیکەی 20 مەتر لە زەویەوە بەرزە.

شاری ڕانیە لە سەردەمی نوێدا

  • لە سەردەمی شیخ مەحمودی حەفید، بارەگای جێگری حاکمی سیاسی سلێمانی ئینگلیز لە دەربەندی ڕانیە بووە.
  • شەڕی بەناوبانگی دەربەندی ڕانیە لە 23/8/1922 بە یەکێک لە دیارترین ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە خێڵە کوردە نیشتەجێبوەکانی ئەو ناوچەیە ڕۆلێکی گەورەیان تێدا گێراوە.
  • ڕاپەرینی ساڵی 1982 و ڕاپەرینی 5/3/1991 کە بۆ یەکەم جارو لە شاری ڕانیە جەماوەری خەڵکی کوردستان بە گژ دەسەڵاتە خوێنرێژەکەی بەعسدا ھاتنەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە خوێنی 8 شەھید شارەکەیان ڕزگار کرد، بەمەش دەروازەی ڕاپەرینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە ڕانیە کرایەوە و بەرھەمی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی لێکەوتەوە، ھەر بۆ ئەمەش لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە نازناوی دەروازەی ڕاپەرینی پێدراوە.

ھەروەھا یەکەم بڵاوکراوە لە ڕانیەدا لە ساڵی 1942 بەناوی «بڵێسە» دەرچووە.

جوگرافیا

شاری ڕانیە دەکەوێتە باکوری رۆژھەڵاتی کوردستانی باشوور و باکوری رۆژئاوای شاری سلێمانی، دەکەوێتە باکوری چیای قەندیل و باشوری قەزای کۆیە و رۆژھەڵاتی قەزای پشدەر و رۆژئاوای قەزای شەقڵاوە, مەرکەزی شاری ڕانیە سەرباری دەشتێکی بەپیت و فراوان بە چیا دەورە دراوە، بەشی باکوری ئەو شارە بە چیای کێوەڕەش کە (1200م) لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە دەورە دراوە، بەشی باشوری رۆژئاوای چیاکانی حاجیلە و ماکۆکە, لەنێوان ڕانیە و چوارقوڕنە، چیایەکی بچوک ھەیە کە جادەی پێدا دەروا بەناوی کلکەی کۆڵین، بەھەمان شێوە لە نێوان ڕانیە و قەڵادزێ کلکە چیایەک ھەیە بەناوی دەربەند, ئەمە جگە لە زێی دەربەند کە لایەکی ڕانیەی گرتووە. قەزای ڕانیەش لە باشورەوە بە چیای کۆسرەت و زێی بچوک و لە خۆرھەڵاتیش بە چیای ئاسۆس و چیای کۆلارە و لە خۆرئاوای چیای حەریرە. ڕووبەری ناوەندی قەزای ڕانیە 8کم2دەکاتە (3200 دۆنم), پانتایی قەزای ڕانیە 884کم2یە، دەشتی بیتوێنی ڕانیە کە یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی کوردستان، بە دەشتێکی پان ‌و بەرین دادەنرێت، درێژیەکەی (30کم) و لە رۆژھەڵاتەوە بۆ رۆژئاواو پانیشی (20-30)کمدایە، رووبەرەکەی (800کم2) و بەرزیشی لە نێوان (500-600)کم دایە. رانیە (146کم) لە شاری سلێمانیەوە دوورە.

دانیشتووان

بە گوێرەی ئاماری سەرژمێری گازێتەر بۆ ساڵی 2010 ژمارەی دانیشتوانی ڕانیە نزیکەی 130٫000 کەس و نزیکەی یانزە ھەزار خێزانە، بەگوێرەی ئاماری ساڵی 2015ی پارێزگای سلێمانی کۆی گشتی دانیشتوانی قەزاکە بە ناحیەکانی حاجیاوا و چوارقوڕنە و سەرکەپکان و سەروچاوە 222730 هەزار کەسە، و دانیشتوانی ڕانیە پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن.

گەڕەکەکانی شاری ڕانیە

  1. قەڵات
  2. رەشەمێرگ
  3. گڵینجان
  4. سەرا
  5. ڕزگاری
  6. ڕاپەرین
  7. ئازادی یەک
  8. ئازادی دوو
  9. کێوەڕەش
  10. قوولە
  11. فەرمانبەران
  12. خانزاد
  13. نەورۆز
  14. دابان
  15. ماردین
  16. ھەوارە بەرزە
  17. لوتکە سیتی
  18. ڕۆژ سیتی
  19. بیتوێن سیتی

فەرمانگە حکومیەکان

  1. ئیدارەی ڕاپەڕین
  2. قایمقایمەتی قەزای ڕانیە
  3. بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی ڕاپەڕین
  4. بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ڕاپەڕین
  5. یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیە
  6. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین
  7. بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین
  8. بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین
  9. بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی ڕاپەڕین
  10. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
  11. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین  
  12. بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی ڕاپەڕین
  13. بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی ڕانیە
  14. بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی ڕاپەڕین
  15. بەشی پۆلیسی ڕانیە
  16. دادگای بەرایی ڕانیە
  17. بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەڕین
  18. بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا
  19. بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕاپەڕین
  20. بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین
  21. ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە
  22. بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری منداڵان
  23. بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی ڕاپەڕین
  24. فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین
  25. نوسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە
  26. بانکی ڕانیە
  27. بانکی كێوەڕەش
  28. بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ڕاپەڕین
  29. ھۆبەی پاراستن و پاوانی ڕانیە
  30. بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕاپەڕین
  31. بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
  32. بەڕێوەبەرایەتی ئاماری ڕاپەڕین
  33. بەڕێوەبەرایەتی بانکی خانوبەرە ڕاپەڕین
  34. سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە
  35. کتێبخانەی گشتی ڕانیە
  36. ھۆبەی چاککردنی تۆڕەکانی کارەبای ڕانیە 2
  37. بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی ڕاپەڕین
  38. فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی
  39. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ڕاپەڕین
  40. فەرمانگەی کشتوکاڵی ڕانیە
  41. نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی ڕانیە
  42. ھۆبەی ڤێتێرنەری ڕانیە
  43. نوسینگەی پەرلەمانی ڕانیە
  44. بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی میری ڕاپەڕین
  45. مۆزەخانەی شارستانی ڕاپەڕین
  46. وێستگەی کارەبای 5 ی ئازار
  47. وێستگەی کارەبای ڕانیە

سەیرانگاکان

  1. کەنار ئاوی دەربەندی ڕانیە
  2. لای گردەدێمە
  3. سەیرانگای بێتواتە
  4. گوندەکانی ناوچەی دۆڵی شاورێ و ئاکۆیەتی

پارکەکان

  1. پارکی دەروازە
  2. باخی گشتی
  3. پارکی دایک
  4. پارکی پێشمەرگە
  5. پارکی کۆبانێ
  6. پارکی ئەلەند

بازاڕەکان

  1. قەیسەری نەقیب
  2. بازاڕی کوردستانی نوێ
  3. بازاری بیتوێن مۆڵ
  4. بازاڕی ئاکۆ
  5. بازاڕی گوڵەباخ
  6. بازاڕی دۆلارەکە
  7. بازاڕی نەورۆز
  8. بازاڕی ئازادی

زانکۆی راپەڕین

زانکۆی ڕاپەڕین، یەکێکە لە زانکۆیەکانی باشووری کوردستان کە دەکەوێتە ڕانیە. ئەم زانکۆیە لە 28ی ئابی 2010 دامەزراوە. کەمپی سەرەکی زانکۆکە لە ڕانیەیە وە کەمپێکی دیکەشی ھەیە لە قەڵادزێ. ناوی زانکۆکە لە ڕاپەڕینی بەھاری 1991 ھاتووە کە لە ڕانیە سەری ھەڵدا. لە ئێستادا لە 5 کۆلێژ و بەشێک پێکدێت کە ئەمانەن:

  1. کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت
  2. کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان
  3. کۆلێژی زانست
  4. کۆلێژی پەرستاری
  5. کۆلێژی پەروەردە/قەلادزێ

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کە ئەویش لە 6 بەش پێکدێت

  • بەشی ماتماتیک
  • بەشی کۆمپیوتەر
  • بەشی کوردی
  • بەشی عەربی
  • بەشی باخچەی ساوایان
  • بەشی ئینگلیزی

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان، کە ئەویش کە لە چوار بەش پێکدێت:

  • بەشی فەلسەفە
  • بەشی مێژوو
  • بەشی جوگرافیا.
  • بەشی یاسا

کۆلێژی پەروەردەی قەلادزێ تەنھا لە سێ بەش پێکدێت:

  • بەشی ئینگلیزی
  • کوردی
  • عەرەبی

کۆلێژی زانست:

  • بەشی کیمیا
  • بەشی بایۆلۆجی
  • بەشی شیکاری تاقیگە

کۆڵیژی پەرستاری:

  • بەشی پەرستاری

پەیمانگاکان

  1. پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕانیە
  2. پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕاپەڕین
  3. پەیمانگای کۆمپیوتەری ڕانیەی ناحکومی
  4. پەیمانگای وەرزشی ڕانیە
  5. پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ڕانیە

خوێندنگا ئامادەیییەکان

  1. ئامادەییی پێنجی ئازار
  2. ئامادەییی کۆدۆ
  3. ئامادەییی ڕانیەی کچان
  4. ئامادەییی کێوەڕەش
  5. ئامادەییی پەیام
  6. ئامادەییی رانیەی ئێواران
  7. ئامادەییی کێوەرەش
  8. ئامادەییی سەفین
  9. ئامادەییی ئالان
  10. ئامادەییی ڕانیەی ناحکومی
  11. ئامادەییی بنار
  12. ئامادەییی ڕاپەرین
  13. ئامادەییی سەید ئەمینی کچان

قوتابخانە بنەڕەتیەکان

  1. قوتابخانەی بنەڕەتی ڕانیە
  2. قوتابخانەی بنەڕەتی بیتوێن
  3. قوتابخانەی بنەڕەتی قەڵات
  4. قوتابخانەی بنەڕەتی کۆسرەت
  5. قوتابخانەی بنەڕەتی بۆتێ
  6. قوتابخانەی بنەڕەتی گۆجاڕ
  7. قوتابخانەی بنەڕەتی مام
  8. قوتابخانەی بنەڕەتی توانست
  9. قوتابخانەی بنەڕەتی بابە گوڕگوڕ
  10. قوتابخانەی بنەڕەتی ئامەد
  11. قوتابخانەی بنەڕەتی ئاکۆ
  12. قوتابخانەی بنەڕەتی ڕەوەند
  13. قوتابخانەی بنەڕەتی ڕیگا
  14. قوتابخانەی بنەڕەتی ھەنجیرەی ئاکۆ
  15. قوتابخانەی بنەڕەتی پێشەکەوتن
  16. قوتابخانەی بنەڕەتی ھەنجیرەی ئاکۆ
  17. قوتابخانەی بنەڕەتی سەیداوە
  18. قوتابخانەی بنەڕەتی مەھاباد
  19. قوتابخانەی بنەڕەتی ماکۆک
  20. قوتابخانەی بنەڕەتی شەھید مامۆستا محمد ڕەسوڵ
  21. قوتابخانەی بنەڕەتی یەکێتی
  22. قوتابخانەی بنەڕەتی بڵێسە
  23. قوتابخانەی بنەڕەتی ڕەنجدەران
  24. قوتابخانەی بنەڕەتی شاورێ
  25. قوتابخانەی بنەڕەتی میدیا
  26. قوتابخانەی بنەڕەتی ماردین
  27. قوتابخانەی بنەڕەتی سەرکەوتن
  28. قوتابخانەی بنەڕەتی ژیار
  29. قوتابخانەی بنەڕەتی سەیداوە
  30. قوتابخانەی بنەڕەتی بروسک
  31. قوتابخانەی بنەڕەتی فام
  32. قوتابخانەی بنەڕەتی فانی ئینگلیزی
  33. قوتابخانەی بنەڕەتی کێوەڕەش

مزگەوتەکان

  1. مزگەوتی گەورەی ڕانیە
  2. مزگەوتی ناجیەخان
  3. مزگەوتی ھەمزاغا
  4. مزگەوتی قازی محمد
  5. مزگەوتی قەندیل
  6. مزگەوتی نزا
  7. مزگەوتی صلاح الدین -راپەرین
  8. مزگەوتی ئازادی
  9. مگزگەوتی مەلا عبدالکریمی مدریس
  10. مزگەوتی خێرخوازان
  11. مزگەوتی بنار
  12. مزگەوتی جافان
  13. مزگەوتی سەردەم
  14. مزگەوتی گەورەی ڕاپەڕین
  15. مزگەوتی لێوژە
  16. مزگەوتی حاجی مستەفا علی
  17. مزگەوتی زانکۆ
  18. مزگەوتی حاجی هەمین
  19. مزگەوتی مەلای نورەدین
  20. مزگەوتی حاجی سەید حسن
  21. مزگەوتی سەیداوە
  22. مزگەوتی سەید خانم
  23. مزگەوتی کوردستان
  24. مزگەوتی نەورەسی
  25. مزگەوتی علی حاجی مستەفا خوڕخوڕەیی
  26. مزگەوتی بوخاری
  27. مزگەوتی فیردەوس
  28. مزگەوتی کوێخا ئیبراهیم
  29. مزگەوتی سوننە
  30. مزگەوتی برایەتی سەلام
  31. مزگەوتی فەخری عالەم محمد
  32. مزگەوتی خاتوو ناجیە
  33. مزگەوتی خدر جاف
  34. مزگەوتی مەلا عەزیز
  35. مزگەوتی حاجی عبدالعزیز نەجار
  36. مزگەوتی کانی توو
  37. مزگەوتی کوردستان
  38. مزگەوتی حاجی محمد کانی توێی
  39. مزگەوتی حاجی شەفیق
  40. مزگەوتی ڕووناکی
  41. مزگەوتی بنار
  42. مزگەوتی مەلا پیرۆت
  43. مزگەوتی حاجی خەجاو
  44. مزگەوتی مەلا عزیز
  45. مزگەوتی عبداللە خەسرەو
  46. مزگەوتی کێوەڕەش
  47. مزگەوتی خەدیجە حەمەد عبداللە
  48. مزگەوتی گەورەی تیتۆکە
  49. مزگەوتی بڕوا
  50. مزگەوتی برایەتی
  51. مزگەوتی ئاشتی
  52. مزگەوتی هەنجیرە
  53. مزگەوتی حاجی حسن
  54. مزگەوتی حاجی علی فیصل
  55. مزگەوتی حاجی علی یەعقوب
  56. مزگەوتی حەزرەتی رەسوڵ
  57. مزگەوتی حاجی عبداللە و حاجی زەینەب
  58. مزگەوتی کاکە مین عزیز ئاغا
  59. مزگەوتی کانی توو

نەخۆشخانەکان

  1. نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە
  2. نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی ڕانیه‌
  3. نەخۆشخانەی کێوەڕەش
  4. سەنتەری ڕانیە بۆ دەم و ددان
  5. تاقیگەی ناوەندی ڕانیە
  6. بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین
  7. سەنتەری دەستکردی گوڕچیلە

بنکەکانی پۆلیس

  1. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
  2. بەشی پۆلیسی ڕانیە
  3. بنکەی پۆلیسی ڕانیە
  4. بنکەی پۆلیسی ڕزگاری
  5. بنکەی پۆلیسی زانکۆی ڕاپەڕین
  6. بنکەی پۆلیسی دادگا
  7. بنکەی پۆلیسی شارەوانی ڕانیە
  8. بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی ڕانیە
  9. بنکەی پۆلیسی کارەبا
  10. بنکەی بەرگری شارستانی کێوەڕەش
  11. بنکەی بەرگری شارستانی ڕانیە
  12. بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕانیە
  13. بەشی پۆلیسی پارێزگاری چالاکیەمەدەنیەکانی ڕاپەڕین

یاریگاکان

  1. یاریگای ئازادە ڕەش
  2. یاریگای کێوەڕەش
  3. یاریگای تارتانی کێوەڕەش
  4. یاریگای تارتانی زانکۆ
  5. یاریگای تارتانی شەهید وەتەن
  6. یاریگای تارتانی پەیمانگای وەرزشی ڕانیە
  7. یاریگای تارتانی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە
  8. یاریگای تارتانی نەورۆز
  9. یاریگای تارتانی کازیوەی ڕانیە
  10. یاریگای تارتانى لوتکە

گوندەکان

8 گوند سەر بە ناحیەی ڕانیەیە:

  1. گوندی بۆسکێن
  2. گوندی تۆپاوا
  3. گوندی تۆسوران
  4. گوندی چەمەسوتاو
  5. گوندی دەربەند
  6. گوندی قوڕەگۆ
  7. گوندی هەنجیرەی ئاکۆ
  8. گوندی هەنجیرەی ڕەمک


سەرچاوەکان



8546 بینین