کەشکاری کیمیایی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-29-18:23:00 - کۆدی بابەت: 946
کەشکاری کیمیایی

ناوه‌ڕۆك

کەشکاری کیمیاوی

بریتیە لەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر پێکهاتەی ناوەکی بەردەکاندا دێت، کەشکاری کیمیایی بەڕێگەی کارلێکە ئاڵۆزەکان ڕوودەدات، لە ڕێگەی کارلێکی (ئاو و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسجینو ترشیەکان) و دەگۆڕێت بۆ کانزای دیکە، کە لەڕووی پێکهاتەی کیمیاوی و تایبەتمەندیەکانیانەوە جیاوازە لە کانزا بنەڕەتیەکان.
وە ئەو ناوچانەی کە گەرمی و شێی تێدا بەرزە کەشکاری کیمیایی زیاتر ڕوودەدات، بەڵام ئەگەر بە تەنهای پلەی گەرمی بەرز بوو (ناوچە بیابانیەکان) یان تەنها بڕێ شێ بەرز بوو (ناوچە چیاییەکان) ئەوا لەم ناوچانە (پلەی گەرمی بەرز و شێی زۆر) کەشکاری فیزیایی زیاتر ڕوودەدات، بەڵام لە ناوچە شێدارەکان زۆرتر ڕوودەدات.

گرنگترین کردارە کەشکاریە کیمیاویەکان 

  • ئۆکساندن

  بریتیە لە یەکگرتنی ئۆکسجین لەگەڵ ڕەگەزەکان یان ئەو کانزایانەی کە بەردەکەیان پێکهێناوە، وە ئەم کردارە لە بەردی بازلتدا ڕوودەدات، بەهۆی بوونی ماددەی ئاسنەوە تیایدا، بەنەش دوای کرداری ئۆکساندنەکە ڕينگی ئاسنەکە دەگۆڕێت بۆ قاوەیی یان سور، وە ئۆکسان بوون دەبێتە هۆی لاوازکردنی بەردەکان و ئامادەیان دەکات بۆ کردارە کەشکاریەکانی دیکە.

  • کەم کردنەوە

      ئەم کردارە لە کاتی نەبوی ئۆکسجیندا ڕوودەدات، کە لە ئەنجامدا پێکهاتەکان لاواز دەبن، بە شێوەیەک کە توانای بەرگریان کەمترە لەو پێکهاتەی کە لەدوای کرداری ئۆکساندن دروست دەبن، وە ئەو خاکەی بەهۆی کرداری کەمکردنەوەوە دروست دەبێت ڕەنگی قاوەییە.
  • بەئاوبوون

بریتیە لە یەکگرتنی ئاو لەگەڵ ئەو تێکەڵە سلیکایەی کە لەناو بەردەکاندا هەیە و دەبێتە هۆی دروست بوونی کانزای قوڕین.

  • بەکاربۆن بوون

  بریتیە لە یەکگرتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن Co2 لەگەڵ ئاو H2O، لە ئەنجامدا ترشی کاربۆنیک H2CO3 دروست دەبێت.

  • توانەوە

  لەم ڕێگەیەدا کانزاکان لە ئاودا دەتوێنەوە، وەک چۆن خوێ یان شەکر دەتوێتەوە، ئەو کانزایانەی کە بە خێرایی (لە ئاودا دەتوێنەوە بریتین لە نیترات و کلۆریدات و کبریتات و کاربۆنات.
 

گرنگترین ئەو شێوە بەرزو نزمیانەی کە لە ئەنجامی کرداری کەشکاری کیمیاویەوە دروست دەبن

  • مادەی خۆڵی فشەڵی چین چین دروست دەبێت

کە بریتیە لە مادەی ئەندامی و نائەندامی، وە ئەم ماددە خۆڵیە لە ناوچە شێدارەکاندا زیاترە (زیاد دەکات) و لە ناوچە شێدارەکاندا کەمە.

  • دیاردەی کارست

ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی توانەوەی بەردی جیری کونیلەدار بەهۆی ئاوەوە دروست دەبێ، وە ئاو بەهاوکاری ئەو ترشە کاربۆنیکەی کە لەبەردی کلسدا هەیە، بەردی کلس دەتوێنێتەوە، لەگەڵ دیاردەی کارستدا دیاردەی بەرز و نزمی دیکەی وەک ئەشکەوتی کارستی و شکان و نوشتانەوە و ڕێڕەوی ئاوی ناوەکی و هەڵکۆڵراوی دەرکەوتوو و ...هتد دروست دەبن.

  • کردارەکانی کەشکاری کیمیاوەی یارمەتی دروست بوونی چینەکانی خاک دەدەن.

  • لە ئەنجامی کەشکاری کیمیاویدا دەرامەتەکانی زەوی ئابوریانە تر دەبێت.

وەک (کاولین) کە لە پیشەسازی چیمەنتۆدا بەکاردێت، وە هەروەها مادەی نیکڵ و بۆکسایت.


سەرچاوەکان



2885 بینین