ڕۆژووگرتن چارەسەرە

له‌لایه‌ن: - بۆردی نووسەرانی ئینسایکلۆپیدیای زانیاری - به‌روار: 2021-03-16-03:26:00 - کۆدی بابەت: 3334
ڕۆژووگرتن چارەسەرە

ناوه‌ڕۆك

مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووگرتن

مانگی ڕەمەزان مانگێكی پیرۆزە كە تێیدا موسوڵمانەكان بەڕۆژوودەبن، كە تا بانگی مەغریب نابێت هیچ خواردنێك بخۆن، ئەمەش دەبێتە هۆی هیلاكبوونی بەردەوام لەكاتی ڕۆژدا، بەڵام زۆربەمان سوودەكانی ڕۆژووگرتن نازانین، هەرچەندە هەندێك نەخۆشی هەن كە نابێت خاوەنەكەیان ڕۆژووبگرێت وەك نەخۆشییەكانی سیل و خوێنبەربوون، بەڵام لەبەرامبەردا ڕۆژووگرتن دەبێتە هۆی باشتركردن و چاككردنەوەی هەندێك نەخۆشی.

سوودەكانی ڕۆژووگرتن

پاش لێكۆڵینەوە لە چەند كەسێك لە تەمەنە جیاوازەكان دەركەوت كە ڕۆژووگرتن:

  • دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ڕێژەی گلوكۆز لە خوێندا
  • كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ
  • كەمكردنەوەی ڕێژەی ترشی یوریك (Uric acid)
  • ڕۆژووگرتن یارمەتی كەمكردنەوەی چەوری لەش دەدات
  • هەروەها ڕۆژووگرتن یارمەتی كەمكردنەوەی گرێیەكان دەدات و دەتپارێزێت لێی و دەبێتە هۆی كەمكردنەوە ڕێژەی شەكر لەخوێندا، هەروەها چونكە دەبێتە هۆی كەمكردەوەی ڕێژەی ئاو لەلەشدا بۆیە دەتپارێزێت لە نەخۆشییەكانی پێست.
  • بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازارەكانی جومگە و ڕۆماتیزم، هەروەها چەورییەكانی لەش كەمدەكاتەوە كە دەبنە هۆی جەڵتە و گیرانی ملولەكانی خوێن.


سەرچاوەکان



779 بینین