تایبەتمەندی کەسایەتی سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-03:41:00 - کۆدی بابەت: 3337
تایبەتمەندی کەسایەتی سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

سیفەتەكان

چەند سیفەتێك هەیە كە كەسایەتییە سەركەوتووەكان لە چواردەورەكەی جیادەكاتەوە، بریتین لە:

تەماح

كەسی سەركەوتوو باوەڕی بە تواناكانی خۆی هەیە، هەروەها وا دایدەنێت كە لە هەموو شتێكدا باشترینە بۆیە لەبەرامبەردا شایەنی باشترینە، هەروەها هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات بۆ ئەوەی هەمیشە باشترین بێت.

بەهێز و چاونەترس

كەسی سەركەوتوو هەمیشە تووشی ئاستەنگی و ترس و دوودڵی دەبێتەوە لە ڕێگەی سەركەوتنیدا، ترس و دوودڵی لەو هۆكارانەن كە دەبنە هۆی وەستاندنی كەسەكان لە شوێنی خۆیاندا و زۆرجار دواخستنیان، بەڵام كەسانی سەركەوتوو هەمیشە بەرەوپێش دەڕۆن و  ڕووبەڕووی هەموو ئەو ئاستەنگانە دەبنەوە كە دوایان دەخات.

پابەندی

كەسی سەركەوتوو هەمێشە پابەندە بە كارەكانییەوە و حەز بە یارمەتیدانی چواردەورەكەی دەكات، ڕەچاوی ئەوەی كە هەركارێك دەكات باوەڕی پێیەتی و خۆشی دەوێت، چونكە وەك یارمەتییەك دەیبینێت بۆ كۆمەڵگەو كەسانی چواردەوری، بەم شێوەیە كارەكەی لەلا گرنگتر دەبێت.

ئامادەباشی

كەسی سەركەوتوو خۆی ئامادە دەكات بۆ هەر هەنگاوێك كە دەینێت، بە وردییەوە لێیدەكۆڵێتەوە، هەروەها قوربانی دەدات بۆ سەركەوتن بەسەر چواردەورەكەیدا، هەمیشە هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامانەی كە دەیەوێت.

فێربوونی بەردەوام

كەسانی سەركەوتوو هەرچەندە بزانێت و كارامە بێت لە فێربوون ناوەستێت و دەیەوێت هەمیشە بەرەوپێشبچێت بۆیە بە بەردەوامی كتێب دەخوێنێتەوە و ڕاهێنان دەكات، هەمیشە فێری شتانێكی نوێ دەبێت بۆ ئەوەی لە بوارە جیاجیاكانی ژیاندا بەكاری بهێنێت.

بەرپرسیارێتی هەڵگرتن

كەسانی سەركەوتوو بۆ هیچ كەسێك كار ناكەن، باوەڕیان وایە كە سەربەخۆن لە كاركردندا و خۆیان سەرۆكی خۆیان، كارەكیان، ژیانیان، خێزانیان و جەستەیانن، بۆیە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵدەگرن و نایخەنە ئەستۆی هیچ كەسێك چونكە خۆیان سەرۆكی خۆیانن.

گەشبینی

كەسی سەركەوتوو هەمیشە هەستێكی ئەرێنی هەیە بەرامبەر ئەو كارانەی كە دەیەوێت ئەنجامی بدات، لە كاتی كارەكەیدا دڵخۆش دەبێت، بۆیە لە كاتی شكستدا دڵتەنگ نابێت و باوەڕی بەوە هەیە كە ناخۆشییەكان تێدەپەڕن.

بەهێزی ئیرادە

كەسی سەركەوتوو هەمیشە بیر لە گەیشتن بە ئامانجەكانی دەكاتەوە، بۆیە بەهێزی ئیرادەی ناهێڵێت كارەكانی دوابخات و دووربكەوێتەوە لێی، بەڵكو توانا و خۆڕاگری پێدەبەخشێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی.

كارامەیی

كەسانەی سەركەوتوو خاوەنی كەسایەتییەكی كارامە و تێگەشتوون، كە وا لە كەسانی چواردەوری دەكات متمانەی پێبكەن و گەر پێویستی بوو یارمەتی بدەن، چونکە ئەوان ڕەوشتی جوان و ڕەفتاری ڕاستگۆیانەی دەزانن، ئەمەش دەبێتە ڕێخۆشكەر بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكەی.

ئارامگرتن

كەسی سەركەوتوو كەسایەتییەكی ئارامگرانەی هەیە بە تایبەتی لەكاتی هەڵە كردندا، یان دەركەوتنی كێشە، چونكە پەلەكردن دەبێتە هۆی سەختكردن و دوورخستنەوەی ڕێگای سەركەوتن، ئەو كەسانەی كە ناتوانن ئارامبگرن ناتواتنن چاوەڕێی ئەو كاتە بن كە پێویستییەتی بۆ سەركەوتن و زاڵببن بەسەر ئەو ئاستەنگیانەی كە دێنە پێشیان.

نەرمونیانی

كەسانی سەركەوتوو كەسایەتییەكی نەرمونیانیان هەیە كە یارمەتیان دەدات بە خێرایی چارەسەری كێشەكانیان بكەن، نەرمونیانی وایانلێدەكات ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببنەوە و خۆڕاگربن بەرامبەریان، چونكە ئەو كەسانەی كە ئەم سیفەتەیان نییە ناتوانن ڕووبەڕووی ئاستەنگەكان ببنەوە بەڵكو لێی ڕادەكەن.

سوپاسگوزاری

كەسی سەركەوتوو خۆ بەزلزان و لەخۆبایی نییە، بەڵكو هەمیشە سوپاسگوزارە بۆ ئەوەی كە بەدەستی هێناوە، خۆی بە بەختەوەر دەزانێت بۆ ئەوەی كە پێی گەشتووە.

خۆشەویستی پێشبڕكێ كردن

كەسانی سەركەوتوو دەیانەوێت هەمیشە براوەبن، بۆیە بیرۆكە و ڕیگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ سەركەوتن بەسەر ڕكابەرەكانیاندا.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ بەدەست هێنانی كەسایەتییەكی سەركەوتوو

هەموو كەسێك توانای سەركەوتنی هەیە، بەڵام پێویستی بە هەوڵدان و بەكارهێنانی توانا كەسییەكان دەبێت، هەروەها باوەڕكردن بەوەی كە توانای تەواوت هەیە بۆ سەركەوتن، بۆیە دەتوانین ئەم ئامۆژگارییانە جێبەجێ بكەین بۆ بەدەستهێنانی كەسایەتییەكی سەركەوتوو:

  • دانانی ئامانجی گەورە، پاشان هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی، هەروەها كۆڵنەدان لە ئاوات و ئامانجەكانت هەرچەندە ڕێگاكەی سەختبێت.
  • دۆزینەوەی كارێك كە حەز بە كردنی بكەیت، چونكە ئەمە وات لێدەكات هەمیشە لە هەوڵداندا بیت بۆ سەركەوتن و لەخۆشیدا بژیت، چونكە لەكاتی كردنی كارێك كە پێت خۆشە كەمتر ماندوو دەبیت.
  • دۆزینەوەی هاوسەنگییەك لە نێوان كار، خێزان، هاوڕێكان و كاتی پشوودا، چونكە ناكرێت ژیانێكی خۆش و سەركەوتووت هەبێت گەر هەمیشە كاربكەیت.
  • سەیركردنی هەڵەكانت وەك وانەیەك بۆ فێربوون و دووبارەنەكردنەوەی، هەروەها نابێت لە هەڵەكردن بترسین دەبێت وەك ڕێگەیەك سەیری بكەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان.
  • سووربوون لەسەر سەركەوتن و خۆتەرخانكردن بۆی، هەروەها وەستان لەدژی ئەو شتانەی كە ڕێگریت لێدەكەن.
  • دروستكردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی لەگەڵ كەسە ئەرێنییەكان، چونكە خەڵك یارمەتی كەسە خۆشەویست و لێهاتووەكان دەدەن و لە پشتی دەوەستن، هەروەها مامەڵەكردن لەگەڵ كەسەكان بەشێوەیەكی باش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەو یارمەتییانەی كە داوتن لەبەرچاویان بێت و لەكاتی پێویستدا یارمەتیت بدەنەوە.
  • بەكارهێنان و تاقیكردنەوەی بیرۆكەی نوێ و جیاواز، دەكرێت بەكارهێنانی بیرۆكەیەكی سەیر ببێتە هۆی سەركەوتنت.
  • گرنگیدان بە تەندروستیت، چونكە مێشكێكی تەندروست لە جەستەیەكی تەندروستدایە، ئەمەش بە خواردنی خۆراكی تەندروست و وەرزشكردنەوە دەبێت.
  • سوپاس و ستایشی خودای گەورە بكەین، چونكە گەر كەسێك بیر لەو شتانە بكاتەوە كە نییەتی ئەوا دڵتەنگ دەبێت، بەڵام گەر سوپاسگورازبێت بۆ ئەو شتانەی كە خودای گەورە پێیبەخشیویت ئەوا هەست بە خۆشی و سەركەوتن دەكەیت.

كەسایەتییەكی سەركەوتوو

پێناسەی سەركەوتن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، هەندێك لەوانەیە سەركەوتن بە پارە و دەوڵەمەندی ببینن، لای هەندێك لەوانەیە سەركەوتن بە ئازادی و كات بەسەربردن ببینن، لای هەندێكیش سەركەوتن مانای كاری خێر و یارمەتیدانی ئەو كەسانەیە كە پێویستیانە، بەبێ گوێدانە جۆرەكانی سەركەوتن و ڕێگاكانی كەسایەتییە سەركەوتووكان ڕەفتارەكانیان لە هاوڕێكانیان دەچێت، بۆیە هەوڵبدە هاوڕێیەتی كەسانی سەركەوتوو بكەیت كە هەمیشە هانتدەدەن بەرەوپێش بچیت.


سەرچاوەکان



12873 بینین