بیلۆنتۆلۆجیا چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-16-04:46:00 - کۆدی بابەت: 3355
بیلۆنتۆلۆجیا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

بیلۆنتۆلۆجیا

لێکۆڵینەوە لەسەر (احافیر و مستحاپات) زۆر گرنگە لە یارمەتیدانی مرۆڤدا بۆ زانینی ڕابردووی ئەو گیاندارانەی کە پێش لە ملیۆنەها ساڵە ژیاون، کە گۆڕا بۆ زانستێکی جیاواز پێی دەوترێت (بیلۆنتۆلۆجیا) یان زانستی (احاپە) کە لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر شێوەکانی ژیان لە سەردەمی جیۆلۆجی ڕابردوودا, (مستحاپات) پاشماوەی ئەو شتانە نین کە پێش چەندین هەزار ساڵ چوونەتە ژێر خۆڵەوە. وەکو هەندێک وای بۆ دەچن، بەڵکو لە ڕاستیدا چەندین جۆری جیاوازن لە (مستحاپات) یەکەمیشی بەشێکە لە لاشەیەکی ڕاستی گیاندارەکە، کە لە ڕزین ڕزگاری بووە، وەکو خۆی ماوەتەوە. دەشێت (مستحاپە) قاڵبی شێوەکە بێت. ئەو قاڵبەی کە دوای فەوتانی لاشەی ڕوەکەکە یان ئاژەڵەکە دەمێنێتەوە, دەشێت مستحاپات تەنها شوێن پەنجە یان پاشماوەیەکی هێڵی بێت کە لەسەر شوێنێکی ڕاستەقینە یان لە خودی گیاندارەکە. بە مانای بەشێکی ڕەقی لێ بەجێماوە وەکو کەللەسەر و ئێسکە پەیکەرە بەڵام بەشە نەرمەکانی دەڕزێن و لەناودەچن. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا، گیانداری وامان هەیە لاشەی نەرمە وەکو ماسی چرای دەریا کە ٩٩٪ی ئاوە و مستحاپاتی ساغی لەسەر بەردەکان بەجێهێشتووە، هەندێ لەو مستحاپاتانەش کە لەناو بەفرەکاندا دۆزراونەتەوە هەموو شتێکی خۆیانیان پاراستبوو. مستحاپەکان هیچ پەیوەندیەکیان بە قەبارەوە نییە. دەشێت مستحاپاتی مێروولەی هێندە بچووک بدۆزنەوە کە پێش لە ملیۆنەها ساڵە ژیابێت. هەلی مانەوەی ئاژەڵەکان وەکو مستحاپات لەسەر ئەو شوێنە دەوەستێت کە تیایدا دەژی، زۆرترین جۆری مستحاپات لە ڕووی ژمارەوە گیاندارە ئاویەکانن لەبەر ئەوەی کاتێک دەمرن قوڕ دایدەپۆشێت بەڵام گیاندار و ڕوەکە وشکانیەکان توشی خراپ بوون دەبن بەهۆی کەش و هەواوە. بەهۆی لێکۆڵینەوە لەسەر مستحاپەکان دەزانین ئەو گیاندارانە چیبوون کە پێش لە سەدان ملیۆن ساڵ ژیاون، بۆ نمونە ئەو مستحاپانەی کە لە پوکاوە دیاریکراوەکان وەری دەگرێت، پێمان دەڵێت کە پێش ملیۆنەها ساڵ سەردەمی خشۆکەکان بووە کە ئاژەڵ گەلێکی گەورە بوون بە درێژای ٢٤ مەتر و بە کێشی ٣٦ تەن و پێیان وتراوە (داینەصورەکان)، زانیاریشمان سەبارەت بە باڵندەیەک کە پێی وتراوە باڵندەی یەکەم پشت بە مستحاپەیەک دەبەستێت کە تازە دۆزراوەتەوە.


سەرچاوەکان



521 بینین