داڕشتەی کیمیایی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-01:09:00 - کۆدی بابەت: 3369
داڕشتەی کیمیایی

ناوه‌ڕۆك

داڕشتە چییە؟

داڕشتە تێکەڵەیەکە لە دوو ماددە یان زیاتر، بە لای کەمەوە دەبێت یەکێکیان کانزا بێت، هەموو داڕشتەکانی نزیکەی لەو توخمانە درووست دەکرێن کە پێکەوە دەگونجێن، مرۆڤ هەر لە کۆنەوە کەمێک لە داڕشتەکانی ناسیوە وەکو مسی زەرد و بڕۆنز. کانزا پاکەکان زیاد لە پێویست نەرمن بۆ مەبەستی بەکارهێنان. دەتوانین هێز و توانای بۆ ڕاکێشان و ڕەقی و توانەوە و ڕەنگەکەی بە تێکەڵ کردن لەگەڵ کانزایەک یان جەند کانزایەکی تردا دیاری بکەین. بۆ نمونە ئەلەمنیۆم پاک و سوک و لاوازە، بەڵام داڕێژراوەکەی بەهێزتر دەبێت ئەگەر مس و مەگنسیۆمی بۆ زیاد بکەین. هەروەها مس و قەڵایی دوو کانزای لاواز و نەرمن بەڵام ئەگەر بەیەکەوە دایان ڕێژین بەهێز دەبن. مسی زەردی داڕێژراو لە مس و زینک داڕێژراوێکی بەهێز و بەسوودە. قورقوشم دادەڕیژرێ لەگەڵ قەڵاییدا بۆ  جۆشکاری کانزاکان. تایبەتمەندی داڕێژراوەکان باشترە لە کانزاکان لە بەرامبەر ڕزین و ژەنگ هێناندا. گرنگترین داڕێژراوی ئەمڕۆ (پۆڵایە) کە بۆ جۆرەها کەرەستەی جیاواز بەکاردەهێنرێت. داڕێژراوەکانی (مس - نیکڵ - بڕۆنز - ئەلەمنیۆم) لە پیشەسازی دراودا بەکاردێت. لەگەڵ پیشەسازی زێڕ و کەشتی و دروستکردنی فڕۆکەدا. داڕێژراوی قورقوشمیش لە پیشەسازی جەمسەرەکانی پاتریدا بەکاردێت. لەوحیش لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا. نیکڵ و زیو لە داڕشتنی مسداو نیکڵ و زینک لە پیشەسازی کەرەستەی نان خواردندا بەکار دێت. داڕشتە گرانبەهاکانیش وەکو پلاتین و زێڕ و زیو لە پیشەسازی خشڵدا. بەو جۆرە دەبینین داڕشتەکان چەند بەسوودە بۆمان.


سەرچاوەکان



3190 بینین