داشۆرین چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-14:14:00 - کۆدی بابەت: 3386
داشۆرین چییە؟

ناوه‌ڕۆك

داشۆرین چییە؟

داشۆرین جۆرێکە لە ڕەخنەی ئەدەبی دەشێت بە شێوازی هۆنراوە یان نوسین یان دراما یان نوکتە بێت، ژمارەیەکی زۆر لە نووسەرانی جیهانی لە داشۆریندا ناوبانگیان دەرکردووە لەوانە (ئامپرۆز پێرس)ـی ئەمریکی کە زۆر پارچە لە داشۆرینی نووسیوە، هەروەها (ئایسۆب) کە خورافاتە کۆنە بە ناوبانگەکانی نووسیوە، لەگەڵ (جیمس سیربر) کە (خورافات بۆ سەردەمی ئێمە)ـی نووسیوە. کە هەردووکیان بە ئەنقەست بە زمانی تەیر و تیور و ئاژەڵی ترەوە گێلی و نەزانی مرۆڤیان خستووەتە ڕوو. داشۆرەکان زمانی گاڵتە جاڕی بە ڕەوشتی مرۆڤایەتی بەکاردەهێنن. گەورەترین شاکاری داشۆرین لە ئەدەبی ڕۆژئاوادا کتێبی (گەستەکانی شلیفەر)ـە کە بۆ (ناسان سۆیفیت) دایناوە، لەگەڵ کتێبی (کانداید) کە ڤۆڵتێر نووسیویەتی. کتێبی (دۆن کیشۆت)ـیش کە (میشێل دی کیرڤان)ـیش دایناوە کتێبێکی تری گاڵتە جاڕی کلاسیکە، نووسەر هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پاڵەوانی چیرۆکەکەوە ئەو زوڵم و زۆرانە نەهێڵێت کە تووشی جیهان بووە، بەڵام جەنگێکی دۆڕاو دەکات، لە سەدەی حەڤدەهەمدا کتێب و درامای گاڵتە جاڕی زۆر بڵاوبوونەوە کە دیارترین نووسەریان (موللەر) بوو.


سەرچاوەکان



995 بینین