کریپ فروت" لیمۆی بەهەشت"

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-18-14:48:00 - کۆدی بابەت: 3415
کریپ فروت" لیمۆی بەهەشت"

ناوه‌ڕۆك

کریپ فروت" لیمۆی بەهەشت"

بەری کریپ فروت یان لیمۆی بەهەشت دوو ئەوەندەی پرتەقاڵێکە، لەگەڵ ئەوەی لە ترێ گەورەترە، بەڵام ناوەکەی لە ترێی کریبەوە هاتووە!
 ئەو ئیسپانیانەی لیمۆ و پرتەقاڵیان برد بۆ فلۆریدا و ویست ئاندیزی ئەمریکا هەر ئەوان بوون کریپ فروتیشیان گەیاندە ئەو ناوچەیە، بەڵام لە سەرەتادا خەڵکەکە تەنها بۆ جوانی ئەم دارەیان دەڕواند، چونکە گوڵێکی بۆن خۆش و گەڵایەکی جوانی پێوەیە. لە کۆندا خەڵکی کریپ فروتیان نەخواردووە. چونکە بەرەکەی ڕەگێکی تاڵی تێدا بووە لە کاتی خواردندا، بۆیە خەڵکی حەزیان لێ نەکردووە. لەبەرئەوە خاوەن باخەکان بەرەکەیان نەچنیووە و هەمووی کەوتووەتە سەر زەوی و خراپ بووە. گەشتیارەکان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا، کە لە باکوری ئەمریکاوە دەهاتن بۆ فلۆریدا، حەزیان لەم میوەیە کردووە، لە گەڕانەوەیاندا لەگەڵ خۆیاندا دەیانبردەوە. یەکەمین باری فرۆشتنی لە نێوان ساڵی ١٨٨٠ و ١٨٨٥ دا نێردرا بۆ نیۆیۆرک و فلادلیفیا و بازاڕێکی تایبەت بە کریپ فروت کرایەوە. دوای ئەوە باخی کریپ لە کالیفۆڕنیا زۆر بوو. ئەم میوەیە ئەمڕۆ بە ڕێژەیەکی زۆر لە تکساس و ئەریزۆنیا و کوبا و جامایکادا کشت دەکرێت. داری کریپ فروت نزیکەی ٧،٥ مەتر بەرز دەبێت. جۆریشی زۆرە، بەڵام بەناوبانگترین دۆنکان و مارش و والترز دایە، کە ناوکیان نییە.


سەرچاوەکان



811 بینین