حوکمی چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-18-17:46:00 - کۆدی بابەت: 3419
حوکمی چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک

ناوه‌ڕۆك

چاكەكردن لەگەڵ دایك و باوك

لە چەندین ئایەتی پیرۆزی قورئاندا چاكەكردن لەگەڵ دایك و باوك بە ئەرك و فەرمان هاتووە و واجبە، لەوانە سورەتی (النساء) كە دەفەرموێ :

(وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا) ئایەتی 36.

واتە : (بەندایەتی خوابكەن و هاوەڵی بۆ بڕیار مەدەن و لەگەڵ باوك و دایكدا بە جوانترین شێوە ڕەفتار بكەن).

لە فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه و سلم- هاتووە كە دەفەرموێ ( رضاء الله في رضاء لوالدين و سخط الله في سخط الوالدين)

واتە (ڕەزامەندی خوا و پێغەمبەرەكەی لە ڕەزامەندی دایك و باوكدایە، خەشم و توڕەیی خواش لەگەڵ توڕەیی و ناڕەزایی باوك و دایكدایە).

نەرم و نیانی و ڕێزگرتن و هاوكاری و خزمەتكردنیان بەتایبەتی لەكاتی نەخۆشی و بەساڵاچوییدا، ئەركێكی پیرۆز و جێبەجێكردنی فەرمانی خوایە و نیشانەی باوەڕ و بەپرسیاریەتییە.

شایەنی باسە چاكەكردن لەگەڵ دایك و باوك هۆكاری سەرەكییە بۆ وەرینی گوناهـ و بەرزبوونەوەی پلەی بەهەشت.

چیرۆك

پیاوێك هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا:

وتی : گوناهێكم ئەنجامداوە

فەرمووی : دایكت ماوە؟

وتی : نەخێر

فەرمووی : پورت ماوە؟ (خوشكی دایك)

وتی بەڵێ

فەرمووی : چاكەیەكی لەگەڵدا بكە با گوناهەكەت نەمێنێ.


سەرچاوەکان



2759 بینین