ڕووباری گانج

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-20-12:14:00 - کۆدی بابەت: 3475
ڕووباری گانج

ناوه‌ڕۆك

ڕووباری گانج

(گانج) لە بەناوبانگترین ڕووبارەكانی هیندە، لە هەموو زمانەکانی هینددا پێی دەوترێت (غانجا)، درێژییەکەی ٢٥٠٦ کیلۆمەترە. بە (١٥)یەمین ڕووباری ئاسیا و (٣٩)یەمین ڕووباری جیهان لەڕووی درێژیەوە دادەنرێت، لە شاخی هیمالایەوە سەرچاوە دەگرێت و لە کۆتاییدا دەڕژێتە کەنداوی بەنگالەوە، بەسەر زەوییەکانی ڕیشکیش و دەشتاییەکانی هاردواردا دەڕوات و هندۆسەکانیش بە پیرۆزی دەزانن، لە کاتێکی زۆر کۆنەوە هیندۆسەکان گانج بە پیرۆزترین ڕووبار دەزانن، گرنگیە ئاینییەکەی لە هەر ڕووبارێکی تری جیهان گرنگترە، لە لێوارەکانیدا شوێنی زۆر هەیە بۆ ئەو کەسانەی حەجی بۆ دەکەن، لە گرنگترین شوێنەکانی هاردوار و والەئایاد و فارانسی ـیە.

چی وادەكات پیرۆز بێت؟

لەبەر دوو هۆ گانج پیرۆزە:

یەکەمیان: ئەفسانەییە.
دووەمیان: لەبەر تایبەتمەندی سروشتی ئاوەکەیەتی.
دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی درێژ ئاوەکەی هەڵبگیرێت، لەبەر بوونی کانزا تیایدا خراپ نابێت.
لە یەکێک لە ئەفسانەکاندا هاتووە: ڕووباری گانج لە بەهەشتدا ڕێی دەکرد بهاجیرات هێنایە سەر زەوی بۆ پاککردنەوەی خۆڵەمێشی ٦٠ هەزار منداڵەکانی شاساجار لەو کاتەوە خەڵکی دەستیان کرد بە پەرستنی.
ساڵانە ملیۆنەها حاجی دەچن بۆسەر ڕووباری گانج بۆ شۆردنەوەی گوناحەکانیان، لە ئاوەکەی براهمە و پادشایان بێزراوان و سواڵکەران بە کورتی هەموو تیرە و تایەفەیەک لە مەزهەبی هیندۆسی دەچن لە ئاوەکەیدا خۆیان دەشۆن لەپێناو پاککردنەوەی ڕۆحیاندا. هندۆسەکان ئاوات دەخوازن لە کەناری ئەم ڕووبارەدا بمرن و خۆڵەمێشی لاشەکانیان فڕێ بدرێتە ئاوەکەوە. لەسەرەمەرگیشدا لە ئاوەکەی دەخۆنەوە.

کەناڵی زۆر لە ئاوەکەیەوە ڕاکێشراوە بۆ مەبەستی ئاودانی کشتوکاڵی، دەلتا گانج زۆر بەناوبانگە.


سەرچاوەکان



960 بینین