مێژووی ڕۆژنامەگەری لە سەردەمی حوکمڕانی شێخ مەحموود

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-20-23:24:00 - کۆدی بابەت: 3484
مێژووی ڕۆژنامەگەری لە سەردەمی حوکمڕانی شێخ مەحموود

ناوه‌ڕۆك

ڕۆژنامە‌گە‌ری لە‌ سە‌ردە‌می حوكومڕانی شێخ مە‌حمود

لە‌ داوی كۆتاییھاتنی جە‌نگی یە‌كە‌می جیھانی بە‌ھۆی سە‌رھە‌ڵدانی شۆڕشی شێخ مە‌حمودی نە‌مر شاری (سلێمانی) بوو بە‌ مە‌ڵبە‌ندی ڕۆشنبیری كوردی، پاشان بە‌ھۆی دامە‌زراندنی حكومە‌تی كوردستان بە‌ سە‌رۆكایە‌تی شێخ مە‌حمود لە‌ ساڵی ١٩٢٢ز كۆمە‌ڵێك ڕۆژنامە‌ بە‌ زمانی كوردی دە‌رچوون، كە‌ زیاتر ڕێگایان خۆشكرد بۆ گەشە‌سە‌ندنی ئە‌دە‌بییاتی كوردی بە‌ گشتی و چیرۆكی ھونە‌ری كوردی بە‌ تایبە‌تی، ئە‌وە‌ بوو ڕۆژنامە‌ی (بانگی كوردستان) لە‌ شاری سلێمانی (١٤) ژمارە‌ی لێدە‌رچوو، كە‌ یە‌كە‌مین ژمارە‌ی لە‌ (٢)ی ئابی ١٩٢٢ز دە‌رچوو ھە‌روە‌ھا ڕۆژنامە‌ی (ڕۆژی كوردستان) لە‌ نێوان ساڵانی (١٩٢٢ - ١٩٢٣) (١٥) ژمارە‌ی لێدە‌رچوو، كە‌ یە‌كە‌مین ژمارە‌ی لە‌ (١٥)ی تشرینی دووە‌می ساڵی (١٩٢٢)ز دە‌رچوو، سە‌رنوسە‌ری ڕۆژنامە‌كە‌ شاعیر و نوسە‌ر (عە‌لی كە‌مال باپیر) بوو. 
پێش ئە‌م دوو ڕۆژنامە‌یش ئینگلیزە‌كان لە‌ شاری سلێمانی ڕۆژنامە‌ی (پێشكە‌وتن) یان دە‌ركرد، كە‌ ھە‌فتانە‌ دە‌ردە‌چوو، یە‌كە‌م ژمارە‌ی لە‌ ڕۆژی (٢٩)ی نیسانی ساڵی (١٩٢٠)ز بڵاوكراوە‌تە‌وە‌ پاشان لە‌لایە‌ن پیرە‌مێردی نە‌مر ڕۆژنامە‌كانی (ژین) و (ژیان) و (زبان) و (ژیانە‌وە‌) بە‌ بە‌ردە‌وامی دە‌ردە‌چوو، تا ساڵانی پە‌نجا كە‌ ئە‌م كە‌ڵە‌ كە‌لە‌پوری نە‌تە‌وایە‌تی كورد و پێشخستنی چیرۆكی كوردی، یە‌كە‌مین چیرۆكی كوردیش كە‌ بە‌ دیالێكتی كرمانجی خواروو نووسراوە‌ بە‌ناوی (لە‌خە‌وما)یە‌، كە‌ لە‌لایە‌ن (جە‌میل سائیب)ە‌وە‌ بە‌ زنجیرە‌ لە‌ ڕۆژنامە‌ی (ژیانە‌وە‌) بڵاوكراوە‌تە‌وە‌.
ئە‌م چیرۆكە‌ باسی سە‌ردە‌می شێخ مە‌حمودی نە‌مر دە‌كات، بە‌ڵام لە‌بە‌ر چە‌ند ھۆیە‌كی تایبە‌تی و كە‌سی بە‌ خە‌وێكی ناخۆشی دادە‌نێت، كە‌ ئە‌مە‌ش لە‌گە‌ڵ خواستی زۆربە‌ی كورد ناگونجێت، چونكە‌ بێگومان سە‌ردە‌می شێخ مە‌حمود لای ھە‌موو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپە‌روە‌ر بە‌ خە‌وێكی خۆش دادە‌نرێت، چیرۆكە‌كە‌ لە‌ڕووی زمان و ھونە‌رییە‌وە‌ سە‌ركە‌وتوو بوو بە‌ڵام لە‌ ڕووی بیر و ناوە‌ڕۆكە‌وە‌ بە‌ سە‌ركە‌وتوو دانانرێت، ئە‌مە‌ش نمونە‌یە‌ك لە‌ نووسینێكی ناو ڕۆژنامە‌ی (بانگی كوردستان)ە‌ كە‌ بریتییە‌ لە‌ فە‌رمانێكی شێخ مە‌حمودی نە‌مر كە‌ لە‌ ژمارە‌ (١٠)ی ساڵی یە‌كە‌میدا واتا لە‌ ڕۆژی یە‌ك شە‌ممە‌ی (١٥)ی كانونی یە‌كە‌می (١٩٢٢)ز بڵاوكراوە‌تە‌وە‌.

سوڕە‌ت ئیدارە‌، عە‌لیە‌ھی، حە‌زرە‌ت حكومدار لە‌ مە‌ملە‌كە‌تی سلێمانی دا نووسراوە‌، لە‌ مە‌حموود ئیبن سە‌عید بۆ كافە‌ی میللە‌تی كورد.
لە‌ پاش تە‌ڵە‌بی سە‌عادە‌ت و مە‌غفە‌رە‌ت لە‌ بارە‌گای ئە‌حدییە‌ت بۆ ئە‌م میللە‌تە‌ مە‌زڵومە‌ی خۆمان ئیعلان دە‌كە‌م، كەلە‌بە‌ر بە‌عزێ ئە‌سباب و عە‌وارزی سیاسیە‌وە‌ مودە‌تێكە‌ لە‌ خزمە‌تی ئە‌م میللە‌تە‌ سادقە‌ی كوردە‌ دوورو مە‌ھجور مابوون، ئیمڕۆ لە‌ سایە‌ی خوداو ڕوحانیە‌تی (مصطفی). ھیمە‌تی ئە‌جداد و لە‌ سایە‌ی نیازو (تفرغ) و قووە‌تی ئە‌م میللە‌تە‌ سادقە‌وە‌ گە‌یشتمە‌ ئە‌م ڕۆژە‌ موقە‌دە‌سە‌ كە‌ موە‌فە‌قە‌ن ھاتوومە‌تە‌وە‌، لە‌ ئیمڕۆوە‌ دە‌ستم كردووە‌ بە‌ تە‌دویری پە‌توانە‌ی حكومە‌ت و موحافە‌زە‌ی مە‌وجوودییە‌ت و ئیستیقلالیە‌تی كوردستان، ئومێد و ئارە‌زوو ئە‌كە‌م. ھە‌مووتان بە‌ یە‌ك غایە‌و مە‌سلە‌ك و بێ فاسلە‌ سە‌عی بۆ دە‌وامی ئە‌م ڕۆژە‌ و كۆشش بۆ تە‌عالی ئە‌م میللە‌تە‌ ئە‌كە‌ن. 
كورد وە‌كو یە‌ك عائیلە‌ مووتە‌فیقن و مووتە‌حیدن لە‌گە‌ڵ من دا بۆ تە‌حكیم و دە‌وامی ئە‌م حە‌قە‌ سە‌ریحە‌یە‌ كە‌ دە‌ستمان كە‌وتووە‌، لازم و فرسە‌تە‌ سە‌عی و غیرە‌ت بكە‌ین، ئە‌ی میللە‌تم ئە‌مین بن كە‌ زامنی سە‌عادە‌ت و مووە‌فە‌قیە‌تی ئە‌قوام ئیتحاد و ئیتیفاقە‌، وە‌میللە‌تێ كە‌ خوێنی ڕژتبێ بۆ حە‌قی خۆی قە‌تیعە‌ن مە‌حروم و ئە‌سیر نابێ وە‌قە‌راری عالە‌می مە‌دە‌نییە‌تیش ئە‌مە‌یە‌ كە‌ ھە‌ر قە‌ومێ و ھە‌ر عونسورێ خۆی بە‌خۆی ئە‌بێ ئیدارە‌ بكات، ئە‌وە‌لە‌ن ئێمە‌ كە‌ میللە‌تی كوردین، سانیە‌ن بۆئە‌م غایە‌یە‌ قوربانیە‌كی زۆرمان دا بە‌ئە‌و شە‌رتە‌ كە‌ یە‌ك دڵ و یە‌ك زبان و یە‌ك وجودین، بە‌ ئیزنی خودا ھیچ كە‌س زە‌فە‌رمان پێ نابات  نابات و منیش تا ئاخیر قە‌ترە‌ خوێن و ماڵی خۆم و ئە‌ولاد و ئە‌تباعم بۆ سە‌عادە‌تی ئێوە‌ سە‌رف كردووە‌ وە‌تیكرار ئە‌كە‌م ھیممە‌ت لە‌ئێوە‌ و مووە‌فە‌قیە‌ت لە‌خودا.


سەرچاوەکان



1466 بینین