یاریە ئۆڵۆمپیەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-22:07:00 - کۆدی بابەت: 3553
یاریە ئۆڵۆمپیەکان

ناوه‌ڕۆك

ئایا یاریە ئۆڵۆمپیەکانی ئێستا هەمان یاریە ئۆڵۆمپیەکانی کۆنن؟

لەگەڵ ئەوەی یاریە ئۆڵۆمپیەکانی ئێستا لەسەر هەمان ئەو شێوازە کۆنە دەکرێت، کە لە یۆنانی کۆندا کراوە، بەڵام ئەوکات تا ئێستا گۆڕانکاری زۆر گەورەی تێدا دروست بووە. تا ئێستاش ئەم یارییە چوار ساڵ جارێک ڕێک دەخرێت وەکو چۆن لە کۆندا چوار ساڵ جارێک ڕێکخراوە و لەکاتی جەنگدا وەستێنراوە. لە ساڵەکانی ١٩١٦ و ١٩٤٠ و ١٩٤٤دا بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمەوە ڕێک نەخرا، یاریە ئۆڵۆمپیەکانی کۆن هەمیشە لە ئۆڵۆمپیای یۆناندا ڕێکخراوە، بەڵام  ئۆڵۆمپیاتی ئێستا لە ناو یان لە نزیک شارە جیاوازەکانی جیهاندا ڕێکدەخرێت.
لە کۆندا تەنها هاوڵاتیانی ئەغیق و وەرزشوانانی وڵاتی حەوزی دەریای سپی ناوەڕاست بۆیان هەبووە بەشداری یاریەکانی ئۆڵۆمپیات بکەن. لە جیاوزە گەورەکانی تریش، ئەمڕۆ ژن بۆتە بەشێکی سەرەکی لە یاریەکانی ئۆڵۆمپیدا ژنانی براوەش هەمان خەڵات وەردەگرن کە پیاوانی براوە وەری دەگرن، لە یاریەکانی کۆندا خەڵاتەکان تایبەت دادەنران بۆ دەست کەوتە ڕۆشنبیریەکان، بەڵام یاریەکانی ئەمڕۆ بە تەواوی تایبەت کرا بە پێشبڕکێ وەرزشیەکانەوە. زۆر لە پێشبڕکێکانی ئەمڕۆ لە کۆندا نەبووە، وەکو پێشبڕکێی پاسکیل سواری، کەشتی ڕانی، تۆپی سەبەتە، جۆدۆ، وەشاندنی ئاگر و تۆپی ئاو.
لە بەناوبانگترین یاریەکانی ئۆڵۆمپی لە ئێستادا، کە جەماوەرێکی زۆری هەیە، یاری (ماراسۆنە) کە ماوەکەی ٢٦ میل و ٣٨٥ یاردەیە، کە گەورەترین تاقیکردنەوەیە بۆ توانا و نەفەس درێژی وەرزشوانان لەگەڵ ئەوەی ئەم یاریە لە یۆناندا سەری هەڵداوە، بەڵام لە کۆندا بەشێک نەبووە لە یاریەکانی ئۆڵۆمپی.
لە گرنگترین گۆڕانکارییەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپی، یارییە زستانەکانە کە لە ساڵی ١٩٢٤وە دەستی پێکردووە کە بە جودا لە ئۆڵۆمپییە هاوینەکان، لە زستانی هەمان ساڵدا دەکرێت، لە یارییە زستانییەکان خلیسکانی سەربەفر، هۆکی سەربەفر و وەشاندنی ئاگر.


سەرچاوەکان



2479 بینین