نزاکردن لە دوای نوێژەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-25-16:31:00 - کۆدی بابەت: 3708
نزاکردن لە دوای نوێژەکان

ناوه‌ڕۆك

دوعا کردن لە دوای نوێژەکان

عن أبی أمامة رضي الله عنهما: قِيلَ: يا رسولَ اللهِ ﷺ: أيُّ الدعاءِ أسمَعُ قال جَوفَ الليلِ الآخِرِ ودُبُرَ الصلواتِ المكتوباتِ) رواه الترمذي، پرسیار لە پێغەمبەر ﷺ کرا: ئایا کام دوعا زۆرت قبوڵ ئەبێ؟ فەرمووی: لە ناوەندی کۆتایی شەو و لە دوای نوێژە واجبەکان.

ئینجا بزانە: (الحمدلله) و سەڵاوات لێدان پێش دوعاکردن سوننەتە (عن فضالة رضي الله عنها: دخلَ رجلٌ فصلَّى فقالَ : اللَّهمَّ اغفِر لي وارحَمني ، فقالَ رسولُ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليهِ وسلَّمَ : عَجِلتَ أيُّها المصلِّي ، إذا صلَّيتَ فقعَدتَ فاحْمَدِ اللَّهَ بما هوَ أَهْلُهُ ، وصلِّ عليَّ ثمَّ ادعُهُ) رواه الترمذي، پیاوێک هاتە مزگەوت نوێژی کرد، ئینجا دوعای کرد و گوتی: خوایە لێم خۆش ببە و ڕەحمم پێ بکە، ئینجا پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: پەلەت کرد ئەی نوێژکەر، هەر کاتێ نوێژت کرد، ئینجا دانیشتی، سوپاسی خودا بکە بەو جۆرەی شایەنی گەورەییەتی، واتە: بڵێ: (الحمد لله)، وە سەڵاوات لەسەر من لێبدە، ئینجا دوعا بکە.


سەرچاوەکان



1357 بینین