زیکری دوای نوێژەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-25-16:43:00 - کۆدی بابەت: 3709
زیکری دوای نوێژەکان

ناوه‌ڕۆك

استغفرالله

عنْ ثوْبانَ قَال: كَانَ رسولُ اللَّهِ ﷺ إِذا انْصرفَ مِنْ صلاتِهِ، استَغْفَر اللَّه ثَلاثًا فقَالَ:) کاتێ پێغەمبەر ﷺ سەلامی ئەداوە لە نوێژ، سێ جار ئەیفەرموو: (أستغفرالله)، ئینجا ئەیفەرموو: (اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلامُ، ومِنْكَ السَّلامُ، تَباركْتَ يا ذَا الجلالِ والإِكْرامِ) رواه مسلم.

ايةالكرسي

ئایەتەلکورسی (مَنْ قرأَ آيةً الكُرسِيِّ دُبُرَ كلِّ صلاةٍ مكتوبةٍ ، لمْ يمنعْهُ من دُخُولِ الجنةَ إلَّا أنْ يمُوتَ) صححه ابن حبان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک دوای هەموو نوێژێکی فەرز ئایەتەلکورسی بخوێنێت، هیچ شتێ ڕێگەی بەهەشتی لێ ناگرێ، تەنها نەمردنی ڕێگەی نادا.

نزا

پێغەمبەر ﷺ دوای نوێژ ئەیفەرموو: (لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وحْدَهُ لا شَرِيكَ له، له المُلْكُ، وله الحَمْدُ، وهو علَى كُلِّ شيءٍ قَدِيرٌ، اللَّهُمَّ لا مَانِعَ لِما أعْطَيْتَ، ولَا مُعْطِيَ لِما مَنَعْتَ، ولَا يَنْفَعُ ذَا الجَدِّ مِنْكَ الجَدُّ) رواه الشیخان.

سێ ویردەكە

(عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: مَن سبَّح الله دبرَ كلِّ صلاة ثلاثًا وثلاثين، وحمِد الله ثلاثًا وثلاثين، وكبَّر الله ثلاثًا وثلاثين، فتلك تسعٌ وتسعون) پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: هەر کەسێک لە دوای هەموو نوێژێک سی و سێ جار: (سبحان الله)، سی و سێ جار بڵێ: (الحمد لله)، سی و سێ جار بڵێ: (الله أکبر)، ئەوە ئەکاتە نەوەد و نۆ، وەک ژمارەی ناوە پیرۆزەکانی خوای گەورە (وقال تمام المأة) ئینجا بۆ تەواوکردنی ژمارە سەد، جارێک بڵێ: (لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وحْدَهُ لا شَرِيكَ له، له المُلْكُ، وله الحَمْدُ، وهو علَى كُلِّ شيءٍ قَدِيرٌ)، بە گوتنی ئەو زیکرانە (غُفِرت خطاياه وإن كانت مثل زَبَد البحر) رواه مسلم، خوای گەورە لە گوناهەکانی خۆش ئەبێ، هەرچەند وەک کەفی دەریا زۆر بن.

لا اله الا الله

دە جار بڵێ: (لا إلَهَ إلَّا اللَّهُ) رواه الترمذي.

دەنگ هەڵهێنان

(عن ابنِ عبَّاسٍ رضيَ اللهُ عنهما: أنَّ رفعَ الصَّوتِ بالذِّكرِ حينَ ينصرِفُ النَّاسُ مِن المكتوبةِ كان على عهدِ رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم) رواه الشیخان، واتە: دەنگ هەڵهێنان بەو زیکرەی دوای نوێژە واجبەکان -کە نوێژ ئەکرا- لە سەردەمی پێغەمبەر ﷺـدا هەبوو.
ئیمامی (الشافعي) ئەفەرمووێ: ئەگەر ئیمام ئەیویست لێرە فێری زیکر ببن، با دەنگ هەڵێنێ تا ئەزانێ، کە لێی فێربوون، ئینجا دەنگی نزم ئەکاتەوە.


سەرچاوەکان



1467 بینین