چۆنیەتی ڕزگاربوون دوودڵیی لە کاتی بڕیاردان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-02-21:54:00 - کۆدی بابەت: 4084
چۆنیەتی ڕزگاربوون دوودڵیی لە کاتی بڕیاردان

ناوه‌ڕۆك

دوودڵیی کاتی بڕیاردان

دوودڵیی هەڵسوکەوتێکە بەهۆی نادڵنیایی لە نێوان بڕیارەکان و  نەبوونی توانای بڕیاردانەوە دروست دەبێت، کە هۆکارەکەی کرداری هەڵسەنگاندنی جێگرەوەکان و هەڵبژاردنیانە، ئەمە بە چالاکییەک دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سەردەکێشێت بۆ چارەسەری لۆجیکیانە تر، بۆیە ئەم کردارە کردارێکی زۆر ژیرانەیە ئەگەر بە ڕێچکەی خۆی ڕوووبدات، وەک ناعەقڵانییە کاتێک بڕیارەکە بە شێوەیەکی نازانستیانە و ناڕێک و پێک دەدرێت، وە زۆر لێهاتوویی هەن کە دەکرێت پەرەیان پێ بدرێت بۆ کرداری بڕیاردانی لۆجیکی و نزیک لە ڕآستییەوە، وەک شیکردنەوە و گفتوگۆکردن، قۆناغ و شێوازەکانی ڕزگاربوون لەم بڵاوکراوەیەدا باس دەکرێت.

قۆناغەکانی بڕیاردان

بۆ زانینی چۆنیەتی ڕزگاربوون لە دوودڵیی بڕیاردان، بڕیاردان بە چەند هەنگاوێک دەکرێت بۆ ئەوەی کەسەکە بگات بە ئەنجامی قایلکەر و گەیشتن بە باشترین دەرەنجامەکان کە دەکرێت کێشەکەی چآرەسەر بکات یان ڕآزی بکات و یارمەتیی بدات لە بەدەستهێنانی سەلامەتیی دەروونی، ئەمانە قۆناغەکانی بڕیاردانن:

  • زانین بە هەبوونی کێشە:   لەم قۆناغەدا دەبێت هەستی هەبوونی کێشە و پێزانینی هەبێت.
  • دیاریکردنی ئامانجەکان:   دانانی ئەو ئامانجانەی کە دەکرێت پێی بگەیت لە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکەوە.
  • پۆلێنکردنی ئامانجەکان بەپێی گرنگییەکەیان:   ڕێکخستنی ئامانجەکان لە گرنگترینەوە بۆ گرنگیی کەمتر.
  • دانانی جێگرەوە و چآرەسەرەکان:   دانانی ئەو چارەسەرانەی دەکرێت لە کرداری جێبەجێ بکرێن.
  • هەڵسەنگاندنی جێگرەوە و چارەسەرەکان:   لە بەرچآو دانانی لایەنە باش و خراپەکانی جێگرەوەکان.
  • هێشتنەوەی ئەو جێگرەوانەی کە دەکرێت جێبەجێ بکرێن: هەڵبژاردنی باشترینی باشترینەکان لە نێوان چارەسەرکاندا.
  • هەڵبژاردنی باشترین جێگرەوە:   هەڵبژاردنی تاکە چآرەسەری لۆجیکی کە دەکرێت جێبەجێ بکرێت و چآرەسەرێکی ڕآستەقینەیە بۆ کێشەکە.

چۆنییەتی ڕزگاربوون لە دوودڵیی لە بڕیاردان

زۆر کەس هەن بە دوای چارەسەری خۆ ڕزرگارکردن دەگەڕێن لە دوودڵیی بڕیاردان، ئەمە لەبەر بڵاویی و زۆری ئەم کێشەیە لە نێوان تاکەکان و کۆمەڵگاکاند و قورسیی هەڵبژاردنی بڕیاری گونجاو، ئەم ڕێگایانە ڕێگەی باش و کاران بۆ ڕزگاربوون لە دوودڵیی:

  • ڕزگار بوون لە ترس:  دەکرێت خۆ ڕزگارکردن لە ترس ڕووبدات لە ڕێگەی بیرکردنەوە بە شێوەیەکی لۆجیکی و وازهێنان لەو بیرکردنەوە خەیاڵیانەی کە مرۆڤ پێیدا تێدەپەڕێت لە قۆناغەکانی ژیاندا.
  • دیاریکردنی ئامانجەکان:   دیاریکردنی ئامانجەکان یارمەتی کەسەکە دەدات بیر لەوە بکاتەوە کە دەیەوێت، ئەمەش یارمەتی و هانی مرۆ دەدات بۆ بیرکردنەوە لە داهاتوو بە بێ دوودڵیی.
  • بیرخستنەوەی کارە باشەکان:   بەدەستهێنانی سەرکەوتن یارمەتیدەرە بۆ دەستکەوتنی سەرکەوتنی تر بە دوایدا و توانای بەردەوامی لەسەر کار و پەرەپێدانی خود و لێهاتووییەکان و گەیشتم بە ئامانجەکان ئاسان دەکات.
  • هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی بڕیارەکان:    دەبێت مرۆڤ ئاگاداری بڕیارەکانی بێت و بزانێت لایەنە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان چین کە دەکرێت بڕیارێکی سەلامەت هەڵیبگرێت.
  • بنیاتنانی باوەڕبەخۆبوون:   ئەمە لە ڕێگەی زانینی کەسەکەوە دەبێت بە خاڵی لاواز و بەهێز، وە هەوڵدان بۆ ڕآستکردنەوەی خود، وە گەیشتن بە تەندروستی دەروونی و بەهێزکردنی خود.

هەروەها دەبێت زیانەکانی دوودڵیی کاتی بڕیاردان بزانرێت، چونکە دوودڵیی هەلەکانی کەسەکان لەناو دەبات و وای لێدەکات نەتوانێت خۆی لە بەردەم خۆی بسەلمێنێت یەکەم و لە بەردەم ئەوانی دیکەش دووەم، وە هەروەها مرۆڤ هەست بە بێ توانایی و باوەڕبەخۆ نەبوون دەکات و تواناییەکانی کەسەکە بێ دەسەڵات دەکات، وە وای لێدەکات هیچی پێنەکرێت، چونکە مرۆڤ هەر ئامانجێکی هەبێت ئەگەر دوودڵ بێت ناتوانێت پێی بگات.


سەرچاوەکان



1613 بینین