کاریگەری پێکەنین لەسەر تاک و کۆمەڵگە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-06-01:21:00 - کۆدی بابەت: 4188
کاریگەری پێکەنین لەسەر تاک و کۆمەڵگە

ناوه‌ڕۆك

پێكەنین

پێكەنین یەكێكە لە نهێنییەكانی ژیانێكی خۆش، نیشانەی پاكی و بێگەردی دڵەكانە، هەروەها بە كلیلی گەیشتن بە دڵە داخراوەكان دادەنرێت، چەكێكە كە دەتوانرێت هەموو ڕۆژێك بەكاربهێنرێت، چونكە پێكەنین ڕێگەیەكە بۆ گەیشن بە دڵەكان، هەروەها ناتوانرێت ساختە بكرێت، چونكە وەك ئاڵتوون وایە هەرچەند هەوڵی ساختەكردنی بدرێت درەوشانەوەكەی وەك ئەم دەرناچێت، كاتێك كەسێك پێدەكەنێت بۆ خۆی پێدەكەنێت دواتر بۆ كەسانی چواردەوری و لە كۆتاییدا بۆ ئەو كۆمەڵگەیەی كە تێیدا دەژی، لێرەدا باسی سودە تەندروستییەكانی پێكەنین دەكەین لەگەڵ كاریگەرییەكانی لەسەر تاك و كۆمەڵگا.

سوودە تەندروستییەكانی پێكەنین

پێكەنین نهێنییەكی بچووكە، بەڵام ئەم نهێنییە چەندین سوودی بۆ تاك و چواردەورەكەی هەیە، هەروەها پێكەنین چەندیسوودی تەندروستی هەیە كە بریتین لە:

  • تەندرووستی دەروونی كەسەكە دەپارێزێت
  • كاریگەری هەیە لە نزمكردنەوەی پەستانی خوێنی بەرز
  • سوڕی خوێن چالاك دەكات
  • پێكەنین وەك قەڵغانێك وایە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە دەروونییەكان
  • ئەندامەكانی لەش چالاكتر دەكات وەك دڵ و مێشك
  • لێدانی دڵ تەندروست و هاوسەنگ دەكات
  • ڕووخسار جوانتر دەكات
  • دروستكردنی هێمنی و دڵنیایی لە ناخی كەسەكەدا
  • چارەسەری دوودڵی و سترێسە
  • سەرئێشە كەمدەكاتەوە
  • توانای سێكسی زیاد دەكات
  • یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولكەكان دەدات

كاریگەری پێكەنین لەسەر تاك و كۆمەڵگە

پێكەنین نیشانەی تەندروستییەكی باشە و یەكێكە لە پێكهاتەكانی خۆشویستنی دڵەكان، پێكەنین تەنها كاریگەری لەسەر تاك نییە بەڵكو كاریگەری لەسەر كەسانی چواردەور و تەنانەت كۆمەڵگەش هەیە، چونكە كۆمەڵگە بەستراوەتەوە بە تاكەكانییەوە، تا تاكەكانی گۆمەڵگە باشبن ئەوا زیاتر پێشدەكەون، كاریگەرییەكانی پێكەنین لەسەر تاك و كۆمەڵگە بریتییە لە:

  • دەبێتە هۆی نزیككردنەوەی تاكانی كۆمەڵگە و یەكگرتنی دڵەكان
  • پێكەنین كاریگەرییەكی زۆری هەیە لە نەهێشتنی ئازار و خەفەتەكان، دەیانگۆڕیتەوە بە دڵنیایی و دڵخۆشی
  • ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە یەكخستنی ڕیزی موسوڵمانان، كە دەبێتە هۆی بەهێزوونی كۆمەڵگەكە بەگشتی
  • دەبێتە هۆی خۆشی هێنان بۆ ناو ژیانی كەسەكە و ئەوانەی كە لە چواردەورین
  • گەر تاك بتوانێت هەموو بایانییەم زەردەخەنە لەسەر دەمی بێت ئەوا دەروونی جێگیر دەبێت و كۆمەڵگەكەی زیاتر بەرەوپێش دەچێت
  • پێكەنین دەبێتە هۆی كەمكردنەوە و نەهێشتنی كەسە حەسوود و بەغیلەكان، ئەمەش كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت لەسەر كۆمەڵگا


سەرچاوەکان



1252 بینین