تەفسیری سورەتی فاتیحە - الفاتحة

له‌لایه‌ن: - ئاڵەكۆك - به‌روار: 2021-04-07-14:20:00 - کۆدی بابەت: 4254
تەفسیری سورەتی فاتیحە - الفاتحة

ناوه‌ڕۆك

سورەتی فاتیحە

تەفسیری سورەتی فاتیحە بە كوردی لە وەرگێڕانی هەژار موكریانی

(١) وە ناو خودا، کە دەھەندە و دلۆڤانە.
(٢) سوپاس بۆ خوا، کە ڕاھێنەری جیھانە.
(٣) دەھەندەیە و دلۆڤانە.
(٤) خاوەنی ڕۆژی پەسڵانە.
(٥) ئێمە ھەر تۆ دەپەرستین؛ پشتن ھەر بە تۆ دەبەستین.
(٦) لە ڕاستەڕێ شارەزان کە.
(٧) ڕێی ئەوانەی کە خۆت چاکەت دەگەڵ کردوون؛ نەک ئەوانەی کە وەبەر تووڕەیی کەوتوون؛ نە ئەوانەش کە لاڕێ بوون.


سەرچاوەکان



2081 بینین