زنجیرە چیاکانی ئەڵپ

له‌لایه‌ن: - محەمەد حیكمەت - به‌روار: 2021-04-11-01:13:00 - کۆدی بابەت: 4371
زنجیرە چیاکانی ئەڵپ

ناوه‌ڕۆك

زنجیرە چیاکانی ئەڵپ

زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە درێژترین زنجیرە چیاکانی جیهانە کە لە باکوری دەریای ناوەڕاست لە فەرەنساوە درێژدەبێتەوە بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی ڤییەنا، درێژی ئەم زنجیرە چیایە دەگاتە ١٢٠٠ کم و پانترین خاڵیشی دەکاتە ١٢٥ میل لە گارمیش، ئەم زنجیرە چیایە بە هەریەک لە وڵاتەکانی ئەلبانیا، کرواتیا، هەرسک، سڕبیا، سلوڤینیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، نەمسا، بۆسنە و سویسرا. کۆی گشتی ڕووبەرەکەی ٢٠٧ هەزار کیلۆمەتر دوجایە و بە یەکێک لە گرنگترین دیاردە سروشتیەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپا دادەنرێت، ئەم زنجیرەچیایە لە چەندین ناوچە و دیاردەی جیاوازی جوگرافی پێکهاتووە و بەپێی ئەو وڵاتانەی دابەشبووە بەسەریدا، دابەشدەکرێت بۆ سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز. 

درێژترین لوتکەکانی زنجیرە چیاکانی ئەڵپ

زنجیرەچیاکانی ئەڵپ ماوەی ١٠ ملیۆن ساڵە درووستبووە بەهۆی پێکدادانی پلێتەکانی زەویەوە، ئەم پێکدادانەش ١٠٠ لوتکەی لەم زنجیرەیەدا دروست کردووە، کە بەناوبانگترینیان ئەمانەن:

1- چیای ڕەش : ئەم چیایە بە بەرزترین لووتکەی ئەم زنجیرە چیایە دادەنرێت و لە جیهانیشدا پلەی ١١ـی گرتووە، ئەویش بە بەرزی ١٦ هەزار پێ، واتە ٤٨٠٨ مەتر لە ئاستی دەریاوە، ئەم چیایە دەکەوێتە فەرەنسا و ئیتاڵیاوە.

2- چیای ڕۆزا : ئەم چیایە بە بەرزی ١٤٧٥٠ پێ لە پلەی دووەمدا دێت و دەکەوێتە ئیتاڵیا و سویسراوە.

3- جیای ماترۆن: ئەم چیایە لە ڕوی بەرزیەوە لە پلەی سێهەمدا دێت و دەکەوێتە نزیک چیای رۆزاوە.

کەرتی گەشتیاری لە زنجیرە چیاکانی ئەڵپ 

زنجیرە چیاکانی ئەڵپ بە یەکێک لە گرنگترین ناوچە گەشتیاریەکانی ناوچەکە دادەنرێت، کە ساڵانە نزیکەی ١٢٠ ملیۆن گەشتیار ڕووی تێدەکەن بۆ یاری سەر بەفر و لایەنە گەستیاریەکانی تری، کەرتی گەشتیاری لە زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لایەنێکی ئابوری زۆر گرنگە بۆ ناوچەکە و سەرەتای بەناوبانگبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدە ئەویش کاتێک هێڵی ئاسنی بۆ بنیادنرا بۆ بینینی ناوچە سروشتیەکانی، بۆ ئەم مەبەستە چەندین ئوتێل و شوێنی یاری کردن و کات بەسەربردن تێیدا دروستکراوە، لەگەڵ هاتنی سەدەی بیستەم یاریە زستانەکان هێنرانە ناو ئەڵپەوە و یەکەم یاری زستانە لە سانت موریتز ئەنجام درا، دوای ئەم یاریانە، یاری خلیسکانێی سەر بەفر بووە یاریەکی میلی و یەکەم تەختی خلیسکانێ لە ساڵی ١٩٠٨ تێیدا بنیاتنرا و دوای ئەوە سێ خولی ئۆڵۆمپیاتی لێ سازکرا.


سەرچاوەکان



2292 بینین