پەتاتە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-15-02:58:00 - کۆدی بابەت: 4519
پەتاتە

ناوه‌ڕۆك

مێژوو و سەرچاوەی پەتاتە

لە ئەمریکای خوارو بەتایبەت پیرۆ یەکەم سەرچاوەیەتی و زۆر بەربڵاوە و بەکاردێت، لە ووڵاتانی ڕۆژئاواش بە کۆڵاوی و یان بە سوورەوەکراوی لەگەڵ زۆربەی خواردنەکان بەکاردیت بەتایبەت لەگەڵ گۆشتی سوور و سپی، لە ئەمریکایش بە هەمان شێوە زۆر بەکاردێت بەگشت شێوەکانیەوە، یەکەم جار پەتاتە لە ئەمریکا ناسرا بەهۆی داگیرکەرانی ئیسپانیەوە بە تایبەتی سەرکردە (فرەنسیسکۆ ببیزار) کاتیک ووڵاتی پیرۆی داگیر کرد لە ساڵی ١٥٣٧.

لە ووڵاتانی ئەورووپا بڵاوبووەوە کاتێک هەندێک پەتاتە گەیشتە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، لەو کاتەی بەڕێوبەری یەکێک لە باخچەکان دەستی کرد بە چاندنی و بەکارهێنانی وەک خواردن و هەندێکیشی کردە دیاری بۆ زانایانی ڕووەکناسی تاوەکو لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن ئەمەش لەساڵی ١٥٨٨ بوو، زۆری بڵاوبوونەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٤٤ کاتێک ئیمپراتۆری ئەڵمانیا (فریدریکی گەورە) فەرمانی دا بە چاندنی پەتاتە لە گشت وەرزەکان، هەرئەمەش بوو وای کردن ئەڵمانیا ببێتە یەکەم ووڵات لە ناردنە دەرەوەی پەتاتە بۆ جیهان، پەتاتە لە ئەڵمنیاوە گەیشتە فەڕەنسا بەهۆی یەکێک لە بەندکراوەکانی فەڕەنسا بەناوت (بارمونتیە) کەلە کاتی فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆری ئەڵمانیا (فریدریکی گەورە) بەند کرابوو، لەوێ پەتاتەیان پێدابوو وەک خۆراک، ئەویش کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ خۆی بردی بۆ مەلیکی فەڕەنسی (لویسی شازدەهەم)، بەهەمان شێوە پەتاتە لە ئاسیا و ئەفریقیا بڵاوبووەوە، ئێستا نزیکەی ٢٠٠٠ جۆری هەیە لە جیهاندا وا چاکترە پەتاتە بە گەڵاوە بکرێتە خۆراک چونکە ئەو چینەی ژێر گەڵاکەی بڕێکی زۆری ڤیتامین (سی) و کانزای تێدایە.

پێکهاتەی پەتاتە

ئاو ٪٧٥، نیشاستە ٪٢٠، پڕۆتین ٪٢، خوێی کانزایی ٪١، هەروەها کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسن و ڤیتامین A,B,C تێدایە.

بەکارهێنانی پەتاتە

بەشی بەکارهاتوو بریتییە لەو بەشەی لە ژێر زەویە و ڕەگەکەیەتی.

  1. خواردنیکی زۆر بەسوودە بە تایبەتی بۆ ئەوانەی کە نەخۆشی گەددەیان هەیە، چونکە ترشی گەدە دەمژێت، هەروەها نیشاستەی ناو گەددە وا دەکات ببێتە بەربەستێک لەبەردەم گەیشتنی ترشی گەددە بۆ سەر شوێنی برینەکە، لە هەمان کاتدا بەرگری دەکات لە بەکتریای ناو گەددە (Helicobacter pylori) تاوەکو برین دروست نەکات.
  2. میزکردن زیاد دەکات و بەردی گورچیلەش وورد دەکات.
  3. پەتاتەی کوڵاو هۆکارێکی چاکە بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی کۆڵۆنی پەشێو (هەوکردنی کۆڵۆن- Irritable Bowel syndrom)
  4. هەوکردنی دەماخ و مێشک بەهۆی بوونی ڤیتامینی کۆمەڵەی ب.
  5. بەکاردێت بۆ چارەسەری دەنکۆڵەی گەنجی (Acne) بەدانانی لەسەر دەم و چاو.
  6. گوشراوەی پەتاتە لەسەر پێست دادەنرێت بۆ ماوەی پەند ڕۆژێک بۆ چارەسەری سووتانەوە و ڕۆژ بردن.
  7. بەکاردێت بۆ لابردنی با و بژ.

تێبینی: هەرکاتێک پەتاتە خاڵی سەوزی لەسەر دیارکەوت ئەو خاڵانە بتاشن و لایدەن چونکە ماددەی (سۆلانین)ـی تێدایە کە ژەهرە بۆ مرۆڤ.


سەرچاوەکان



2156 بینین