خراپترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-26-01:37:00 - کۆدی بابەت: 4854
خراپترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

ناوه‌ڕۆك

ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

ڤایرۆسی کۆمپیوتەر بریتین لە جۆرێک لە جۆرەکانی بەرنامەی کۆمپیوتەر، بەوە ناسراون کە ئەم جۆرە بەرنامانە دەتوانن زیاد بکەن و فراوان بن، هەروەها دەتوانن خۆیان بشارنەوە لە ناو فایلەکاندا، چونکە ئەم ڤایرۆسانەی ستراتیجی ئاڵۆز بەکار دێنن بۆ بەرەنگاری کردنی ئاشکرابوون و توانین بۆ دزە کردن و ڕاکردن لە بەرنامەکانی بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسەکان، هەروەها ڤایرۆسی کۆمپیوتەر ساڵانە دەبێتە هۆی زیانی ئابوریی گەورە کە بە ملیاران دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەم بەرنامە زیانبەخشانە کار لەسەر فەشەل پێهێنانی کارکردنی سیستەمی کۆمپیوتەر و بەهەدەردانی سەرچاوەکانی و خراپکردنی داتاکانی و زیادکردنی تێچووی چاککردنەوە و دزینی زانیارییە تایبەتییەکان و هیتر دەکات، بۆ ڕێگری کردن لەم بەرنامانە بەرنامەی دژە ڤایرۆس دروست کراوە کە ڕوبەڕووی ڤایرۆسەکان دەبێتەوە، لەم بڵاوکراوەدا باس لە خراپترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر دەکەین.

خراپترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

کۆمپیوتەر ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاستەقینە دەبێتەوە کاتێک تووشی ڤایرۆس دەبێت، بە جۆرێک کە دەکرێت ئەم ڤایرۆسانە زیانی گەورە بگەیەنن بە کۆمپیوتەرەکە لە کاتی هێرش کردنە سەری، بەم جۆرەش ئەوا تێچووی دارای دەبێت کە لە کۆمپیوتەرەکەدا خەرج دەکرێت بۆ چاککردنەوەی زیانەکە، ئەمانە خراپترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپیوتەرن:

  • Stuxnet : ئەم ڤایرۆسە بە یەکێک لە خراپترین ڤایرۆسەکانی کۆمپیوتەر دادەنرێت، لە نێوان ساڵەکانی 2009 و 2010 بڵاوکرایەوە، بە جۆرێک ڤایرۆسی Stuxnet ئامێرەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی بە ئامانج گرت کە بوویە هۆی وێران کردنی زۆربەی ئامێرەکانی سەنتەرفیوج لە ئێران.
  • ILOVEYOU : ئەم ڤایرۆسە لە ساڵی 2000 بڵاو بوویەوە، توانی 500.000 کۆمپیوتەر لە هەمان ساڵدا بە ئامانج بگرێت، هەروەها بوویە هۆی زیانێکی ماددی کە بە 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
  • Code Red : ئەم ڤایرۆسە لە ساڵی 2001 بڵاوکرایەوە، ڤایرۆسەی Code Red پشت دەبەستێت بە ڕامی کۆمپیوتەر بۆ ئەوەی خۆی بڵاو بکاتەوە، بە جۆرێک توانی زۆربەی ڕێکارە نوێیەکانی سەلامەتی داتاکان بپەڕێنێت، بەم جۆرەش بووە هۆی لەکارکەوتنی دەیان هەزار هۆست (Host).
  • Zues : ئەم ڤایرۆسە لە ساڵی 2009 بڵاو بوویەوە، ئەم ڤایرۆسە بە مەبەستی قازانجی ماددی دروست کرا، بە جۆرێک دروستکەرانی ئەم ڤایرۆسە توانیان نزیکەی 70 ملیۆن دۆلار کۆبکەنەوە.
  • MyDoom : ئەم ڤایرۆسە لە ساڵی 2004 بڵاو کرایەوە، ئەم ڤایرۆسە توانی بچێتە ناو 25٪ـی هەموو نامەکانی ئیمەیڵ کە لە ساڵی 2004 نێررابوون، وە بوویە هۆی زیانێک کە بە 38 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

 

خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆمپیوتەر

دوای ناساندنی خراپترین جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆمپوتەر کە بڵاو کراونەتەوە، باس لە چۆنییەتی خۆ پاراستن لە ڤایرۆسەکان دەکەین، بە جۆریک دەکرێت هەموو کۆمپیوتەرەکان تووشی هاک کردن بن لە لایەن جۆرە جیاوازەکانی ڤایرۆس، کە دەبێتە هۆی زیانی گەورە بۆ کۆمپیوتەرەکان، لێرەدا باس لە چۆنییەتی خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆمپیوتەر دەکەین:

  • کوژاندنەوەی ئەو بەرنامانەی کە لەگەڵ داگیرساندنی کۆمپیوتەر بە ئۆتۆماتیکی دادەگیرسێن.
  • داگیرساندن و بەکارهێنانی بەرنامەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەرنامە زیانبەخشەکان، وەک بەرنامەی ئاڤێرا و کاسپەر سکای.
  • بەکارهێنانی پاسۆردی درێژ و جیاواز بۆ هەر سایت یان خزمەتگوزارییەک.
  • بەجێنەهێشتنی کۆمپیوتەر بەبێ چآودێریکردن و پاراستنی لە دزین.
  • نەکردنەوەی ئەو ئیمەیڵانەی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هاتوون.
  • کلیک نەکردن لەسەر ئەو لینکانەی کە لە ئیمەیڵە متمانە پێنەکراوەکانەوە بۆمان هاتوون.
  • دڵنیابوونەوە لە چوون بۆ شوێنی گونجاو لە کاتی کلیک کردن لە لینکەکان پێش کردنەوەیان.
  • دابەزاندن و  ئیش پێکردنی ئەو بەرنامانەی کە ناسراو و جێگای متمانەن یان ئەو بەرنامانەی کە لە لایەن سایتە بڕواپێکراوەکانەوە ئامۆژگاریمان کراوە بەکاریان بێنین.


سەرچاوەکان



2369 بینین