یاری هۆکی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-05-13:15:00 - کۆدی بابەت: 5161
یاری هۆکی

ناوه‌ڕۆك

هۆکی 

وەرزشی هۆکی بە یەکێک لە وەرزشە تایبەت و تاکەکان دادەنرێت کە پشت بە هەبوونی دوو یانە و پەپکەیەک و دارێکی هۆکی دەبەستێت، لە وەرزشە بەسوودەکانە بۆ جەستە، وە زۆریش چێژ بەخشە، مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ.

زانیاریی مێژوویی

زۆر وەرزش هەن کە داری چەماوە و تۆپی تێدا بەکارهاتووە لە کۆنەوە لەلای چەندین شارستانییەت، بۆ نمونە لە میسڕ نەخشی کێشراو دۆزراونەتەوە کە بەر لە چوار هەزار ساڵ کێشراون کە نەخشی یانەیەکە دار و هەڵدەریان پێ بووە، هەروەها یانەی هێرلنگ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٧٢ ساڵ بەر لە زایین لە ئێرلەندا، هەروەها کۆمەڵێک نیگار کە دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠ ساڵ بەر لە زایین لە یۆنان، هەروەها خەڵکی لە کۆندا یاری پیکۆیان کردووە بۆ ماوەی هەزار ساڵ کە ئەویش یارییەکی لێکچووی هۆکی کێڵگەی ئێستایە. 

لە بەڵگە گەورەکانی هەبوونی یاری لێکچووی هۆکی لە چەرخەکانی ناوەڕاست بریتییە لە هەبوونی لە یاسا و ڕێکخستنەکانی تایبەت بە یاری و وەرزشەکان، کە یاسای جالوای هەیە کە چەند جۆرێک یاری تۆپی تێدا قەدەغە کراوە، لەنێو ئەو یاریانەشدا هۆکی هەیە، ئەم یاسایەش لە ساڵی ١٥٢٧ ز جێبەجێ کراوە، وە بە هاتنی سەدەی ١٩ یارییە مێژووییەکان بە هەموو شێوەکان و دابەشبوونەکانییەوە دەستیان کرد بە جیاکردنەوە و تێکەڵکردنیان تاکو گەیشت بەو شێوازەی ئێستا هەیە، هەروەها دەستکرا بە دامەزراندنی چەندین لیژنەی ڕاسپێردراو بۆ دانانی یاساکان و ڕێکخستنی، هەروەها هەندێک قەوارەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەرکەوتن بۆ ڕێکخستنی ڕکابەرییەکان. 

بنچینەکانی یاری هۆکی 

- یارییەکە لە نێوان دوو یانەی ئامادەبوو لە یاریگادا ئەنجام دەدرێت.
-هەر یانەیەک ٦ یاریزان لە خۆدەگرێت، لەگەڵ ناوبژیوانێک.
-خێرایی و هێز لە بە پێویستییەکانی ئەم یارییە دادەنرێن.
- ناوبژیوان دەتوانێت یاریزان بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک لە یاری ڕابگرێت بەپێی ئەو هەڵەیەی یاریزانەکە ئەنجامی داوە. 
- گۆڵەکان بە چوونە ژوورەوەی پەپکەکە بۆ ناو گۆڵی بەرامبەر هەژماردەکرێن. 

جۆرەکانی هۆکی

هۆکی سەر بەفر

یاری هۆکی سەر بەفر لە نێوان دوو یانەی ڕکابەری یەکتر ئەنجام دەدرێت لەسەر زەوییەکی سەهۆڵاوی تەخت بە بەکارهێنانی پەپکەیەکی بچووک کە تیرەکەی دەگاتە ٧٦,٢ ملم، وە بە پەپکەی کشاو ناودەبرێت، کە پەپکەکە سارد دەکرێت تا دەیبەستێت بۆ کەمکردنەی لێکخشاندنی لە سەهۆڵەکە لە کاتی لێدان لە پەپکەکە بە داری هۆکی، دەربارەی جلوبەرگی یاریزانەکانیش، پێڵاوی خلیسکان لەسەر بەفر، هەروەها کڵاوی پارێزەری سەر لە حاڵەتی کەوتن، هەروەها یاری هۆکی سەر بەفر لە سەرجەم وڵاتە ئەوروپییەکان بڵاوە، هەروەها وڵاتەکانی ئەمریکای باکوور.

هۆکی ناو کێڵگە

لەم جۆرەیاندا سەهۆڵ بوونی نییە، بەڵکو یاریگایەکە کە لم یان چیمەنی سروشتی یان دەستکردی تێدایە، وە ئەم جۆرەیان لە هەموو جیهاندا بڵاوە بە تایبەتیش دەوڵەتە ئاسیاییەکان و باشوری ئەفریقا و وڵاتە ئەوروپییەکان.

  • هۆکی زەمینی
  • هۆکی ئاسمانیی 
  • هۆکی تۆپ
  • هۆکی مێز
  • هۆکی ژێرئاوی


سەرچاوەکان



2270 بینین