کەناڵی کوردسات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-05-15:23:00 - کۆدی بابەت: 5166
کەناڵی کوردسات

ناوه‌ڕۆك

کوردسات

(بە لاتینی: Kurdsat) کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردییە کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە شاری سلێمانی وەشانی بەرنامەکانی دەستپێکردووە. کوردسات بە ھەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی و ھەروەھا بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و تورکی بەرنامە و ھەواڵی ھەیە. لۆگۆی کوردسات گوڵێکی نێرگزە. بەرنامەی بەرنامە یەکێک لە بەرنامە بەناوبانگەکانی کوردساتە.

بەرهەمە دیارەكان

وەھەروەھا بەھاوکاری کۆمپانیای خاوی فیلم چەندەھا درامایان دۆبلاژکردووە بۆ سەر زمانی کوردی لەوانە: 

  • چەنگیزخان
  • دۆنگی
  • یی سان
  • ناپلیۆن
  • چەکداری جۆسنۆن
  • ھەڵاتوەکەی جۆسۆن
  • چارەنوس
  • شەھرزاد
  • ئاوازی ژیان

کە بەھۆی ئەم درامایانە کوردستات لە ساڵی ٢٠١١دا زۆرترین بینەری درامایی ھەبوو بەپێی سەرژمێرییەکانی ڕێکخراوەکان و دەزگاکان، وە لە پڕۆگرامی مناڵانیش کوردسات خزمەتێکی گەورە بەم چینە کردووە چەندەھا کلیپ و بەرنامەی بۆ بەرھەمھێناون.


سەرچاوەکان



1887 بینین