تیروپشکی جامی جیهانیی 2022

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-04-04-18:07:00 - کۆدی بابەت: 8137
تیروپشکی جامی جیهانیی 2022

ناوه‌ڕۆك

تیروپشکی مۆندیالی 2022

لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەڕی میوانداری مۆندیالی 2022، بە ئامادەبوونی سەرۆکی فیفا و ڕاهێنەرەکانی هەڵبژاردەی بەشداربووه‌كانی مۆندیال، تیروپشکەکە ڕاکێشڕا و هەڵبژاردە بەشداربووەکانی دابەشی سەر هەشت کۆمەڵە کران.

تیروپشکی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە دەوحە ڕاکێشرا، قەتەڕ و ئیکوادۆر رۆژی ٢١ـی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە یاریگای ئەلبەیت یاریی کردنەوەی مۆندیالی قەتەڕ ئەنجام دەدەن.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، قەتەڕی خانەخوێ و ئیکوادۆر و سەنیگالی پاڵەوانی جامی ئەفریقا و هۆڵەندا بە یەک دەگەن، سادیۆ مانێ هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی دوای بردنەوەی لە محەمەد سەڵاح ئەمجارەیان رووبەڕووی ڤیرجیل ڤاندایکی هاوڕێی دەبێتەوە.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئینگلتەرا و ئێران و ئەمریکا و هەڵبژاردەیەکی ئەورووپی کە لە پاشکۆ لە نێوان ئۆکرانیا و وێلز و سکۆتلەندا یەکلا دەبێتەوە، ئێران و ئەمریکا یاریی دێربی دیبلۆماسی و سیاسەت ئەنجام دەدەن و هەمان سیناریۆی مۆندیالی ١٩٩٨ دووبارە دەکەنەوە کە ئەوکاتیش وەکو دوو ڕژێم و حکوومەتی نەیار لەسەر لاکێشەی سەوز بەیەکگەیشتن.

لە کۆمەڵەی سێیەمدا، لیۆنێل مێسی و هاوڕێیەکانی بەرامبەر سعوودیە یاریی دەکەن، مەکسیک و پۆڵەنداش دوو هەڵبژاردەی تری کۆمەڵەی سێیەم دەبن و لەگەڵ ئەرجەنتین و سعوودیە ململانێ لەسەر دوو بلیتی ئەو کۆمەڵەیە دەکەن.

لە کۆمەڵەی چوارەمدا، فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ڕابردوو لەگەڵ دانیمارک و تونس بەیەک دەگەن، لە نێوان ئیماڕات و ئوستڕالیا و پیرۆش هەڵبژاردەیەکی دیکە بۆ کۆمەڵەکە سەردەکەوێت کە بە پاشکۆی ناسنامەی بلیتەکەی ئەم کۆمەڵە یەکلا دەبێتەوە.

لە کۆمەڵەی پێنجەم ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ژاپۆن یاریی دەکەن و کۆستاریکا و نیوزلەنداش لە قۆناخی پاشکۆ یەکلایی دەکەنەوە کامیان دەبێتە هەڵبژاردەی چوارەمی ئەم کۆمەڵەیە، کە ئەڵمانیا و ئیسپانیا لەم کۆمەڵەیە بەربژێری سەرەکین بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی ١٦.

لە کۆمەڵەی شەشەمیش، بەلجیکا و کەنەدا و مەغریب و کرواتیا کۆدەبنەوە، کە کەنەدا دووەمجارە دەگاتە مۆندیال و لەم کۆمەڵەیە ڕکابەری لەگەڵ کیڤن دیبرۆین و هاوڕێیەکانی و لۆکا مۆدریچ و دۆستەکانی دەکات بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی ١٦.

لە کۆمەڵەی حەوتەم بەڕازیل سیمبولەکەی مۆندیال لەگەڵ سویسرا و سڕبیا و کامیرۆن بەیەک دەگەن، هاوشێوەی مۆندیالی ٢٠١٨ جارێکی تر سیلیساو لە قۆناخی کۆمەڵەکان لەگەڵ سویسرا یاریی دەکات.

پورتوگالیش لە کۆمەڵەی هەشتەم ئەرکی ئاسان نابێت، لەگەڵ غانا و ئۆرۆگوای و کۆریای باشوور یاریی دەکات، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی لە زەحمەتترین کۆمەڵەی مۆندیالی قەتەر یاریی دەکەن.

تیروپشکی مۆندیالی 2022 بە وێنە


سەرچاوەکان



372 بینین