چۆنیەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-04-30-21:15:00 - کۆدی بابەت: 12718
چۆنیەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆنیەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی (بە ئینگلیزی: ?how to drive automatic car، بە عەرەبی: كيفية قيادة السيارة الأوتوماتيك) ئۆتۆمبێل هۆکارێکی گواستنەوەیە و ئاسانکارییەکی باشە بۆ مرۆڤەکان کە بەکاریبهێنن بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست. ئۆتۆمبێل چەندەها جۆر و مارکەی هەیە و بە گشتی دوو جۆر گێڕیشی هەیە کە ئەوانیش بریتین لە: گێڕی دەستی و گێڕی ئۆتۆماتیکی، کە تا ڕادەیەکی زۆر گێڕی ئۆتۆماتیکی ئاسانترە بۆ فێربوون و بەکارهێنانیش چونکە لە ڕووی کردارییەوە ئاسانترە. 

چۆنیەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی

ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی زۆر بەناوبانگە، چونکە لێخوڕینی بە شێوەیەکی گشتی سادەترە لە ئۆتۆمبێلی دەستی، هەروەها دەتوانن لە گەشتە دوورەکاندا ئاسوودەییەکی زیاتر بدەن بە شۆفێر. لێرەدا چۆنیەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی دەخەینەڕوو:

ئامادەکاری بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

یەکەم شت کە دەبێت بکرێت بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکی ئامادەکارییە بۆ لێخوڕین، بەو پێیەی شۆفێر دەبێت بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە، دواتر بە بەکارهێنانی کلیلەکە قفڵی ئۆتۆمبێلەکە بکاتەوە، دواتر دەتوانرێت ئۆتۆمبێلەکە بەپێی پێویستی شۆفێر ڕێکبخرێت، بە ڕێکخستنی کورسی و جوڵاندنی ئاوێنە بۆ ئەوەی شۆفێرەکە بتوانێت پشتەوەی ببینێت. پێش ئەوەی هیچ سوڕانەوەیەک یان گۆڕینی هێڵێک ئەنجام بدات لە هەنگاوی داهاتووی ئامادەکاری بۆ لێخوڕین، دەبێت شوێنی خێرایی و پایدەری بەنزین دیاری بکات لە شوێنی ئەم شتانە.

پایدەری بەنزین و خێرایی لە بەشی خوارەوەی ئەو شوێنەدایە کە پێی شۆفێری لێیە، پایدەری وەستان لە لای چەپەوەیە و پایدەری خێرایی لە لای ڕاستەوەیە. سوکان لە شێوەی بازنەیەکی پەوە کە لە ناوەڕاستی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی شۆفێردایە و دەبێت بە چەپ و ڕاست بجوڵێنرێت بۆ ئەوەی تایەی ئۆتۆمبێلەکە بسووڕێتەوە. شوێنی گێڕ یان لە لای ڕاستی ستوونی فەرمان یان لە نێوان کورسی شۆفێر و سەرنشین دانراوە و بەزۆری بە پیتەکانی "P"، "R"، "N"، "D" و هەندێک ژمارە نیشانە دەکرێت.

پێویستە لە هێماکانی سەر سندوقی گێڕ تێبگەین کە بەم شێوەیەن:

هێمای P: ئەم هێمایە گێڕەکە قفڵ دەکات، ڕێگری دەکات لە کەوتنی ئۆتۆمبێلەکە ئەگەر لەسەر لێوارێک بێت. 

هێمای D: ئەم هێما یان گێڕە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلەکە دەدات بجوڵێت. 

هێمای N: ئەم هێمایە ڕێگری دەکات لە وەرچەرخانی ئۆتۆمبێل و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت کاتێک ئۆتۆمبێلەکە وەستابێت، بۆ نموونە لەکاتی وەستانی لە ترافیک لایت. 

هێمای R: ئەم هێمایە گێڕی پێچەوانەی ئۆتۆمبێلەکە دەگرێتەوە واتا بەهۆی ئەم گێڕەوە ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت بۆ دواوە بجوڵێت.

+/-: ئەم هێمایانە ڕێگە دەدەن ئۆتۆمبێلەکە بە دەست بگۆڕدرێت بە بەکارهێنانی پادڵەکانی پشتی سوکان، ستوونی سوکان، یان لیڤەرەکانی سەر شیفتەر. 

دوا هەنگاو لە خۆئامادەکردن بۆ شۆفێری دانانی پشتێنی سەلامەتییە، هەروەها دەبێت شۆفێر دڵنیابێت لەوەی کە خۆی و هەموو کەسێک لە ئۆتۆمبێلەکەدا پشتێنی سەلامەتییان بە دروستی بەستووە.

دەستپێکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

چەند هەنگاوێک هەیە کە دەبێت شۆفێر بیگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە کارپێبکات، ئەم هەنگاوانەش بەم شێوەیەن:

  • پێی ڕاست لەسەر پایدەری چەپ دابنێ و پاڵ بنێ بۆ خوارەوە. 
  • بە فشاردان لەسەر دوگمەی دەستپێکردن ئۆتۆمبێلەکە دەستپێبکە. 
  • ئەگەر دەتەوێت دۆخی گێڕەکە بگوازەرەوە بۆ “D” یان “R” بۆ ئەوەی بە پێچەوانەوە لێبخوڕیت، لە هەمان کاتدا پێت لەسەر بەنزینەکە بهێڵەرەوە. 
  • پێت لەسەر پایدەری چەپ بەرز بکەرەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەرەو پێشەوە بڕوات. 
  • بە نەرمی بە پێی ڕاست لەسەر پایدەری ڕاست (پایدەری خێرایی یاخود بەنزین) فشار بخەرە خوارەوە بۆ ئەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە زیاد بکات.


سەرچاوەکان



453 بینین