هۆکارەکانی سپیبوونی خێرای قژ

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-03-23:56:00 - کۆدی بابەت: 12757
هۆکارەکانی سپیبوونی خێرای قژ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی سپیبوونی خێرای قژ (بە عەرەبی: اسباب شيب المبكر، بە ئینگلیزی: Causes of rapid hair whitening)، سپیبوونی تاڵەکانی قژمان ڕووداوێکی سروشتییە و بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دێت بەڵام هەندێک کەس هەیە زووتر هەست بە سپیبوونی قژیان دەکەن کە بێگوومان هەر کەسەو هۆکارێکی جیاوازی هەیە. هەروەها قژ یەکێک لە هێماکانی جوانیی مرۆڤە و زۆرینەی خەڵک قژ و رەنگەکەی بە گەورەترین سەرمایەی جوانیی خۆیان دەهێننە ئەژمار. کاتێک تەمەن بەرز دەبێتەوە قژەکان دەبنە ماش و برنجی و دواتر سپی دەبن. بەڵام سپیبوونی قژ لەم سەردەمەدا دزەی کردووەتە ناو کەسانی کەم تەمەن و لە سەردەمی هاوچەرخدا لە گەنجان و تەنانەت مێرمناڵانیشدا ئەم دیاردەیە دەبیندرێت. 

هۆکارەکانی سپیبوونی قژ بە خێرایی

١- بۆماوە: بۆماوە گرنگترین هۆکارە کە دەستنیشانی دەکات قژ لە چ تەمەنێکدا ڕەنگی خۆی لەدەست بدات بۆ هەندێک کەس، تەنانەت بەر لەوەی بگەن بە تەمەنی ٢٠ ساڵان ئەم ڕووداوە ڕوودەدات، بۆ هەندێک کەسی دیکەش ئەم پرۆسەیە درەنگتر ڕوودەدات.

٢- خواردنی لە ڕادەبەدەری خۆراکە زیانبەخشەکان: پسپۆڕان دەڵێن خواردنەوەی لەڕادەبەدەری چا و قاوە و کحول یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەشەی ڕەنگی خۆڵەمیشی لە قژدایە، خۆراکە چەورەکان و بەهارات و خواردنە ترشه‌كانیش هۆکارن بۆ سپیبوونی قژ.

٣- هۆرمۆنەکان: هۆرمۆنەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ڕەنگی قژ هەیە، نەبوونی هاوسەنگی لە جەستەدا ڕێگە بۆ سپیبوونی قژ خۆش دەکات، کێشەکانی په‌یوه‌ندیدار  بە غودەی دەرەقی و غودەکانی هیپۆفیز لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵ دەگێڕن.

٤- ماددەی کیمیاوی: هەندێک جار بەکارهێنانی ئەو شامپۆیانەی ته‌واوی پێكهاته‌كه‌یان کیمیاوییە وەک سابوون ڕەنگکردنی موو و شتانی تریش دەتوانێ ڕاستەوخۆ ئەم کێشەیە دروست بکات.

٥- پێستی سەری پیس و چەور: پێستی سەری چەور و پیس دەتوانێ ببێتە دەسپێکی سپبوونی قژ، چونکە دەتوانێ بنکی قژەکان لاواز بکات و ڕێگری بکات لە گەیشتنی خوێن بە بنکی قژەکان.


سەرچاوەکان



677 بینین