لە کاتی تا لێهاتندا ئەم خواردنانە مەخۆن

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-04-00:21:00 - کۆدی بابەت: 12759
لە کاتی تا لێهاتندا ئەم خواردنانە مەخۆن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لە کاتی تا لێهاتندا ئەم خواردنانە مەخۆن (بە عەرەبی: لا تأكل هذه الأطعمة أثناء الحمى، بە ئینگلیزی: Do not eat these foods during a fever)، لەکاتی تا لێهاتندا لەوانەیە ئارەزووی خواردنتان لە هیچ شتێک نەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە شتێک بخۆن کە جەستەتان وزە وەربگرێت و خۆتان لە خواردنی هەندێک خۆراک بپارێزن.

ئەو خۆراکانەی کە نابێت بیان خۆیت کاتێک تات هەیە

١- خواردنی سوورکراوە: هەرسی چەوری ئەستەمە و کاتێک کەسێک تای لێدێت دەبێت خۆی لە خواردنی خۆراکی سوورکراوە بپارێزێت.
٢- ئەو خۆراکانەی شیریان تێدایە: سوپێکی خەست دروست بکەن و هەوڵ بدەن خۆت لەو خواردنانە بپارێزن کە شیریان تێدایە، چونکە شیر خۆراکێکە کە بە سەختی هەرس دەبێت، هەروەها یەک خواردنی سیر دەتوانێت لە دۆخێکیدا کە تات هەبێت کەسی نەخۆش تووشی ڕشانەوە بکات.
٣- خواردنە قورسەکان: پڕۆتینە قورسەکان و خواردنە قورسەکان کە لە چەورییەکان زیاد دەبن، هۆکارن بۆ دروستبوونی حاڵەتی ڕشانەوە و ماددەی پێویستی وەکوو ئاو و ماددەی کانگەیی لە جەستە دوور دەخاتەوە.
٤- كێك و شیرینی: ئەم خواردنانە بەهۆی ئەوەی ماددەیەکیان تێکەڵە، کە خۆڕاگریان لەبەرانبەر خراپبووندا زیاد دەکات و بژاردەیەکی باش نین بۆ کەسێک کە تای لێهاتووە.
٥- ماددە کیمیاییە وروژێنەرەکانی وەکو بەهارات و ترشیات و خواردنە توونەکان.

ئەو خۆراکانەی کە دەتوانیت لە کاتی تالێهاتندا بیان خۆیت

  • خواردنی سوپی مریشک 
  • ماسی 
  • سەوزەوات 
  • میوە 
  • خواردن ڕێگەپێدراوە
  • زۆر شەربەت و شۆربا و خواردنەوە.
  • خواردنی خۆراکە کەم ڕیشاڵییەکان.
  • هێلکە و پەنیری نەرم و گۆشتی ناسک و ماسی و پەلەوەر و چەندانی تر.

ڕێنماییە گشتیەکان چین بۆ کاتی تالێهاتن؟

  • باشترە خۆراکی نەرم و ئاسان وردکراو بخۆیت کاتێک تات هەیە. 
  • دووربکەوەرەوە لە شیر و بەرهەمە شیرییەکان لەبری خواردنی شیری ئاسایی دەتوانیت شیری بێ چەوری بەکاربهێنیت. 
  • دوور بکەوەرەوە لە مەی و جگەرەکێشان.


سەرچاوەکان



57 بینین