یاسای خزمەتی شارستانی

له‌لایه‌ن: - فتحی مستەفا کاخدر - به‌روار: 2021-04-19-15:43:00 - کۆدی بابەت: 9
یاسای خزمەتی شارستانی

ناوه‌ڕۆك

خزمەتی شارستانی

یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960ی هەموار كراو.

جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە

ماددەی یەکەم

1-حوکمەکانی ئەم یاسایە پیادە دەکرێت لە سەر گشت فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی حکومەت کە مووچە وەردەگرن لە بودجەى گشتی و هەروەها جێبەجێ دەکرێت لە سەر فەرمانبەرانی کارگێڕی خۆجێیەتی و بودجەى ئەوقاف.

ئەفسەرانی سوپا و جێگرانی ئەفسەر و سەرباز و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناگرێتەوە جگە لە مادەى 53 لەم یاسایە بە رەچاو کردنی هەر دەقێکی هاتوو لەو یاسایانەى تایبەتن بە (المسالک الاخرى) و حوکمەکانی تایبەت بە خزمەتی دەرەوە -الخدمة الخارجیة- کە هاوپێچی ئەم یاسایەیە.

2-تەنیا حوکمەکانی مادەکانی 52 بڕگە 2 و 3 و مادە 57 و مادە 58 دەستەى وەزیران دەیانگرێتەوە، هەروەها بەکاربەران لە بەڵێندەرایەتی تایبەت لە مادە 52 بڕگە 2 و 3 دەگرێتەوە تەنیا ئەگەر بەڵێندەرایەتییان ناکۆک بێت.

ماددەى دووەم

مەبەست لەم زاراوانەى خوارەوە لەم یاسایە بریتییە لە:

فەرمانبەر 

هەر كەسێك كارێكی وەزیفی هەمیشەیی پێ بسپێردرێت لە میلاكی هەمیشەیی تایبەت بە فەرمانبەران.

فەرمانبەری بەکارهێنەر (المستخدم)

میلاك

كۆمەڵێك وەزیفەو پلەبەندی دیاریكراون كە پەسندکراو بێت بە پێی یاسای بودجە یان لە لایەن وەزارەتی دارایی.

وەزیر

سەرۆکی وەزیرانە دەربارەى فەرمانبەرانی دیوان و فەرمانگەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری تایبەتمەند پسپۆرە بە فەرمانبەرانی وەزارەتەکەى و هەر یەک لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆکی ئەنجوومەنی خزمەتى گشتی و سەرۆکی زانکۆی بەغدا هاوشێوەی وەزیرن دەربارەى فەرمانبەرانی فەرمانگەکانیان لە کاروبارەکانی پەیوەست بە جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە کە سەرۆک وەزیران بە وەزیر دادەندرێن بۆ ئەو فەرمانگانە، هەروەها وەزیری مەعاریف دەربارەى زانکۆی بەغدا بۆ ئەو کاروبارانەى کە پێویستیان بە مەرسوومی کۆماری هەیە.

سەرۆکی فەرمانگە

بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی و پارێزگار و هەر فەرمانبەرێکی کە لەلایەن دەسەڵاتداری سەرۆکی فەرمانگە بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران پێی دەسپێردرێت..

سەرۆکی راستەوخۆ

بریتییە لە سەرۆکی هۆبە یان سەرۆکی ئەو یەکەیەى کە فەرمانبەرەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بوونی هەیە.

سەرۆکی باڵا

بریتییە لە وەزیر یان سەرۆکی فەرمانگە یان ئەوەى رادەسپێردرێت.

وەزیفەی گشتی

وەزیفەی گشتی راسپاردەیەكی نیشتیمانی و خزمەتێكی كۆمەڵایەتییە ئامانجی ئەوەی دەیکات بەرژەوەندی گشتی و خزمەت كردنی هاووڵاتیانە لە ژێر رۆشنایی بنەمانی کار پێکراوی یاسایی.

مادەى سێیەم

دەرماڵەى تایبەت بە گرانی بژێوی ژیان.

مادەى چوارەم

مووچەى بنەڕەتی فەرمانبەران.

مادەى پێنجەم

دامەزراندنی ئەندامی ئەنجوومەنی خزمەتى گشتی.

مادەى شەشەم

مەرجەكانی دامەزراندنی فەرمانبەر.

مادەى حەفتەم

فەرمانبەر بۆ یەکەمین جار لە وەزیفەی حکومیدا دانامەزرێت تەنیا ئەگەر:

1-عێراقی بێت یان رەگەزنامەی وەرگرتبێت كە بە لایەنی كەمەوە (5) ساڵ بەسەر وەرگرتنی رەگەزنامە عێراقییەكەیدا تێپەر بووبێت.

2-تەمەنی (18) ساڵی تەواو  کرد  بێت و (16) ساڵ بۆ پەرستاران(ممرضات).

3-لە پشكنینی پزیشكی دەربچێت و ساغ و سەلامەت بێت لە نەخۆشیییە درمەکان و لەو نەخۆشیانەی نیشانەکانی لەش و بیر و هۆشی رێگربێت لە بەجێ گەیاندنی وەزیفەیەکی دیاریکراو بە پێی بڕیارێک کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پزیشکی پسپۆرەوە بە پێی سیستەمێکی تایبەت دەردەچێت.

4-خوو و رەوشتی باش بێت و بەهیچ تاوانێكی سیاسی یان کەتنێکی ئابڕووبەر و ساختەكردن وەک دزی و بردنی ماڵی دەوڵەت و (اختلاس) و ساختەکاری و فێڵ کردن و تۆمەتبار نەبێت.

5-بڕوانامەيەکی خوێندنی باوەڕ پێكراوی هەبێت.

 مادەى هەشتەم

رەچاو کردنی ئەم مەرجانەى لای خوارەوە لە کاتی دامەزراندن:

1-هەبوونی وەزیفەیەکی بەتاڵ لە میلاك.

2-دامەزراندن یان گەڕانەوە لەلایەن وەزیری تایبەتمەندەوە بێت، جگە لەوانەى دادەمەزرێن یان دووبارە دادەمەزرێنەوە لەم وەزیفانەى خوارەوە کە بە مەرسومی کۆماری دەردەچێت لە سەر پێشنیاری وەزیری تایبەتمەند و رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران.

أ- وەزیفەی تایبەت
ب- ڕاگر
ج- بەڕێوەبەری گشتی
د- پشکنەری گشتی
هـ- وەزیری رێپێدراو (مفوض)
و- پارێزگار 
ج- راوێژکاری یاریدەدەر

3-ناکرێت فەرمانبەر بۆ یەکەمجار دابمەزرێت تەنیا لەو پلەیەی کە لە مادەى 9 دیاری کراوە بە مەرجێک رەچاوی حوکمەکانی هاتوو لە مادەى 10 بکرێت لەم یاسایە.

مادەى نۆیەم

فەرمانبەران بۆ یەکەم جار لەم پلە وەزیفیانەى هاتوون بە پێی ئاستی زانستییان دادەمەزرێن:

1 - أ- پاش دەرچوونی ئەم یاسایە دەرچووانی خوێندنی سەرەتایی و هاوتاکانی دانامەزرێندرێن لەو وەزیفانەى کە لە خشتەکانی پاشکۆی یاسای میلاکدا هاتووە.

ب- دەرچووانی قوتابخانەکانی ناوەندی یان قوتابخانەکانی تر کە لە ئاستی ناوەندیدایە لەکەمترین رادە لە پلەى 8.

.ج- دەرچووانی قوتابخانەکانی دواناوەندی یان قوتابخانەکانی تر کە لە ئاستی دواناوەندیدان لە کەمترین رادە لە پلەى 7.

د- یەکەم: هەڵگرانی بڕوانامەى بەرایی زانکۆ و کۆلیژەکان یان هاوتاکانیان لە کەمترین رادەى پلە 6.

دووەم: هەڵگرانی بڕوانامەى (ئوستاد) لە زانست یان هونەری (أم.أی. وهاوتاکەى) و دەرمانسازی و ڤێتێرنەری و پزیشکی ددان و ئەندازیاری یان هاوتاکانیان کە ماوەى خوێندنیان پێنج ساڵ کەمتر نییە پاش خوێندنی دواناوەنی لە کەمترین رادەى پلەى 5.  راستکردنەوەى مووچەى هەڵگرانی ئەم بڕوانامانە بۆ ئەوانەى لە 1/6/1956 دامەزراون بۆ مووچەى کەمترین رادەى پلەى 5 و خستنە سەری سەرمووچەى ساڵانەى کە بەدەستی هێناوە پاش دامەزراندنی و ئەمەش نابێتە پلە بەرز کردنەوە.

سێیەم: هەڵگری بڕوانامەى کۆلیژی پزیشکی عێراقی یان بڕوانامەی هەر زانکۆیەکی تر کە ماوەى خوێندنی شەش ساڵ زیاتر بێت پاش خوێندنی دواناوەندی و بڕوانامەى دکتۆرا کە قوتابی بەدەستی دەهێنێت کە ماوەکەى زیاتر نەبێت لە دوو ساڵ پاش بڕوانامەى بەرایی زانکۆ بە مووچەى 500.102 دینار مانگانە.

چوارەم: هەڵگری بڕوانامەى دکتۆرا کە ناتوانرێت بەدەستی بهێنی بە کەمتر لە 3 ساڵ پاش بڕوانامەى بەرایی زانکۆ لە کەمترین رادەى پلەى 4.

2-دەکرێت دامەزراندنی دەرچووانی قوتابخانەکان و پەیمانگەکانی پیشەیی و خانەى مامۆستایان و پەیمانگەکانی باڵا یان هاوتاکانيان کە خوێندنیان زیاترە لە سنووری دیاری کراو لە بڕگەکانی سەرەوە و دەرچووانی خولەکان، کە ماوەیان کەمتر نەبێت لە 6 مانگی بەردەوام پاش سنووری ئەو پلە وەزیفیانەى بۆیان بڕیار دراوە بە زیادکردنی سەرمووچەى ساڵانەى بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بە بێ خۆبەستنەوە بە سنووری ئەو پلانەى لە سەرەوە هاتوون.

ب- بە رەچاو کردنی حوکمەکانی مادەى 7 دەکرێت ئەوانە دابمەزرێن کە لە خولی پەروەردەیی دەرچوون کە لە تشرینی دووەمی 1959 رێکخرابوو بە پێی حوکمەکانی یاسای وەزارەتی مەعاریف بە مەرجێک مووچەى زیاتر نەبێت لە مووچەى دەرچووی خولی پەروەردەیی کە ماوەکەى لە شەش مانگ زیاتر بێت پاش خوێندنی دواناوەندی.

مادەى دەیەم

1-دەکرێت دەرچووانی قوتابخانەی باڵا و پیشەیی دابمەزرێن ئەوانەى ئەو خولانەیان بڕیوە کە لە مادە 9ى سەرەوەدا باس کراوە کە پیشەکەیان پیادە کردووە کە بڕوانامەکە رێگایان پێدەدات بە پیادە کردنی لە خزمەت یان دەرەوەى خزمەت لە وەزیفەکانی کە پەیوەندی بە پیشەکەیەوە هەیە بە مووچەى بەرزتر لە مووچەى رێگە پێدراوی لە کاتی یەکەم دمەزراندنی بە مەرجێک نابێت ماوەی کار کردنی تێدا کەمتر بێت لە مەرجی ماوەى یاسایی پلە بەرز کردنەوە بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران یان ئەنجوومەنی خزمەتى گشتی، هەریەکەیان بە پێی دەسەڵاتەکانی ئەگەر میلاک یاریدەدەر بوو بۆ ئەم مەبەستە، بە مەرجێک ماوە کەمەکەى لە مەرجی ماوەى یاسایی پلە بەرز کردنەوەى ئەژمار بکرێت بۆ مەبەستەکانی سەرمووچە و پلە بەرز کردنەوە و لە سەر ئەم بنەمایە مووچەکەى راست دەکرێتەوە بەرامبەر ئەم بێدادییەى (غبن) کە لێی کراوە، بە هۆی ڕاستکردنەوەى ریزبەندی پلەکان یان ماوەى پلە بەرز کردنەوە بە هۆی راست کردنەوەی یاساکانی پێشووی خزمەت بۆ جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە، بە مەرجێک ماوەى دواکەوتنی ئەژمار ناکرێت لە پلە بەرز کردنەوە بۆ ئەم مەبەستە.

2-ماوەى خوێندنی بەرز (الدراسة العالیة)ى فەرمانبەر کە هەڵگری بڕوانامەى بەرایی بێت و وازی هێنا بێت (استقال)، پاشان بڕوانامەیەکی بەرزتری بەدەست هێنا ئەوا بە خزمەتی بەردەوام دادەنرێت بۆ مەبەستەکانی سەرمووچە و پلە بەرز کردنەوە لە کاتی دووبارە دامەزراندنەوەی، بە مەرجێک ماوەکە زیاتر نەبێت لە کەمترین ماوەى خوێندن بۆ بەدەست هێنانی ئەم بڕوانامەیە، ئەو ماوەیەش بۆ ئەوانەى فەرمانبەر نین بە پیادە کردنی پیشە دادەنرێت، هەروەها ئەو پیادە کردنەى کە بکەوێتە پێش بڕوانامەى ئاماژە پێ کراو بە مەرجێک لە سەر بابەتێک بێت کە پەیوەندی بە بڕوانامە بەراییەکەیەوە هەبێت و مووچەکانی لە سەر ئەم بنەمایە راست بکرێتەوە بۆ ئەوانەى دامەزراون یان دووبارە دادەمەزرێنەوە، پێش جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە ئەگەر میلاک یارمەتیدەر بێت.

3-ئەژمار کردنی پیادە کردنی پێشووی ئەوانەى کە خزمەتیان لە سوپادا هەیە بۆ خولی پیشەیی کە دێت لە دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی قوتابخانە بۆ مەبەستەکانی ئەم مادەیە.

4 - ئەم پیادە کردنە ئەژمار ناکرێت بە درێژایی ماوەی دەرکردن (فصل) بۆ مەبەستی پلە بەرز کردنەوە و سەرمووچە، ئەگەر هاتوو دەرکردنەکە بە هۆی سیاسییەوە نەبێت.

مادەى یازدەیەم

بۆ ئەنجوومەنی وەزیران هەیە کە بڕیاری پلە بەرز کردنەوەى فەرمانبەر بدات لە کاتی هەبوونی پلەى بەتاڵ یان پێدانی پێشخستن بۆ پلە بەرز کردنەوە یان راست کردنەوەى مووچەکەى و دانەنانی ئەم راست کردنەوەیە بە پلە بەرز کردنەوە لەم حاڵەتانەى خوارەوە:

1-ئەگەر هاتوو مووچەیەکی وەرگرت کەمتر بێت لە شایستەکەى بە پێی بڕوانامەو پیادە کردنی پیشەکەى.

2-ئەگەر هاتوو لە کاتی خزمەتدا بڕوانامەیەکی خوێندنی بەدەست هێنا کە پەیوەندی راستەوخۆی بە وەزیفەکەى هەبێت رێگای پێ دەدات مووچەیەکی بەرزتر بەدەست بهێنێت لە مووچەکەى و ئەم رێوشوێنانە ئەو ماوانە ناگرێتەوە کە تێیدا پلە بەرز کردنەوەى دواکەوتووە.

مەرجەکانی دامەزراندنی بەکارهێنەران (المستخدمین) و پلە بەرز کردنەوەیان

مادەى دوازدەیەم و سێزدەیەم

ماوەی چاودێری و تاقی كردنەوەی فەرمانبەر.

مادەى چواردەیەم

1-فەرمانبەر لە کاتی یەکەم دامەزراندنی دەخرێتە ژێر تاقی کردنەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە خزمەتی كردەیی و دەبێت فەرمانی چەسپاندنی دەربچێت لە پلەکەى، پاش کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە ئەگەر دڵنیابوون لە تواناكانی، ئەگەر نا ئەوا ماوەی تاقی كردنەوەكەی بۆ (6) مانگی تر درێژ دەكرێتەوە.

2-دەستبەردار بوون لە فەرمانبەرەکە ئەگەر فەرمانگەكەی دڵنیا بوو كە  دەست نادات بۆ ئەو کارەى تێیدا دامەزراوە لە ماوەى تاقی کردنەوە، کە  لە بڕگە1 لەم مادەیە هاتووە.

3-ئەژمار کردنی ماوەی تاقی كردنەوە لە ماوەی خزمەتی فەرمانبەر دوای چەسپاندنی.

4-پشووەكانی قوتابخانە بە خزمەتی كردەیی دادەندرێت بۆ مەبەستەکانی بڕگە1ى ئەم مادەیە دەربارەى ئەوانەى سوودمەند دەبن لەم پشووانە.

5-فەرمانبەرى (دەست لێ بەردراو -المستغنى عنه) بە پێی ئەم مادەیە بۆی هەیە پەڵپ (اعتراض) لە فەرمانى دەستبەردار بوونەکەى بدات لە لاى ئەنجوومەنی رێککاری گشتی لە ماوەی 30 رۆژ لە رۆژی پێڕاگەیاندنی فەرمانی دەستبەردار بوونەكەى و بڕیاری ئەنجوومەنەکە پلەى بنبڕی  وەردەگرێت.


سەرچاوەکان



12026 بینین