فەرهاد پیرباڵ

له‌لایه‌ن: - شێرزاد ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-04-25-03:21:00 - کۆدی بابەت: 13
فەرهاد پیرباڵ

ناوه‌ڕۆك

ژیان و پێگه‌شتن 

نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر، فەیلەسووف، شانۆکار، گۆرانیبێژ، مامۆستاى زانکۆ و هونەرمەند. خەڵکی باشووری کوردستانە. ساڵی 1961 لە ھەولێر لەدایکبووە و لە ساڵی 1984 لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی 1984 چووەتە ڕیزی یەکیەتیی نووسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکیەتیی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە، کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوا ئەى وڵاتەکەم". ئەو لە پێناو ئەوەی خزمەتی سەربازیی ڕژێم نەکات چووەتە ئێران، ھەشت مانگ لە ئێران ماوەتەوە. دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانیمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا، چووەتە فەڕەنسا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە فەڕەنسا ماوەتەوە.

فه‌رهاد پیرباڵ مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە کوردستان. حەفتەیەک دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی"دا لە ساڵی 1994 لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزراوە.

پیرباڵ کاتێک کە لە دانیمارک‌ و ئەڵمانیا بووە وەکوو سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەبی، وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆر لە گۆڤارەکانی وەک خەرمانە و نودەم لە ستۆکھۆڵم، یەکگرتن‌ و دەروازە لە دانیمارک، ھیوا لە پاریس و، ھەروەھا گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە، لە 1994 کە ھاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە، لە "گۆڤاری وەرگێڕان" سەرنووسەر بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەردەچوو. ئەو ھەروەھا لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە دا وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە.

فەرھاد پیرباڵ ھەتا وەرزی یەکەمی 2009 چل و سێ کتێبی نووسیوە و بڵاو کردوەتەوە.

بەرھەمەکانی

  • ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم. (شانۆنامە)
  • سەرچاوەکانی کوردناسی. (لێکۆڵینەوە)
  • وێنەی کورد لە ئەرشیفی کوردناسەکاندا.
  • ئینجیل لە مێژووى ئەدەبیاتی کوردیدا.
  • دەستپێکی سەرھەڵدانی پەخشانی کوردی.
  • پەتاتەخۆرەکان (کۆمەڵەچیرۆک)
  • پەناهەندەى ژمارە 33333. (شیعر)
  • مولازم تەحسین و شتی تریش.
  • جیاوازی نێوان من و شێت.
  • حەوت وێنەی ڕووتی ژنی جەنابی وەزیر. (ڕۆمان)
  • حەشیشکێشەکان. (شانۆنامە)
  • سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا. (ڕۆمان)
  • منداڵباز. (ڕۆمان)
  • پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین. (ڕۆمان)
  • ژەنەراڵ شەریف پاشا. (توێژینەوەى مێژوویی)
  • عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری.
  • ھوتێل ئەوروپا. (ڕۆمان)
  • ڕێبازە ئەدەبییەکان. (وەرگێڕان و توێژینەوە) چاپی یەکەم: 2004 چاپی دووەم: 2006
  • نووسەرێکی گێل. (شانۆنامە)
  • حەکایەتەکانی باوکم. (ڕۆمان)
  • قەبرێکی سێگۆشە. (ڕۆمان)
  • کۆمەڵگای مەدەنی. (شانۆنامە)
  • زمانى حەیزەران.
  • باوک. (شانۆنامە) -وەرگێڕان-
  • کرۆنۆلۆجیاى کوردستان.
  • گوڵبژێرێک لە شیعرەکانى ژاک پریڤێر. -وەرگێڕان-
  • چەند نامەیەکى فەڕەنسی.
  • زێڕی ناو زبڵ.
  • بەیانى باش ئەى غەریبی. (شانۆنامە)
  • ڕەئیس ڕەمەزانەکان.

فیلم

  • حەوت کەم یەک


سەرچاوەکان



5231 بینین