هەندێ لە ترشەکان دەبنە هۆی سووتان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-01:32:00 - کۆدی بابەت: 3372
هەندێ لە ترشەکان دەبنە هۆی سووتان

ناوه‌ڕۆك

هەندێ لە ترشەکان دەبنە هۆی سووتان

ترشەکان ماددەیەکی ترشن، گەڵای گوڵەبەڕۆژە سوور هەڵدەگەڕێنن، کارلێک دەکەن لەگەڵ کانزاگەلێکی دیاری کراودا و ئۆکسجین دەردەدەن. لەگەڵ تفتەکاندا کارلێک دەکەن بۆ ئەوەی خوێکان دروست بکەن و ببێتە هۆی کارلێک گەلێکی کیمیایی دیاریکراو. دوو گروپی سەرەکی کیمیایی هەیە لە ترشەکان، ئەوانیش ترشی نائەندامیەکان و ترشە ئەندامیەکانن. ترشە ئەندامیەکان کاربۆنی تێدایە کە لە نائەندامیەکاندا نییە. هەموو ترشەکان بە شیتەڵ بوونی لە ئاودا (ئایۆنات) ئۆکسجین دەردەدات. ترشی هایدرۆلیک ترشی نەتریک و ترشی کبریتۆز، نمونەی ئەو ترشیە نائەندامیانەن هەروەها پێیان دەوترێت ترشی کانزایی کە زۆر بەهێزن. ترشی نەملیک (فورمیک) و ترشی خەلیک و هتدیش، ترشی ئەندامین لە ترشە نائەندامیەکان لاوازترن. زۆربەی ترشە ئەندامیەکان، زیانمان پێ ناگەیەنن، بەڵام ترشە نائەندامیەکان دەشێت مەترسیداربن، ترشیە نائەندامیە خەستەکان دەشێت پێست بسوتێنن یان برینداری بکات.

ترش لاشە دەسوتێنێت؟

ترشە نائەندامیەکان توانای مژینی ئاویان هەیە لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆر لە گەرمادا. لە ئەنجامی کرداری مژیندا. لەبەرئەوەی زۆربەی خانە زیندووەکان ئاوی تێدایە.
ترشە بەهێزەکانی وەکو هایدرۆلیک و نتریک و گۆگردیک کارلێک دەکەن و خانەکانی لاشە دەکوژن و دەبنە هۆی سووتانێکی زۆر. لەگەڵ ئەوەدا ترشیەکان پێست دەسوتێنن، بەڵام زۆر پێویستن بۆ لاشە. گەدەی مرۆڤ ترشی هایدرۆلکی کاڵکراوەی تێدایە کە یارمەتی هەرس کردنی خواردن دەدات. هەروەها ترشی (ئەمینی) پێویستە بۆ هەموو جۆرەکانی ژیان. ئێمە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنینەوە پێویستمان بە هەشت ترشی ئەمینی تایبەت هەیە. هەروەها ترشیەکان گرنگیەکی زۆریان هەیە لە پیشەسازیدا، ساڵانە ملیۆنەها تەن لە ترشی گۆگردیک (تێزاب) دروست دەکرێت. کە بۆ جۆرەها مەبەستی پیشەسازی بەکاردێت ئەو ترشیە سوری ژەنگ لەسەر ئاسن لادەبات. ترشیەکان لە پیشەسازی پەینی کیمیای و ڕەنگ و پلاستیکدا بەکاردێت. (ئاوی پاشایەتی) تێکەڵەیەکە لە ترشی نەتریک و ترشی هایدرۆلیک، لە پیشەسازی زێڕ و پلاتیندا بەکاردێت. ئەو کەسانەی هەڵسوکەوت لەگەڵ ترشیەکاندا دەکەن، زۆر بە وریاییەوە دەجوڵێنەوە و دەبێت ترشیەکان زۆر بە هێواشی بڕژێنرێتە ئاوەوە. ناشبێت ئاو بڕژێنرێتەوە ناو ترشیەکانەوە کە توشی سوتان بوبێت بە یەک لە ترشیەکان دەبێت شوێنەکەی ئاوێکی زۆر بشۆیت و دوای ئەوە (گیراوەکە) نەوشاتر بەکاربێنیت، ئەگەر ترشیەک چووە چاوتەوە دەبێت خێرا بە ئاو بشۆرێت و دوای ئەوە گیراوەی دووەم ئۆکسیدی صودا بەکاربێنیت.


سەرچاوەکان



1338 بینین