سوکترین و قورسترین کانزا کامانەن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-01:33:00 - کۆدی بابەت: 3438
سوکترین و قورسترین کانزا کامانەن؟

ناوه‌ڕۆك

سوکترین و قورسترین کانزا؟

لیسیۆم (توخمێکی کانزایی زیوی سپییە) و لە هەموو کانزاکان سوکترە. (ئەمۆزیۆم) (توخمێکی کانزایی قورسە و قورسترینی توخمەکانیشە). یەک سانتیمەتری سێجا لە لیسیۆم. ٪٥٣٤ لە گرامێکدایە. هەمان کێش لە ئەمۆزیۆم ٢٢،٤٨ گرامە.

دووەم قورسترین کانزا (ئیریدیۆم)ـە (توخمێکی کانزایی زۆر گرانە و لە پلاتین دەچێت) یەک سانتیمەتر سێجا ٢٢،٤ گرام دەکێشێت. نزیکەی هەمان کێشی ئەمۆزیۆم. یەک مەتری سێجا لە ئەمۆزیۆم ٢٢،٤٨ تەن دەکێشێت. واتە بەرامبەر کێشی پێنج فیل.

ئەمۆزیۆم و ئیریدیۆم دوو کانزای زۆر گرانن. نرخی یەک مەتری سێجا یان نزیکەی ٤٤،٤ ملیۆن ڕووپیەی هیندی!

لیسیۆم کانزایەکی نەرمی سپییە و بریقەکەی لە بریقەی زیو دەچێت. (یۆهان ئۆگاست ئەفۆدسۆن)ی سویدی لە ساڵی ١٨١٧دا دۆزییەوە. لبیدولیپ و تریفیلیت یان (تریفیلین) دوو خاوی سەرەکین بۆ ئەم کانزایە کە لە ئەفریقیای پێشوو ئەمریکای باشووردا هەیە. زۆر بە خێرایی لەگەڵ ئاودا کارلێک دەکەن بۆ ئەوەی هایدرۆجین و هایدرۆکسیدی لیسیۆم پێک بێنن. لەبەر ئەو هۆیە ئەو کانزایە لە ناوی کیرۆسیندا هەڵدەگیرێت و بۆ زیادکردنی چڕی پێو بەکار دەهێنرێت. ئەمۆزیۆمیش کانزایەکی ڕەقی سپییە، سروشتێکی فشۆڵی هەیە. بە شێوەیەکی پاك لە سروشتدا نییە، بەڵکو لە ئاوێتە دەردەهێنرێت، خاوەکەی لە پیشەسازی نوكی پێنوسی مەرەکەب و دەرزیی فۆتۆگرافدا بەکاردەهێنرێت. سمیپون تبینانت لە ساڵی ١٨٠٣دا ئەم کانزایەیی دۆزیەوە و لە ساڵی ١٨٠٤یشدا کانزای ئیریدۆمی دۆزییەوە. ئەم کانزای دووەمە زۆر ڕەقە و بریقەیەکی زیویی هەیە. زۆر لە ئەمۆزیۆم بەسوودترە و پلەی تواندنەوەی نزیکەی ٢٣٤٤ پلەی سەدییە، لەبەر ئەوەی لە پیشەسازی و تاقیکردنەوەی زۆر گرنگدا بەکاردەهێنرێت، چونکە ترشییەکان هیچ کاری لێ ناکەن. خاوەکەشی لە پیشەسازی نوكی پێنووسە مەرەکەبەکاندا بەکاردەهێنرێت لەگەڵ ئامێرەکانی تاقیگەدا.


سەرچاوەکان



1335 بینین