میوە و سەوزە چین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-02:12:00 - کۆدی بابەت: 3442
میوە و سەوزە چین؟

ناوه‌ڕۆك

میوە و سەوزە

خواردنە ناوکدارەکان کە بەکاری خواردن بێن پێیان دەوترێت میوە. بەڵام قەد و گەڵا و گوڵی ڕووەکە گیاییەکان کە وەکو خواردن بەکاردەهێنرێن پێیان دەوترێت سەوزە.

گرووپەكانی میوە

زانایان میوەیان دابەشکردووە بۆ سێ گروپ:
١- میوە ناوک و تۆودارەکان وەکو سێو، پرتەقاڵ، کاڵەک و هتد.
٢- میوەکان کە یەک ناوکیان هەیە وەکو خورما، قۆخ، گێلاس و هتد.
٣- میوە ڕەقەکان وەکو گێز و بادەم و هتد.

ڕەنگە توشی سەرسوڕمان بیت کاتێک بزانیت زانایان فاسۆلیا و بەزالیایان لەگەڵ میوەدا داناوە، خەیار و کۆساش میوەن نەکو vegetable maveo  جۆرێکە لە کولەکە بەرەکەی سەوزە و درێژە لە خەیار دەچێت، بەڵام کەلەرم و شەلەم و توور و قەڕنابیت سەوزەن، هەروەها پیاز و پەتاتەش. زانایان تەماتە بە میوە دادەنێن بەڵام خەڵکی ئاسایی بە سەوزە. بەشێوەیەکی گشتی پێناسە زانستیەکان لەگەڵ ناوە بازاڕیەکانی سەوزە و میوەدا یەکناگرنەوە.


سەرچاوەکان



2339 بینین