حوکمی بەکارهێنانی کەرەستەی زێڕین لە خواردندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-03:06:00 - کۆدی بابەت: 3446
حوکمی بەکارهێنانی کەرەستەی زێڕین لە خواردندا

ناوه‌ڕۆك

بەكارهێنانی قاپ و كەرەستەی زێڕین و سادە

دروست نییە نە بۆ پیاو، نە بۆ ئافرەت بەکارهێنانی قاپی زێڕ و قاپی زیو (عن حذيفة بن اليمان رضي الله عنهما قال: قال رسول الله ﷺ: لا تشربوا في آنية الذهب والفضة، ولا تأكلوا في صحافهما)رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: لەناو جامی زێڕ و زیودا ئاو مەخۆنەوە و لەناو قاپەکانیشیاندا چێشت مەخۆن.
جا هەروەک خواردن و خواردنەوە لە قاپی زێڕ و زیودا قەدەغەکراوە، هەموو بەکارهێنانێکی تریشیان قەدەغەیە، هەروەها بزانە: جیاوازی نییە لەنێوان کەوچکی زێڕ و زیو و مەنجەڵ و تەشت و هەر شتێکی تر، کە بۆ خواردن و خواردنەوە و کاروباری تر بەکار بێت، هەروەها هەڵگرتنی کەلوپەلی خواردن و خواردنەوە -کە لە زێڕ و زیو کرابن- حەرامە، جا لەناو جامخانە دایبنێ، یان لە تاق و دیوار، یان بیشارێتەوە.

بەڵام بەکارهێنانی قاپ و کەلوپەلی تری خواردن و خواردنەوە لە هەموو جۆرێکی تر حەڵاڵە، وەک شووشە و فەخفووری و ستیل و سفر و فافۆن... هتد، هەر چەند زۆر بەنرخیش بن.
پاشکۆ: پێغەمبەر ﷺ فەرمانی داوە کەلوپەلی خواردن و خواردنەوە سەری لەسەر دابندرێ و، لەکاتی نووستن دەرگا و کلیل بدرێ و چرا و ئاگر بکوژێندرێتەوە و هەرچیەکمان لەوانە کرد بڵێین بسم الله. (بخاري و مسل و ترمذي) گێڕاویانەتەوە.


سەرچاوەکان



616 بینین