شۆڕشی فەڕەنسا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-02:46:00 - کۆدی بابەت: 3619
شۆڕشی فەڕەنسا

ناوه‌ڕۆك

شۆڕشی فەڕەنسا

شۆڕشی فەڕەنسا بە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت، کە چەرخێکی نوێی لە ئازادی و یەکسانی و برایەتی هێنایە بوون، شۆڕشەکە لە ١٤ی تەموزی ١٧٨٩دا بە شکاندنی زیندانی باستیل لە پاریسدا دەستی پێکرد، شۆڕشی گەل لە ماوەی حوکمی لویسی شانزەهەمدا هەڵگیرسا کە ڕەگ و ڕیشەی لە ناڕەزاییەکی جەماوەرییەوە لە دژی چەوسانەوە و نابەرامبەری و دڕندەیی چینە ئوروستۆکراتی و حاکمەکەوە سەرچاوەی گرتووە.

ڕووداوەكە

لە ساڵی ١٧٨٩دا لویسی شازادە بە بانگێشت کردنی پەرلەمانی فەڕەنسا بۆ کۆبوونەوە هەوڵیدا قەیرانە داراییەکان چارەسەر بکات کاتێک ڕۆژی ٥ی ئایار پەرلەمان کە نزیکەی ١٧٥ ساڵ بوو لە بیرچووەوە، کۆبووەنەوەی بەست ئەنجومەنی سێیەم کە بریتی بوو لە پیاو ماقوڵان و پیاوانی ئایینی خۆیانیان بە ئەنجومەنی نیشتیمانی ڕاگەیاند و دژایەتی لویسان کردوو لە ٢٠ی حوزەیراندا هەموو ئەندامان بە تێکڕای دەنگ سوێندیان خوارد بڵاوەی لێنەکەن، تا دەستوورێک نەنووسنەوە بۆ فەڕەنسا، کە بەرگری لە چینی ناوەڕاست و جوتیاران بکات لە دژی دەرەبەگەکان، لەو کاتەدا پادشا بڕیاری دا کۆبوونەوەکە نەکرێت و بانگێشتی سوپای کرد بۆ ئامادەباشی لە هەمان کاتدا دەنگوباسێک بڵاوبووەوە کە ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو ئەنجومەنە دەستگیر دەکرێن ئەمەش وای کرد جەماوەر توڕەببێت و هەزاران کەس لە پاریسدا کۆبوونەوە و زۆر زوو سوپاش هاتە پاڵیانەوە و لە ڕۆژی ١٤ی تەموزدا گەمارۆی زیندانی باستیلـ'یان دا، کە گەورەترین زیندانی حکومەت بوو، دوای چوار کاتژمێر لە گەمارۆدان بە زۆر دەرگای زیندانیان شکاند و هەرچی زیندانی بوو ئازاد کران، ڕووخانی باستیل نیشانەیەک بوو بۆ ڕووخانی زوڵم و زۆر، تا ئەمڕۆش ڕۆژی ڕووخانی باستیل پشووی ڕەسمی فەڕەنسایە. دوای ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ لویسی شازدەهەم، تەنها بەناو پادشا بوو، ئەنجومەنی نیشتیمانیش دەستی بە داڕشتنی دەستووری خۆی کرد.

دوای دوو ساڵ لە ڕووخانی باستیل ئەنجومەنی نیشتیمانی (مافی مرۆڤ و هاوڵاتی بوونی ڕاگەیاند) کە (ئازادی و یەکسانی و برایەتی) دروشمی بوو، دوای ئەوە خێزانی دەسەڵاتدار هەڵهاتن و گیران.

دوای شۆڕش

لە مانگی ئەیلولی ١٧٩٢دا کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیەنرا، دوای چوار مانگ شا و شابانوو دادگای کران و لە سێدارە دران، دوای ئەوە جەنگ لەگەڵ بەریتانیا و هۆڵەندا و مەجەر و ئیسپانیادا ڕاگەیەنرا. دەسەڵاتدارانی تازە لەوە دەترسان حوکمی کۆن بگەڕێتەوە بۆیە لە ماوەی چواردە مانگ دادگاییدا نزیکەی ١٧ هەزار کەس لە سێدارەدران و هەزارەهای تریش لە کوشتنی بە کۆمەڵدا گیانیان لەدەستدا. پاش هەموو ئەمانە توندوتیژی هێوربووەوە و بڕیاری دەستوری نوێ درا, بەڵام سوپا بەهێز بووبوە هۆی دروست بوونی ناپلیۆن، لە ٩ی تشرینی دووەمدا ناپلیۆن پۆناپارت دەسەڵاتی  گرتە دەست و شۆڕش کۆتایی هات و بۆ ئەوروپا و هەموو جیهان ئەرسێکی هەمیشەیی لە توند و تیژی و کوشتن و بڕین بەجێ هێشت لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا.


سەرچاوەکان



3018 بینین