هەڵدانی ڕم

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-28-22:51:00 - کۆدی بابەت: 3868
هەڵدانی ڕم

ناوه‌ڕۆك

هەڵدانی ڕم

لە هەڵدانی ڕمدا پشت بەچەند خەسڵەتێکی جەستەیی  دەبەسترێت گرنگترین هێز + خێرایی + هێزی تایبەت بە خێرایی. بواری هەڵدانی ڕم بریتیە لە شوێنی ڕاکردنەکە بەپانی ٤م پاشان لەدووری ٨م خاڵێک دیاری دەکرێت لەپێناو دروستکرنی چارەکە کەوانەیەک کە کۆتایی شوێنی هەڵدانەکە دیاریدەکات پاشان لەگۆشەی ئەمسەر و ئەوسەری ئەو چارەکە کەوانەیە بواری هەڵدانەکە دروستدەکرێت.
کێشی ڕم بۆ پیاوان ٨٠٠گم بۆ کچان ٦٠٠گم.

ئامادەباشی بۆ هەڵدانی ڕم

بۆ ئامادەکردنی لەش بۆ یاری ڕم سەرەتا پێویستە بە ڕێ ڕۆیشتن بڕۆم لەسەر هێڵێکی ڕاست پاشان ڕاکردنی هێواش و گۆڕینی جوڵەی دەست بەدوای یەکدا و سوڕانەوەی بۆ پێشەوە و پشتەوە و پاشان هەردوو قاچ یەک لەدوای یەک ئەهێنینە بەردەم یەکتری و جوڵەی دەست بەرەو پێشەوە بۆ چەقین ڕمەکە ئاڕاستە دەکەین.

چەند مەشقێک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەی دەست

١- بەوەستانە تۆپی بچوک بۆ دوورترین شوێن هەڵدەدەم.
٢- دارێک بە هەردوو دەست دەگرم و بۆ سەرەوە و خوارەوە و پێشەوە و دواوە ئەیجوڵێنم بێ ئەوەی ئەنیشک بنوشێتەوە.

چەند مەشقێک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەی کەمەر و پشت

١- بەوەستانەوە دەست بۆ سەرەوە بەرزدەکەمەوە کەمەر بۆ پێشەوە و پشتەوە ئەنوشتێنمەوە.
٢- تۆپی پزیشکی کێشی کەم بەرە و پێشەوە و پشتەوە فڕێ دەدەم لەگەڵ چەمانەوەی کەمەر.

چەند مەشقێک بۆ بەهێزکردنی ماسولکەی قاچ

١- بەجوت پێ باز بۆ پێشەوە بۆ ماوەی ٢٠م.
٢- لە شوێنی خۆمدا ئەژنۆ بەرزدەکەمەوە دەست ئەجوڵێنم واتە ڕاکردن لەشوێنی خۆدا (١٥) چرکە.

تایبەتمەندیە هونەریەکانی هەڵدانی ڕم

١- گرتنی ڕمەکە لە چەقی قورساییدا کە دیاری کراوە.
٢- جوڵەکردنی دەست بۆ پێشەوە و دواوە.
٣- لەهەموو بەشێکی یاری ڕمدا پشت و ڕوو لەبواری هەڵدان ناکات.
٤- دەبێت یەکەم جار نوکی ڕمەکە بەر زەوی بکەوێت.

چۆن ڕم هەڵدەدرێت

١- گرتنی ڕم

بەوەستانەوە ڕم ئەگرم لە بەشی خوارەوە شوێنی گرتن و پەنجە گەورە و شایەتمان (دۆشاومژە) پەنجەڵا بەرزەی ناوەند گیردەبن لێی و لەسەر شانەوە فڕی دەدرێت و ئاستی ڕم لە ئاستی ناوچاوان دەبێت و نابێت بەتوندی بگیرێت و پشتی دەست ڕووە و دەرەوەی لەشە.

٢- ئامادەباشی بۆ هەڵدانی ڕم

کاتێک ڕمەکە بە دەستی ڕاست هەڵدەگرم قاچی چەپ دەچێتە پێشەوە و ئەو دەستەی ڕمەکەی هەڵگرتووە بەرەو پشتەوە درێژ ئەکرێن و شان و کلۆک و ڕووەو پشتەوە سوڕدەخوات و ئەو دەستەی ڕمەکەی گرتووە لەئاستی شاندا دەبێت و نوکی پێشەوەی ڕمەکە لەئاستی چاودا دەبێت و بەگۆشەی ٣٠ بۆ ٣٦ پلە کەمەر بۆ پشتەوە خواردەبێتەوە و قاچی ڕاست درێژدەکرێت بەرەو بواری هەڵدان لەگەڵ سوڕانەوەی پاژنەی پێ بۆ دەرەوە و پاڵ بە ئەژنۆی ڕاستەوە دەنرێت بەرەو بواری هەڵدان و قاچی چەپی نوشتاوە لەسەری دەوەستین بە هێواشی.
ئەنیشک بۆ پێشەوە و بۆ فڕێدان و لەگەڵ سوڕانی کەمەر بە دەوری ناوەندی ئاسۆییدا دەبێت و نوشتانەوەی نامێنێت.
لێرەدا خێرایی ڕم زیاددەکات بەهۆی گواستنەوەی هێز لە کەمەرەوە بۆ دەست.
ڕم بە گۆشەی ٣٧ بۆ ٣٩ پلە تێپەڕ دەبێت بەهێزێکی تەقێنەری خێرایی دەگاتە ٦ بۆ ٧م لە چرکەیەکدا.

٣- هەوڵدان و هاوسەنگی

لەم قۆناغە لەش جێگیردەبێت  دوای هەڵدانی ڕم و قاچ شوێنی ئاڵوگۆڕ ]ێدەکرێت ئەویش بە دانانی قاچی ڕاست بۆ پێشەوە بەرەو بواری هەڵدان لەگەڵ نوشتانەوەی ئەژنۆ و جۆلانە پێکردنی قاچی چەپ بۆ دواوە و کەمەر ڕووەو پێشەوە دەڕوات و بیشتنەوەی چەقی قورسایی لەش لەسەر قاچی ڕاست دەبێت.
چەند چالاکیەکی فێربوون و ڕاهێنان:
١- نمونەی کارامەیی هەڵدانی ڕم بە کاسێتی ڤیدیۆ یان وێنە ئەبینم.
٢- بەوەستانەوە تۆپ فڕێ دەدەم کەمەر ئەجوڵێنم و جوڵەی دەست زۆر خێرا و چالاک دەبێت.
٣- ڕمەکە دەگرم و نیشانە دەگرمەوە لەبەردەمدا بۆ دووری ٥ بۆ ١٠م.
٤- ڕمەکە ئەگرم و چەند جارێک و دەست و پەنجەکان ئەجوڵێنم.
٥- ڕمەکە لە ئاستی ناوچاواندا دەگرم بە ئاسۆیی.
٦- سەیری پێشەوە دەکەم و ڕمەکە فڕێدەدەم بۆ بەردەمم.
٧- ئەوەستم و قاچی چەپ بۆ پێشەوە دەبەم و ڕمەکە هەڵدەدم.
٨- هەمان مەشقی پێشوو بەڵام ڕمەکە بەرە و دواوە ڕائەکێشم.
٩- هێما لەچەند ماوەیەک دیاری دەکەم نیشانە دەگرمەوە لێیان.


سەرچاوەکان



4871 بینین