شیردەرە هێلکەکەرەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-04-23:56:00 - کۆدی بابەت: 4156
شیردەرە هێلکەکەرەکان

ناوه‌ڕۆك

شیردەرە هێلکەکەرەکان كامانەن؟

شیردەرە وێڵاشدارەکان بێچوویان دەبێت کە زۆر بچووکە، بەڵام بە تەواوی پەرەی سەندووە، کەچی شیردەرە هێلکەدارەکان هێلکە دادەنێن، بێچووی شیردەرە توورەکەدارەکانیش تا چەند مانگێک پێویستیان بە توورەکەی دایک هەیە بۆ گەشەکردن و پێگەیشتن.

شیردەرە هێلکەکەرەکان

شیردەرە ‌هێلکەکەرەکان گیانەوەری شیردەرن و هێلکە دادەنێن، شیردەرە هێلکەکەرەکان هەموو سیفەتەکانی شیردەریان تێدایە وەک بوونی شیر ڕژێنەکان و ناوپەنچک و موو، هەروەها وەک شیردەرەکانی دیکە پلەی گەرمی لەشیان جێگیرە، مێیەکانیان هێلکەی داپۆشراو بە توێکڵێکی پێستی ئەستوور دادەنێن، وزەی لەشیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هێلکەکەیان بە گەرمی بهێڵنەوە، لە دوای تروکاندنی هێلکە دایکەکە دەست دەکات بە پاراستنی بەچکەکە و شیرپێدانی، شیردەرە هێلکەکەرەکان، گۆی گوانیان نییە وەک شیردەرەکانی دیکە بۆیە بێچووی ئەم شیردەرانە شیر لە کونی ئەو شیرەڕژێنانەوە دەلێسنەوە کە لە پێستی دایکیاندا هەیە.

ژوژکەکان

تەنها سێ جۆر لە شیردەرە هێلکەکەرەکان ماون دوو جۆریان ژوژکەکانن قەبارەیان بە قەد پشیلەیەکی ناوماڵ دەبن. بە هۆی چڕنووکە گەورەکان و لووتە درێژەکانیانەوە دەتوانن مێروولە و مۆرانە لە کونیلەکانیان دەربهێنن و بیانخۆن. نموونەیان ژوژکی لووت درێژی مێروخۆر لە غینیای تازەدا دەژی. وە هەروەها ژوژکی لووت کورتی مێرووخۆر لە ئوسترالیا و غینیای تازەدا دەژی.

دەنووک مراوی

دەنووک مراوی یەکێکە لەو شیردەرە هێلکەکەرانەی کە هەتا ئێستا لە ژیاندا ماوە، هەتا ئێستا یەک جۆری دەنووک مراوی بە زیندوێتی ماوەتەوە کەلە ئوسترالیادا دەژی. دەنووک مراوی گیانەوەرێکی شیردەرە کە لە ناو ڕووبار و گۆماوەکان دا دەژێت و خواردن دەخوات، دەنووک مراوی لە ژێر ئاودا چاوەکانی دەنوقێنێت و گوێیەکانی دادەخات و دەنوکەکەشی بۆ دۆزینەوەی خۆراک بەکاردەهێنێت. قاچی پەردەیی و کلکێکی تەختی هەیە کە یارمەتی جووڵەی دەدات لە ناوەندێکی ئاویدا، دەنوکێکی لاستیکی هەیە کە پانبۆتەوە و بەکاری دەهێنێت بۆ گەڕان بە دوای خۆراکدا، چڕنووکەکانیشی بەکاردەهێنێت بۆ هەڵکەندنی چاڵ لە لێواری ڕووبارەکان کە هێلکەکانی تێدا دادەنێت. 


سەرچاوەکان



1474 بینین