کەسی زیرەک کێیە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-05-22:34:00 - کۆدی بابەت: 4181
کەسی زیرەک کێیە؟

ناوه‌ڕۆك

کەسی زیرەک 

زۆربەی زاناکان کۆکن لەسەر ئەوەی کەسی زیرەک چەند تایبەتمەندیەکی هەیە، بەبێ بەرچاوگرتنی جۆری کاری کەسەکە (کارمەند، جوتیار، قوتابی، ڕامیار، بەڕێوبەر، زانا). 

تایبەتمەندیەکانی کەسی زیرەک

  • سەرنجدانی زیاترە لە کەسانی تر و خێراتر لە شتەکان دەگات.
  • خێراتر فێردەبێت و قبوڵی بیرۆکەی نوێ دەکات.
  • لە بەرەنگاربوونەوەی کێشەکان سەرکەوتووە.
  • لەنێوان بابەتەکان توانای درککردنی پەیوەندیەکای هەیە.
  • لە کارەکانی توانای داهێنانی هەیە.
  • بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پلانی سەرکەوتوو دادەنێت.
  • لە کاتی سەرنجدانی بۆ کێشەکان دووربینە.
  • لەگەڵ بارودۆخە نوێیەکان توانای خۆگونجانی هەیە.

زیرەکی چییە؟

ئێمە لە کاتی باسکردنی زیرەکی و پیوانەکردنی لە خودی زیرەکیەکە دەکۆڵێتەوە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی سەر ڕەفتار دەکۆڵینەوە، واتە ئێمە بڕیار لەسەر ڕەفتاری کەسەکان دەدەین ئایە ئەم ڕەفتارە زیرەکانەیە یان نا، لەلایەکی ترەوە زاناکان بۆ زیرەکی چەندین بۆچونی تایبەتیان دانا، هەندێکیان پێیان وایە زیرەکی بریتیە لە توانای چارەسەرکردنی کێشەکان و هەندێکیان پێیان وایە توانای وەرگرتنی زانیاریەکانە، بەڵام گشتگیرترین پێناسە بۆ زیرەکی بریتیە لە توانستێکی ئەقڵی و هزریە سەرچاوەکەی بۆ ماوەییە، بەڵام توانای گەشەکردن و پێشکەوتنی هەیە ئەم گەشەیەش دەکەوێتە ژێر کاریگەری هۆکاری کۆمەڵایەتی، واتە کۆمەڵگا کاریگەری گەورەی لەسەر گەشەی ئەقڵی تاکەکان بەتایبەتی لە قۆناغی منداڵیدا هەیە.


سەرچاوەکان



2392 بینین