خێرایی کەشکاری

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-12-01:14:00 - کۆدی بابەت: 4420
خێرایی کەشکاری

ناوه‌ڕۆك

خێرایی کەشکاری و شێوە‌ی تاوێرە‌كان 

كە‌شكاری لە‌ڕووی دە‌رە‌وە‌ی تاوێرە‌كاندا ڕوودە‌دات، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ تا ڕووبە‌ری ڕووە‌ دە‌ركە‌وتووە‌كە‌ی تاوێرە‌كان زیاتر بێت كە‌شكاری زیاتر ڕوودە‌دات و داخوران خێراتر دە‌بێت، تاوێرێكی گە‌ورە‌ ڕووبەر‌ێكی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌، بە‌ڵام تاوێری گە‌ورە‌ قە‌بارە‌كە‌شی گە‌ورە‌یە‌ و بە‌ھۆی ئە‌و قە‌بارە‌ گە‌ورەیە‌وە‌ داخورانی كاتێكی زیاتری دە‌وێت.

ئە‌گە‌ر ئە‌م تاوێرە‌ گە‌ورە‌یە‌ بشكێت بۆ چە‌ند پارچە‌یە‌كی بچووك، كە‌شكاری خێراتر كاردە‌كات، تێكڕای كاری كە‌شكاری زیاد دە‌كات چونكە‌ ڕووبە‌ری ڕووی تاوێرە‌ بچووكە‌كە‌ بۆ قە‌بارە‌كە‌ی گە‌ورە‌ترە‌ لە‌ ڕووبە‌ری ڕووی تاوێرە‌ گە‌ورە‌كە‌ بۆ قە‌بارە‌كە‌ی، لە‌بە‌ر ئە‌مە‌ش تاوێرە‌ بچووكە‌كە‌ تووشی كە‌شكاری خێراتر دە‌بێت وە‌ك لە‌ گە‌ورە‌كە‌.


سەرچاوەکان



1146 بینین