زەعفەران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-18-21:06:00 - کۆدی بابەت: 4626
زەعفەران

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتووی زەعفەران

گەڵای گوڵەکەی

مێژوو و سەرچاوەکەی

لە کیشوەری ئاسیا زۆرە بە تایبەتی لە وڵاتی فارس و هیندستان و لە ئیسپانیاش هەیە. لە سەدەی دەیەمی کۆچی لە وڵاتی فارس چێنراوە لە ئەسفەهان و دیربینە. هەندێک جۆری تری لە دیلیشانی و سەنگور و کوردستان، هەروەها لە چین و بۆرماش هەیە.

لە کۆنەوە لە میسر و یۆناندا هەبووە و ناوی هاتووە لە ئیلیادە و پەیمانی کۆن (العهد القدیم) بە (کەرکوم) ناوی هاتووە و لە مەزامیرەکانی داود ناوی هاتووە. لە سەردەمی ئەگریک و ڕۆمەکانیش ناوی هاتووە. لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری لەندەن کۆنگرەیەک بەستراوە دەربارەی بەکارهێنانی گیراوەی زەعفەران لە نەخۆشی سۆریکە (سورێژە). زەعفەران لە سەدەکانی کۆنەوە لە ڕۆژهەڵاتەوە بردراوە بۆ ئینگلتەرا.

ئێستا باشترین جۆری زەعفەران ئەوەیە کە لە ئیسپانیاوە دەچێنرێت، هەروەک خۆراکێکی نەتەوەیی پێشکەش دەکرێت پاش تێکەڵکردنی لەگەڵ برنج و بەرهەمی دەریایی، یان وەک زەڵاتە.

بۆ کۆکردنەوەی یەک کیلۆگرام لە زەعفەران پێویستمان بە ١٣٠٠٠٠ گوڵ هەیە، بۆیە زەعفەران لە ڕووەکە بەنرخەکانە.

زانای بەڕیتانی (John Garard) وتوویەتی: بۆ ئەوانەی گەیشتوونەتە دوا هەناسەیان و نزیک مردن با زەعفەران بەکاربهێنن هەناسەیان دەگەڕێتەوە.

پێکهاتەکەی

- زەیتی هەڵچوو.
- ئیسیرۆزاید Etherozide
- کارۆتینەکان Carotenoids

بەکارهێنانی پزیشکی

١- وەک دەرکەری باو بژو کەم کەرەوەی کێش بەکاردێت.
٢- کەمکردنەوەی پلەی گەرمای لەش.
٣- بۆ دەستپێکردنی سوڕی مانگانە.
٤- بۆ زیادکردنی چالاکی سێكسی و زوو دەرهاوێشتنی ئاوی پیاو بەکاردێت.
٥- نەخۆشی هەوکردنی سیەکان و کۆکە.
٦- چارەسەری وشکی پێست.
٧- چالاکی بیستن و بینین و بۆنکردن زیاد دەکات.
٨- چالاکی دڵ زیاد دەکات و لێدانی دڵ کەم دەکاتەوە.
٩- هێمنکەرەوەی دەروون و چارەسەری خەمۆکی و ترس و خەوزڕان دەکات.
١٠- بۆ نەخۆشی پەرکەم (الصرع) بەکاردێت.

خراپیەکانی

بەکارهێنانی زیاتر لە ٥ میلیگرام دەبێتە هۆی:
١- سووربوونەوەی دەموچاو
٢- خوێنبەربوونی زیاد کاتی سوڕی مانگانە
٣- لەبارچوون.
٤- سەرسوڕمان و دابەزینی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و خوێنبەربوون لە لووت.


سەرچاوەکان



1587 بینین