حەڤدە شت کە دەتوانیت وەک دیاری بیدەیت بە کچێک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-20-15:24:00 - کۆدی بابەت: 4685
حەڤدە شت کە دەتوانیت وەک دیاری بیدەیت بە کچێک

ناوه‌ڕۆك

دیاری بۆ کچێک

بەگشتی شت کڕین بۆ منداڵان بەرامبەر بە گەنجان زۆر ئاسانترە، منداڵ هەموو دیارییەکی بەدڵە چونکە سەلیقەیەکی وایان نییە، بەڵام گەنجان جیاوازن و بەتایبەت کچان لێرەدا باسی هەندێک دیاری تایبەت دەکەین بۆ کچان.

١- گوڵ و گوڵدان:

گوڵدانێکی بچوک و جوان دیارییەکی جوانە بۆ کچێکی گەنج، دەتوانیت زوتر گوڵێکی تێدا بڕوێنیت و بەدیاری بۆی ببەیت و پێی بڵێیت چۆن ئاگاداری بێت. 

٢- گوارەی جوان:

کچان حەزێکی زۆریان هەیە بۆ ئێکسسوارات، گوارەش شتێکی تایبەت و ناسکە دەتوانیت جگە لە کڕینی گوارەی دەستیشی بەدەست خۆت بۆ دروست بکەیت.

٣- کەڤەری موبایل: 

کچان بەگشتی عاشقی شتی جوان و ڕازاندنەوە و باق و بریقن، هەر بۆیە کەڤەرێکی نەخشێنراو و جوان و نقێمداڕ دەتوانێت رۆر دڵی کچێک خۆش بکات.

٤- سپیکەری دژە ئاو:

کام کچی گەنج هەیە کە حەزی لە گۆرانی و مۆسیقا نەبێت؟
سپیكەری بلوتوس کە تەڕ نەبێت و دژە ئاو بێت دیاریەکی زۆر جوانە بۆ کچان، دەتوانن هەموو ئەو گۆرانیانەی کە حەزیان لێیەتی تێیدا خەزنی بکەن و هەرکات ویستیان گوێی لێ بگرن.

٥- کامێرای وێنەی خێرا:

یەکێکی تر لە دیاریەکان بریتییە لەم جۆرە کامێرایە، دەتوانن بەمە وێنە بگرن و خێرا وێنەکەیان دەست کەوێتەوە.

٦- پەرتووک بە بابەتی هەستیار و جوانەوە:

بۆ هاندانی کچێکی گەنج بۆ خوێندنەوە، پەرتووکیان وەک دیاری بدەنێ کە لەگەڵ دەروونیان بگونجێت.

٧- کۆڵەپشت:

زۆرینەی گەنجان لاپتۆپ و ئایپادیان هەیە بۆیە جانتایەکی کۆڵەپشت بە ڕەنگی پەمەیی بۆ هەڵگرتنی ئەم شتانە دەتوانێت دیاریەکی زۆر جوان بێت.

٨- ئامێرەکانی مۆسیقا نموونە (گیتار):

گیتار یاخود هەر ئالەتێکی تری مۆسیقا دیاریەکی جوانە بۆ هەر گەنجێک، بەتایبەت گەنجێک حەزی هونەری هەبێت یارمەتی دەدات خۆی فێر بکات و کاتی بۆ تەرخان بکات.

٩- کەلوپەلی چێشت لێنان:

زۆرێک لە کچان حەزی زۆریان هەیە بۆ چێشت لێنان، بەتایبەت کاتێک گەورەتر دەبن و حەزدەکەن لە چێشت لێناندا لاسایی گەورەکان بکەنەوه، کۆمەڵێک کەلوپەلی چێشتخانە کە تاقم بێت وەک (دەستگیر، بەروانکە، کەوگیر، هتد...) دیاریەکی زۆر جوانە.

١٠- لەمەعی لێو:

لەمەعی لێو بە هەموو تامی میوەکان هەیە و ڕەنگی نییە و بۆ هەموو تەمەنێک دەبێت و بۆیە پێویست ناکات دڵگران بیت لەبارەی نەگونجانی ڕەنگەکەیەوە، دەتوانن سوودی لێوەرگرن بۆ وشکبوونەوەی لێویان لەڕۆژانی سارددا.

١١- هێدفۆن:

زۆرینەی گەنجان زۆر حەزیان لە گوێگرتن بۆ مۆسیقایە، هەربۆیە هێدفۆنێکی جوان بەڕەنگێکی کچانەوە دیارییەکی جوانە بۆ هەر کچێک.

١٢- کەلوپەلی کاری دەستی:

بە دیاری کردنی هەندێک شلیلە و دەزووی ڕەنگا ڕەنگ دەتوانیت یارمەتیدەر بیت تاکوو کچێک فێری چنین و دەستڕەنگینی ببێت و زۆرێک لە کچان حەزیان لەم کارەیە و ئەمەش دەتوانێت دیاریەکی تایبەت بێت.

١٣- چاویلکە:

یەکێکی تر لە دیاریەکان بریتییە لە چاویلکەی بەر تیشکی خۆر، تەنانەت ئەگەر چاویلکەی زۆریشی هەبێت هێشتا چاویلکەیەک دەتوانێت ببێتە دیاریەکی زۆر دڵخۆشکەر بۆ کچێک.

١٤- ئاڵتوون:

بەگشتی ئاڵتوون یەکێکە لە شتە جوانەکان بەلای کچانەوە، هەر بۆیە زنجیرێکی ناسکی ئاڵتوونی بە پیتی خۆی یاخود مەدالیایەکی زۆر ناسک زۆر گرانبەها و نایابە بۆ کچێک، نەک زەرد دەتوانیت ئاڵتوونی سپی یاخود تەنانەت ڕەنگی تری بۆ هەڵبژێریت.

١٥- تەوقه:

کچان چەند تەوقە و مەتاتی قژیان هەبێت، هێشتاش هەر کەمیان هەیە، کۆمەڵێک تەوقەی ڕەنگاو ڕەنگ شتێکی زۆر جوانە وەک دیاری بدرێت بە کچێک. 

١٦- دەفتەری یادگاری:

نوسینی یادگاری ڕۆژانە بۆ مێشک و ئاسوودەییت زۆر سوودی هەیە، دەفتەری یادگاری دیارییەکی زۆر جوانە بۆ کچێک بە ڕەنگێکی کچانەوە کە حەزدەکەن هەموو ڕۆژە خۆش و ناخۆشەکانیانی تێدا بنووسنەوە.

١٧- بۆیەی نینۆک:

کچان عاشقی بۆیەی نینۆکن، کۆمەڵێکی باش و ڕانگی جیاواز لە بۆیەی نینۆک دەکرێت دیاریەکی زۆر جوان بێت.


سەرچاوەکان



1632 بینین