سوودی خواردنی کەشک

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-22-04:09:00 - کۆدی بابەت: 4762
سوودی خواردنی کەشک

ناوه‌ڕۆك

کەشک

یەکێکە لەو خواردنانەی کەوا لە کەشک دروستدەکرێت بە زیادکردنی ساوەر بۆ ماست، لە ناوچە شاخاویەکانی دەریای سپی ناوەڕاست زۆر بەکاردێت.

جۆرەکانی کەشک

کەشکی سەوز

پاش تێکەڵ کردنی ساوەر و ماست و هەندێک ئاو، دەتوانرێت یەکسەر بخورێت یان هەندێک لە گوێز و پیاز و زەیتی زەیتونی لەگەڵ تێکەڵ بکرێت و پاشان لەگەڵ تەماتە و بیبەر و تەڕەتولە (تەڕەتیزە) دەخورێت.

کەشکی وشک

کە کەشکی سەوزە و وشک دەکرێتەوە لەناو کیسەی تایبەت و دەترشێ بەهۆی بەکتریای تایبەتەوە و مادەی پڕۆتینی زیاتر تیا دروست دەبێت و پاش وشک کردنەوە ورد دەکرێت و دەهاڕێت و لەگەڵ ئاو لەسەر ئاگر دادەنرێت و ڕۆن و گۆشت و پیازی تێکەڵ دەکرێت، لە هاوین و پایز دروستدەکرێت لە زستان دەخورێت.

کەشک هەمان سوودەکانی ماس و ساوەری تیایە و دەتوانرێت بدرێتە منداڵی ساوای ٣-٤ مانگ چونکە وزەی زۆری تیایە و کار ناکاتە سەر شیر خواردنیش.


سەرچاوەکان



1314 بینین