بەکتریا

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-02-08:05:00 - کۆدی بابەت: 4076
بەکتریا

ناوه‌ڕۆك

بەکتریا و زیندەوەرە کۆنەکان

ژمارەی ئەو بەکتریایانە چەندە کە لە مشتێ خۆڵدا هەن؟ بڕوا دەکەی گرامێک لە خۆڵ لەوانەیە زیاتر لە ٢.٥ ملیار بەکتریای تێدابێت و وە مشتێ  خۆڵ لەوانەیە ترلیۆنەها بەکتریای تێدابێت, هەموو زیندەوەرەکان دەگونجێبt لەگەڵ یەکێک لەم سێ بوارانەوە بەکتریا، یان زیندەوەرە کۆنەکان، یان زیندەوەرە ناوک ڕاستەقینەکان. بوارەکانی بەکتریا و زیندەوەرە کۆنەکان لە زیندەوەری تاک خانەی بێ ناوک پێکدێن. ئەندامەکانی بواری بەکتریا لە خاک و ئاو و لەشی زیندەوەرانە دەگرێتەوە کە لە ژینگە سەختەکانی وەک کانیاوە گەرمەکاندا دەژین ئەم دوو بوارە کۆنترین شێوازەکانی ژیان لە سەر ڕووی زەوی دەگرنەوە.

هەندێ تایبەتی بەکتریا و زیندەوەرە کۆنەکان

بوونی بەکتریا لەسەر گۆی زەوی زۆرترە لە سەرجەمی هەموو زیندەوەرەکانی دیکە بەیەکەوە. وە زۆربەی بەکتریا لەوە بچووکترن کە بە بێ وردبین ببینرێن. بەڵام هەموو بەکتریاکان هەمان قەبارەیان نییە. لە ڕاستیدا گەورەترین بەکتریای ناسراو بە هەزار جار گەورەترە لە ناوەندە قەبارەی بەکتریا. بۆ تاکەکانی بواری بەکتریا سێ شێوە هەیە شێوە چیلکەیی، شێوەی گۆیی و شێوە لولپێچی.  

تایبەتییەکانی بەکتریا

بەکتریا شێوەی جۆراوجۆری هەیە، زۆربەیان دیواری خانەیی ڕەقیان هەیە کە ئەمەش شێوەکانیان دیاری دەکات. هەندێک بەکتریا چەند بەشێکیان هەیە لە موو دەچن ناودەبرێن بە قامیچییەکان. قامچییەکان یارمەتی بەکتریا دەدەن بۆ جووڵە لە دەورووبەرەکەی. ئەویش بە جووڵەیەکی بازنەیی دەجووڵێتەوە پاڵ بە بەکتریاوە دەنێت لە ناوەندی ئاوی و شلەی دیکە. هەموو جۆرەکانی بەکتریا و زیندەوەرە کۆنەکان تاک خانە و بێ ناوکن. ئەو زیندەوەرەی ناوکێکی بە بەرگ دیاریکراوی نەبێت پێی دەڵێن زیندەوەری ناوک سەرەتایی. زیندەوەرە ناوک سەرەتاییەکان توانای جووڵەیان هەیە، ئەویش وزە بەدەستدێنی و زۆردەبێ هەروەکو خانە ناوکدارەکان کە پێیان دەڵێن ناوک ڕاستەقینەکان. هەندێ لە بەکتریاکان بەیەکەوە دەنوسێن بۆ ئەوەی دەزوو یان پەڕەی تەنک پێکبهێنن، بەڵام هەر خانەیەکی بەکتریا وەک زیندەوەرێک بەتەنها هەڵسوکەوت دەکات. زۆربەی زیندەوەرە ناوک سەرەتاییەکان ساکارتر و زۆر بچووکترن لە زیندەوەرە ناول ڕآستەقینەکان، زیندەوەرە ناوک سەرەتاییەکان هەروەها لە زۆربوونیشدا جیاوازن لە زیندەوەرە ناوک ڕاستەقینەکان.

زۆربوونی زیندەوەرە ناوک سەرەتاییەکان

زیندەوەرە ناوک سەرەتاییەکان زۆردەبن بە کرداری دووکەرت بوون. دووکەرت بوون زۆربوونێکە تێیادا کەرتبوونی زیندەوەرە تاک خانەکە بۆ دوو زیندەوەری تاک خانە بەجێدەهێنرێت، زیندەوەرە ناوک سەرەتاییەکان ناوکێکی دیاریکراوییان نییە. بۆیە ناوکە ترشی کەم ئۆکسجینی DNA بە بەرگ دەورەنەدراوە. وە DNA  لە زیندەوەرە ناوک  سەرەتاییەکاندا شێوەی بازنیەیە لە هەنگاوی یەکەمی دووکەرت بوون DNA  لەبەردەگیرێتەوە، پاشان هەردوو لە بەرگیراوەی DNA  دەبەسرێتەوە بە دوو شوێنی جیاواز لە ناوەوەی پەردەی خانەکە. لە کاتێکدا خانەکە و پەردەکەی گەشە دەکەن، هەردوو DNA  بازنەییەکان جیادەبنەوە وە لە کۆتاییدا کاتێک قەبارەی خانەکە دەبێتە نزیکی دوو ئەوەندەی قەبارە بنچینەییەکەی خۆی، پەردەکە دێتەوە بەرەو ناوەوە. دیوارێکی خانەیی نوێ پەیدادەبێ لە نێوان دوو خانە نوێیەکە جیادەکاتەوە. بۆ هەر خانەیەک لەبەرگیراوەیەکی دەقاو دەقی DNA ـی دایکە خانەکە دەبێ.

سپۆڕە ناوەکییەکان

زۆربەی جۆرەکانی بەکتریا لە شوێنە شێدارە گەرمەکاندا چالاکدەبن، هەندێ بەکتریا لە ژینگەی وشک یان سارد دا دەمرن و لەم بارودۆخەدا هەندێکی دیکە لە بەکتریا سست دەبن و سپۆڕە ناوەکییەکان پێک دێنن. سپۆڕی ناوەکی بۆماوە ماددە و پڕۆتینەکانی تێدایە و بەبەرگێکی پارێزەرەی ئەستوور دەورەدراوە. زۆر لە سپۆڕەکان توانای مانەوەیان هەیە بەزیندویی لە ناوچەی زۆرگەرم  یان زۆر سارد یان زۆر وشکدا. پاش چاکبوونەوەی بارودۆخی ژینگەیی، سپۆڕەکان دەکرێنەوە و بەکتریاکان دووبارە چالاک دەبنەوە، زاناکان سپۆڕی ناوەکییان لە مێرووەکاندا دۆزییەوە کە ٣٠ ملیۆن ساڵ تیایدا پارێزراوبوون لە کەهرەماندا،  وە پاش شێدارکردنی سپۆڕەکان لە تاقیگەدا، بەکتریاکە دەستی بە گەشە کردن کردەوە.

بواری بەکتریا 

زۆربەی زیندەوەرە ناوک سەرەتاییە ناسراوەکان، بەکتریان. بواری بەکتریا لە ڕووی ژمارەی تاکەکانی زۆرترن لە ژمارەی سەرجەم بوارەکانی دیکە دەگیرێتەوە زاناکان بڕوایان وایە بەکتریا پێش ٣.٥ ملیار ساڵ پێش ئێستا ژیاوە.

پۆلێن کردنی بەکتریا

یەکێ لە ڕێگەکانی پۆلێنکردنی بەکتریا پەیوەستە بە چۆنێتی بەدەستهێنانی خۆراکە. زۆربەی بەکتریاکان بەکارهێنەرن. بەکارهێنەرەکان خۆراکی خۆیان لە زیندەوەرەکانی دیکە بەدەست دەهێنن،  زۆربەی بەکتریاکان لە جۆری بەکتریای شیکەرەوەن، کە خۆراک لە زیندەوەرە مردووەکان بەدەست دێنن. بەکتریا بەکارهێنەرەکانی دیکە لەسەر زیندەوەری دیکە یان لە ناوەوەیاندا دەژین ئەو بەکتریایەی خۆراکی تایبەتی خۆی دروست دەکا  بە بەکتریای بەرهەمهێنەر ناودەبرێت. واتە ئەم بەکتریایە وزەی خۆر یان وزەی کیمیایی بەکاردێنێ لە دروسکردنی خۆراکدا.

بەکتریای شین

بەکتریای شینن زیندەوەری بەرهەمهێنن کە ئاسایی لە ئاودا دەژین، ئەم بەکتریایە بۆیەی سەوزی تێدایە، کە کلۆرۆفیلە، کلۆرۆفیل گرنگە لە کرداری ڕۆشنەپێکهاتندا (کرداری دروستکردنی خۆراک لە وزەی ڕۆشنایی خۆر) وە زۆربەی بەکتریا شینەکان بۆیەیی دیکەیان تێدایە. وە هەندێکیان بۆیەیەکی شینیان تێدایە بەشداری دەکات لە کرداری ڕۆشنەپێکهاتن، ئەم بۆیەیە ڕەنگی شێن دەبەخشێ بە بەکتریای شین. وە لە هەندێ بەکتریای شینی دیکە بۆیەیەکی سوور هەیە، باڵندەی فلامینگۆ ڕەنگی پەمەیی خۆی لە خواردنی بەکتریای شین بەدەست دێنێ کە بۆیەی سووری تێدایە.

بواری زیندەوەرە کۆنەکان

سێ جۆرە سەرەکییەکەی زیندەوەرە کۆنەکان (گەرما ویستەکان، خوێ ویستەکان، وە دروستکەرەکانی گازی میثان). گەرما ویستەکان لە دەرچە قوڵەکانی ئۆقیانووسەکان و کانیاوە گەرمەکاندا دەژین، ئەویش لە ئاوە زۆر گەرمەکاندا دەژیت کە گەرمییەکەی ئاسایی لە نێوان (٦٠ بۆ ٨٠) پلەی سیلیزی دایە. بەڵام دەتوانێ بەرگەی پلەی گەرمی بەرزتر کە ٢٥٠ پلەی سیلیزی بگرێت، خوێ ویستەکانیش لە ژینگەی ئاست بەرزی خوێدا دەژین وەک دەریای مردوو و دەریاچەی گەورە لە ئەمریکادا، بەڵام میثان دروسکەرەکان گازی میثان دەردەپەڕێنن و لە زۆنگاوەکان و ڕێخۆڵەی گیاندەوەراندا دەژین.

ژینگە سەختەکان 

زۆرجار زیندەوەرە کۆنەکان لەو جێگایانە دەژین کە زیندەوەری دیکەی تێدا ناژی. زۆربەیان ئەو ژینگانە پەسەند دەکەن کە ئۆکسجینی کەمی تێدایە یان ئەو ژینگانەی کە ئۆکسجینی تێدانییە، زاناکان ئەم زیندەوەرانەیان لە کانیاوە گەرمەکان لە باخچەی یلۆستۆنی گشتی وە لە قوڵایی ٤٣٠ مەتر بەستەڵەکی کیشوەری جەمسەری باکور بەدیکرد، هەروەها زیندەوەرە کۆنەکان بەدیکران لە قوڵایی ٨کم لە ژێرخاکدا وە لەگەڵ ئەوەی بەزۆری لەم ژینگە سەختانەدا هەن، بەڵام زۆربەیان توانای ژیانیان هەیە لە ژینگە مامناوەندییەکانی خاکی ئۆقیانۆسەکان. زیندەوەرە کۆنەکان جیاوازن لە بەکتریاکان. زیندەوەرە کۆنەکان هەموویان دیواری خانەیان نییە، بەڵام ئەو کاتەی ئەگەر دیواری خانەشیان هەبوو ئەوا دیوارەکانیان جیاوازە لە ڕووی کیمیاییەوە لە دیواری خانە بەکتریاکان.


سەرچاوەکان

206 بینین