هاوبه‌شه‌كانمان

 

کار گروپ

 

كارا گروپ گرووپێکی کارى سەربەخۆی کوردییە و ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان - عێراقه‌، كه‌ چالاكی و كاری بازرگانی گشتی  له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و هه‌روه‌ها خاوه‌ن و هاوبه‌شی سه‌ره‌كی تۆڕی میدیای زانیاریه‌ ، كارا گروپ تێده‌كۆشێت  له‌پێناو پاراستنی پێگه‌ و ناوبانگی  تایبه‌تی خۆی له‌ڕیزی كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ، بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ساڵانی داهاتووی كاركردنی به‌رده‌وامیدا ، به‌رنامه‌ و چالاكییه‌كانی خۆی چڕتر و كاراتر بكات تا له‌ئاستی داواكاری بازاڕ و ڕه‌زامه‌ندی گشتی و پێداویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت .. 

 

 

 

یاد ئه‌جێنسی له‌ بوارەکانی درووستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕیكلام کاردەکات ، یاد ئه‌جێنسی کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام ئاسان کردن و په‌ره‌پێدانی كاری درووستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕیكلامی لە کوردستان و عێراق لە دەستخستنی قازانجی مادی لە لا گرنگترە  ، یاد ئه‌جێنسی به‌ڕێوبه‌ری كاری درووستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕیكلامی چه‌ندین ماڵپه‌ڕه‌ له‌ نێویاندا تۆڕی میدیای زانیاری .