(تۆڕی میدیای زانیاری) تۆڕێكی میدیای سه‌ربه‌خۆی كوردی ئازاده ، له بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری گشتی كارده‌كات له ڕێگه‌یی میدیای بینراو و بیستراو و (به‌شێوه‌ی كاخه‌ز و ده‌نگ و ڕه‌نگ و ئه‌لكترۆنی ) به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.
تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشایه ڕۆشنبیریه‌ی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراو هه‌یه به زمانی كوردی پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیری گشتی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات ، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێ زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیریه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك . هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین تۆڕی ڕۆشنبیری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیریه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ . چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی تۆڕی ڕۆشنبیری زانیاری زۆرتر بن ، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن . ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر .
بۆ تۆڕی میدیای زانیاریش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگرن .
بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیژه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێ ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات . به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیریه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت . ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێ و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه .
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی تۆڕی میدیای زانیاری دایدەرێژێ و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
تۆڕی میدیای زانیاری لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێ بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕۆشنیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌یانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن تۆڕی ڕۆشنبیری زانیاریه‌وه بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوو ی و زانسته مرۆڤايهتيهكانهوه ، تۆڕی میدیای زانیاری به ئەرکی خۆی دەزانێ کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و نەریتە زیانگەیەنەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
تۆڕی میدیای زانیاری بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و رادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
تۆڕی میدیای زانیاری لەڕووی سیاسییەوە تۆرێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گروپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ئه‌ڕوانێته هه‌موو هێز و خاوه‌ن چالاكيه‌كان ، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێ کە بەرهەمەکانی لەخزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت .
تۆڕی میدیای زانیاری دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگە نشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە ، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
تۆڕی میدیای زانیاری هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاقژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا رەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.