سوودی خۆراکی شەمێ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-22-05:21:00 - کۆدی بابەت: 4763
سوودی خۆراکی شەمێ

ناوه‌ڕۆك

شەمێ

پاش ئەوەی هەنگ شیەی گوڵەکانی مژی لەناو لەشیدا ٨ جۆر گڵاند هەیە ئەو مادانە شی دەکەنەوە تاوەکو لەناو لەشی هەنگەکەدا بێتە شلە، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای هاتنە دەرەوە لە لەشی دەبێتە مادەیەکی چەور لینج و بە دیواری شەشپاڵەکاندا دەنوسێ.

ئەو شەشپاڵوانە شتێکی زۆر سەیرن و تاوەکو ئێستا زانست نەیتوانیوە هەموو نهیچنیەکانی بدۆزێتەوە، کارەکەشی وەک شوێنی دانانی هێلکە و حەوانەوەی کرمەکان و داکردنی هەنگوینە.

پێکهاتەکەی شەمێ

  • چەوری کحولی
  • سیرۆلین و ڤیتامین ئەی
  • دەنکۆڵەی ڕەنگی و مادەی دژە بەکتریا.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی شەمێ

  • مادەی خۆ جوانکردن وەک قەڵەمی لێو و چاو و بۆنەکان.
  • لابەری موی لەش.
  • وەک مۆمی ڕوناککەرەوە و هاوێنەی پزیشکی.
  • وەک پارێزەرێک بۆ ئەو مادانەی کە زوو تێکدچن.
  • برین و هەوکردنی پێست و لابردنی کێم و خیزاو.
  • بە تێکەڵ کردن لەگەڵ وەنەوشە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و سیەکان و ڕەبۆ بەکاردێت.
  • نەخۆشیەکانی سەرما و هەڵامەت.
  • نەخۆشی ڕێویە (ڕووتانەوەی قژی کاتی).
  • هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ بەهۆی مژینی بۆ ماوەیەک.
  • نەخۆشیەکانی زیادە هەستیاری.
  • نەخۆشی لەوزەکان.
  • ئاسان کردنی هەرس و ڕەوانی.
  • بەهێزکردنی ماسولکە و سووڕی خوێنی لەش.
  • چارەسەری شێرپەنجە کە هێشتا تەواو ڕوون نەکراوەتەوە.


سەرچاوەکان



664 بینین