مەترسییەکانی پاشماوە ئەتۆمییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-26-00:25:00 - کۆدی بابەت: 4853
مەترسییەکانی پاشماوە ئەتۆمییەکان

ناوه‌ڕۆك

پاشماوە ئەتۆمییەکان

جۆرەکانی پاشماوە ئەتۆمییەکان

پاشماوە ئەتۆمییەکان بەوە دەناسرێن کە کۆمەڵە پاشماوەیەکن کە تیشکی دیاریکراو دەردەدەن لە دوای ماوەیەک لە بەکارنەهێنانی یان فڕێدانی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابەشی کردوون بۆ دوو بەشی سەرەکی، بریتین لە: تیشکدەرە پلە بەرزەکان HLW و پاشماوە تیشکدەرە پلە نزمەکان LLW، هەروەها دابەش کراون بۆ جۆری کەم ناسراوتر وەک پاشماوە سەرچآوەگرتووەکان لە دەرهێنان و وردکردنی یۆرانیۆم، وە ئەو پاشماوانەی پەیوەندیان بە بەرگرییەوە هەیە، لەگەڵ ئەوانەی بەکار دەهێنرێت لە چەکە ئەتۆمیی و جۆرەکانی دیکەی موڵکە تایبەتەکانی بەرگری.
زۆربەی ئەو پاشماوانەی کە تیشکە چالاکیان هەیە دەچنە ژێر لیستی پاشماوە تیشکدەرە پلە بەرزەکان، لەبەر ئەوە زاراوەیەکی تازە دروست کراوە بۆ گوزارشتکردن لەو پاشماوە تیشکدەرە پلە بەرزانەی کە لە کارپێکەرە ئەتۆمییە بازرگانیانەوە دەردەچن کە بریتییە لە وشەی ''سووتەمەنی ئەتۆمی بەکارهێنراو''، لەم بڵاوکراوەیەدا باس لە مەترسی و سەرچآوەکانی پاشماوە ئەتۆمییەکان دەکەین.

پاشماوە ئەتۆمییەکان کۆمەڵە پاشماوەیەکن کە چەند تیشکێکی دیاریکراو دەردەدەن دوای ماوەیەک لە بەکارنەهێنان یان فڕێدانی، دابەش دەبێت بۆ دوو جۆری سەرەکی: پاشماوە تیشکدەرە پلە نزمەکان، و پاشماوە تیشکدەرە پلە بەرزەکان کە لە کارپێکەرە ئەتۆمییەکان سەرچاوە دەگرن.

سەرچاوەکانی پاشماوە ئەتۆمییەکان

پاشماوە ئەتۆمییەکان دەبنە هۆی ژمارەیەک زیان بەپێی سەرچاوە جۆراوجۆرەکانیان، چونکە سەرچاوەی پاشماوە ئەتۆمییەکان جیاوازی زۆریان تێدایە، بەڵام دیاترین ئەو سەرچاوانە ئەمانەن:

بەکارهێنانە پزیشکییەکان

بە تایبەتی ئەو بەکارهێنانە پزیشکیانەی لە دیاریکردنی نەخۆشی و چارەسەرکردن بە تیشک بەکار دەهێنرێن، هەروەها بەکارهێنانی تیشک لە پاککردنەوە و تەعقیم و هەڵگرتن.

کارپێکردنی ئێستگە ئەتۆمییەکان

کارپێکردنی ئێستگە ئەتۆمییەکان یان وەستاندنی، بۆ نموونە لە وڵاتی ئیتاڵیادا ساڵانە ژمارەی پاشماوە ئەتۆمییەکان دەگاتە هەزار و پێنجسەد مەتر چوارگۆشە لە هەردوو سەرچاوە پزیشکی و پیشەسازییەکان، ئەمە جگە لە کارپێکەرە ئەتۆمییەکان، لە ڕابردوودا بە فڕێدانی ئەم پاشماوانە بۆ ناو زەریا خۆیان لەم پاشماوانە ڕزگار دەکرد، بەڵام ئەمە ئەو دەرەنجامە زۆرانەی لێ کەوتەوە کە کاریگەری لەسەر ژینگەی ئاوی هەبوو،  لەبەر ئەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگایەکی بۆ ڕزگاربوون لەم پاشماوانە دۆزییەوە، ئەویش بریتی بوو لە هەڵکەندنی تونێل و شاردنەوەی تیایاندا، لە دواییدا وڵاتانی دیکەش هەستان بە دروستکردنی شوێن و تونێلە قووڵەکان یان بەکارهێنانەوەی کانە چۆڵکراوەکان کە دەکرێ هەموو ئەو پاشماوانەیان تێدا جێبهێڵرێت، بە تایبەتی پاشماوە تیشکدەرە پلە نزم و مامناوەندییەکان، هەندێک لەو دەوڵەتانە بریتین لە: فەڕەنسا، چیک، ئیسپانیا و ژاپۆن، بەڵام دەربارەی پاشماوە تیشکدەرە پلە بەرزەکان ئەوا باشترین ڕێگا بۆ ڕزگار بوون لێیان بریتییە لە ناوچە جیۆلۆجییە قووڵەکان، هێشتاش زانایان لە توێژینەوەدان سەبارەت بەم ڕێگایە.

مەترسییەکانی پاشماوە ئەتۆمییەکان

ئەو زیانە تۆمارکراوانە چین کە پاشماوە ئەتۆمییەکان بوونەتە هۆکاری؟
کارپێکەرێکی ئەتۆمی لە چەرنۆبڵ دزەکردنێکی گەورەی تیشکە ئەتۆمییەکانی دروست کرد، کە دەیتوانی هەموو وڵاتی سوید دابپۆشێت لە ساڵی 1986ز، هەتا ئەمڕۆش هیشتا هەندێک شوێن سەلامەت نین بۆ ژیان بەهۆی ئەم دزەکردنەوە، هەروەها سێ تەقینەوە لە وێستگەی فۆکۆشیمای ئەتۆمی یابانی لە ساڵی 2011 ڕوویدا، کە بووە هۆی پیسبوونی ئاو و هەوا و ماڵەکان، هەروەها هۆکاری ئاوارەبوونی 160 هەزار کەس بوو.

مەترسیی پاشماوە ئەتۆمییەکان خۆی دەبینێتەوە لە:

  • ڕێژەیەکی زۆر لە دوانۆکسیدی کاربۆن دروست دەکات.
  • ئەو تیشکانەی کە دەبنە هۆی دروست بوونی ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەرز دەکاتەوە بەپێی زۆرێک لە توێژینەوەکان.
  • لە کاتی دوورمەودادا، بەرکەوتنی ئەم تیشکانە کرۆمۆسۆمەکان خراپ دەکات.
  • کارپێکەرە ئەتۆمییەکان پێویستییان بە ساردکردنەوەی بەردەوام هەیە، ئامێرەکانی ساردکردنەوەش زۆربەیان ئاو لە دەریا و زەریاکان دەهێنن، لەم کردارەدا ڕێژەیەکی زۆر لە ماسییەکانی ئەو ئاوانە بە هەڵە دەکوژرێن.
  • دەکرێت تیشکەکان ببنە هۆی ناکامی و تێکچوون لە نێو کۆرپەی ئاژەڵ و تەنانەت مرۆڤیشدا.
  • توانای ڕووەکەکان بۆ زیادبوون لاواز دەکات، وە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاو بە ڕێژەیەکی زۆر و زیان بەوە دەگەیەنێت کە دەیخوات بە چەند جۆرێک لە شێرپەنجە.

 


سەرچاوەکان



565 بینین