بۆچی فیلمی (باری لیندن) لە باشترین ئەو فیلمانەیە کە گوزارشت لە ژیانی سەدەکانی ناوەڕاست دەکات

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-27-18:13:00 - کۆدی بابەت: 12706
بۆچی فیلمی (باری لیندن) لە باشترین ئەو فیلمانەیە کە گوزارشت لە ژیانی سەدەکانی ناوەڕاست دەکات

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆچی فیلمی (باری لیندن) لە باشترین ئەو فیلمانەیە کە گوزارشت لە ژیانی سەدەکانی ناوەڕاست دەکات (بە عەرەبی؛ لماذا يعتبر فیلم Barry Lyndon من أفضل الأفلام لإظهار قرون الوسطی في أوروبا؟، بە ئینگیزی؛ why is Barry Lyndon one of the best movies for showing the spirit of middle age in Europe ?

ناوەڕۆک

فیلمی (باری لیندن) کە لەلایەن دەرهێنەری ئەمەریکی (ستانلی کۆبریک) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە گوزارشتێکی جوانی ژیانی سەدەکانی ناوەڕاست دەکات لە ئەورووپا، چونکە فیلمسازی ئەمەریکی (ستانلی کۆبریک) زۆر زیرەکانە هەستاوە بە بەکارهێنانی ئەو شتانەی کە فیلم پێکدێنن. میوزیکەکانی فیلمەکە زۆربەیان ڕۆحی سەردەمەکە نیشان دەدەن، چونکە زۆرینەیان هەر لەو سەردەمە نووسراون. (ستانلی کۆبریک) وەک خۆی ئاماژەی پێدەدات لە چاوپێکەوتنێک کە تەواوی دیمەن و جووڵەی کەسایەتییەکانی نێو فیلمەکەی لە تابلۆکانی سەدەکانی ناوەڕاست وەرگرتووە، دەڵێت تابلۆکان خۆیان لەو سەردەمە نەخشێنراون و جوانتر سەردەمەکە نیشان دەدەن.

کڕۆکی فیلمەکە خۆی لە کێشەکانی ئەو سەردەمە دەبینێتەوە ئەویش چاوچنۆکی و شووکردنی ئافرەتی گەنج بە پیاوی پیر و دواتر تێکەڵاوبوونی لەگەڵ پیاوی تر و خیانەت کردن، چونکە خۆی لە ئەزەلدا دابوونەریتەکانی ئەو سەردەمە لە شوێنی خۆیان نەبوون و تێکدەری خودی کۆمەڵگای ئەو سەردەمەی ئەورووپا بوون. (ستانلی کۆبریک) لە فیلمەکەدا لە جیاتی ڕووناکی کارەبایی هەڵسا بە بەکارهێنانی ڕووناکی مۆم تا فیلمەکە جوانتر گوزارشت لە ڕۆحی سەردەمە بکە. پیشاندانی کێشە و شەڕی ئەو سەردەمەی نێوان ئەورووپیەکان خۆیان. 

بۆیە بەهۆی زیرەکی (ستانلی کۆبریک) لە بەکارهێنانی ئامرازەکانی دروستکردنی فیلم وای کرد کەوا ئەو فیلمە ببێت بە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمام و یەکێک لە جوانترین ئەو فیلمانەی کە گوزارشت لە ژیانی سەدەکانی ناوەڕاست دەکات لە ئەورووپا.


سەرچاوەکان



72 بینین